چاره‌سه‌رى هه‌ڵه‌كانى پارتى (به‌شى سێيه‌م)
Thursday, 11/06/2020, 2:09
وتاره په‌شۆكاوييه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت مه‌سرور بارزانى به‌ر له‌جه‌ژنى ره‌مه‌زان سه‌باره‌ت به‌قه‌يرانى دارايى ، يه‌كه‌مجاره له‌مێژووى پارتيدا كه‌سێك له‌ناو خودى ئه‌م حزبه وبه‌تايبه‌تيش له بنه‌ماڵه‌ى بارزانيدا دان به‌شكستێكى گه‌وره‌ى حزبه‌كه‌يانه‌وه بنێ .هيچ گومانيشى تێدا نيه ، هه‌رچى ئه‌م ماڵوێرانييه‌ى به‌سه‌ر ميلله‌ته‌كه‌ماندا هاتووه هه‌مووى له‌نه‌تيجه‌ى ئه‌داى حكومه‌ته‌كانى نيچيرڤان بارزانييه‌وه بووه . خۆيشى هه‌روايه ، هه‌ر حاكمێك ماوه‌يه‌كى دوورودرێژ له‌سه‌ر ته‌ختى حوكم دابنيشێ بێگومان تووشى غرورو هه‌ڵه‌ى گه‌وره ئه‌بێ و ئيداره‌كه‌شى تووشى فه‌ساد ئه‌كات ، ئه‌مه حه‌تميه‌تى مێژووه و نموونه‌ش رژێمه ديكتاتۆره‌كانى جيهانه كه دێنه سه‌ر حوكم و واز له ده‌سه‌ڵات ناهێنن ، هه‌ر بۆيه په‌نا بۆ سه‌ركوتكردنى ميلله‌ته‌كانيان وكڕينى ويژدانى نه‌ياره‌كانيان ئه‌به‌ن ، هه‌ڵبه‌ت پارتيش به‌ده‌ر نيه له‌م نموونانه .
له‌راستيدا ئه‌م قه‌يرانه قووڵانه‌ى ئێستا ئۆباڵه‌كه‌ى ئه‌كه‌وێته سه‌رشانى پارتى چونكه ماوه‌ى بيست ساڵ نێچيرڤان بارزانى ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته‌وه بووه . كابينه‌ى نۆيه‌ميش به‌فيعلى هاتۆته سه‌ر وێرانه خاكێك ، خه‌زێنه‌يه‌كى به‌تاڵ و حكومه‌تێكى قه‌زردار كه كه‌س نازانێ قه‌رزه‌كانيش چۆن وبۆچى وكه‌ى و له‌كوێ كراوه . ئيداره‌يه‌كى تا بينه‌قاقا گه‌نده‌ڵ و ورگ ئه‌ستور به ده‌يان هه‌زار بنديوار ، حكومه‌تێكى فاشيل له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كان ، هه‌بوونى كه‌سانى بوده‌ڵه‌و هيچ له‌بار نه‌بوو له‌باڵاترين ده‌سه‌ڵاتى ئيدارى ، ئه‌مانه هه‌مووى مييراتى نێچيرڤان بوون بۆ كابينه‌كانى دواى خۆى مايه‌وه .
پارتى ئێستا له‌لێوارى دارووخانێكى مێژوويى گه‌وره‌دايه كه به‌درێژايى ته‌مه‌نيه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ها ترسناكى به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه . له‌لايه‌ك شه‌قام ئه‌كوڵێ و خه‌ڵك گه‌يشتۆته سه‌ر لووتى ، دابه‌زينى نرخى نه‌وت ناچارى كردوون مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداى ته‌ڵاقدراو وه‌كو نه‌فه‌قه وه‌ربگرن ، په‌تاى كۆرۆناو دارووخانى سێكته‌رى ته‌ندروستى هه‌ڕه‌شه له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌كات . كوردستان به‌گشتى له‌سه‌ر بۆمبێكى ته‌وقيتكراودايه بچووكترين هه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵات فتيله‌كه دائه‌گيرسێنێ ئه‌وسا داروبه‌ردى ئه‌م كوردستانه ئه‌سووتێ .
ره‌نگه سه‌رانى پارتى هه‌ر وه‌كو پيشه‌ى خۆيان خه‌ڵك بترسێنن به سه‌ركوتكردنى هه‌ر راپه‌رينێكى جه‌ماوه‌رى ، ئه‌وه‌تا له‌ملاو ئه‌ولا قسه فڕيئه‌ده‌ن گوايه ناهێڵن وه‌زعى ئه‌منى شارى هه‌وڵير تێكبدرێ ، به‌ڵام كه كار گه‌يشته سه‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵك رووبه‌رووى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێته‌وه ، هيچ هێزێك نيه به‌رامبه‌رى بوه‌ستێت ، به‌تايبه‌تيش هێزه فشۆڵه‌كانى پارتى كه هه‌موومان له‌بيرمانه له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى دوو هه‌زار چه‌كدارى داعش له‌مه‌خمورو ديبه‌گه چۆن زۆربه‌ى سه‌ركرده‌و بنكرده‌كانيان تێيان ته‌قاند به‌ره‌و سنوور ، له‌كاتى هاتنى حه‌شدى شه‌عبيش بۆ كه‌ركوك هه‌مان ئه‌و جه‌يشه زه‌به‌لاحه‌يان خۆى رانه‌گرت ، بۆيه زۆر سه‌هوون ئه‌گه‌ر وا تێبگه‌ن كه‌وا هێزى به‌ڵته‌چى و بنديواره دابه‌ستيه‌كانى به‌هانايه‌نه‌وه دێن . له‌بيرمان نه‌چێ هه‌ر خه‌ڵكى ره‌شورووتى رانيه بوون به خاكه‌ناس وپێمه‌ڕه‌و چه‌قۆ توانيان قه‌ڵاى گه‌وره‌ترين هێزى ديكتاتۆرى سه‌رده‌م بروخێنن و راپه‌رينى سه‌رتاسه‌رى رابگه‌يه‌نن .
ديسانه‌وه له‌بيريشمان نه‌چێ پێش راپه‌رين زياتر له 400 فه‌وج ومه‌فره‌زه خاسه‌ى جاشه‌كان كه پاره‌يه‌كى زه‌به‌لاحيان له‌رژێمى به‌عس وه‌رده‌گرت ، به‌ڵام كه لێى قه‌وما ته‌نانه‌ت يه‌ك ته‌قه‌شيان نه‌كرد . له‌مه‌ش زۆر نزيكتر ڕاپه‌ڕينى تشرينى ساڵى رابردووى به‌غدايه ، كه ئێستا حكومه‌تى كازمى ئه‌يه‌وێ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بداته داداگاوه كه ته‌قه‌يان له‌خۆپيشانده‌ران كردووه و خه‌ڵكى سڤێليان شه‌هيد كردووه . جگه له‌مانه‌ش هه‌موو راى گشتى جيهان له‌م سه‌رده‌مه‌دا رێگه ناده‌ن كوشتوكوشتار له‌كوردستان رووبدات دژ به‌خه‌ڵكه برسى و ره‌شوڕووته‌كان .
له‌به‌ر ئه‌م هه‌موو هۆكارانه هيچ پێويست ناكات پارتى بير له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى خۆپيشاندان بكا و به‌ڵته‌چييه‌كانى ساز‌و ئاماده بكات ، چونكه ئه‌مجۆره شه‌قوه‌شاندن و ترساندنى خه‌ڵك به پياوكوژان هيچكات دادى رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانى نه‌داوه ، ئه‌وه‌تا ده‌يان نمونه‌ى وه‌كو سه‌دام و قه‌زافى و به‌شيرى سودان شكستيان به رژێمه‌كانيان هێنا كاتێك بيريان له‌مجۆره چاره‌سه‌رييه ئه‌منيانه كرده‌وه ، خه‌ڵكى سته‌مديده‌ى كوردستانيش ئێستا له‌هه‌ر كاتێك زياتر ترسيان له‌رژێمه‌كه‌ى بارزانى شكاوه‌و سووڕيشن له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ، بۆيه باشتره بۆ پارتى له‌برى ئه‌وه‌ى بير له‌چاره‌سه‌رى ئه‌منى بكاته‌وه ، با به‌م رێكارانه وه‌زعى ميلله‌ته‌كه‌ى ئارامبكاته‌وه :
1 - ئينعاشكردنى وه‌زعى خراپى دارايى ميلله‌ت به چه‌ند هه‌نگاوێكى به‌په‌له وه‌ك ، دابينكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت . يان به‌شێك له‌و پارانه‌ى گه‌نده‌ڵكاران به خودى بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆشتوه‌كانه‌وه له‌ژێرزه‌ميينه‌كان شاردراونه‌ته‌وه ياخود له‌بانكه‌كانى ده‌ره‌وه‌ن ، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى قه‌رزيش بێت به‌شێكيان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ مووچه . ياخود بڕينى نه‌سريه‌ى مه‌سئوله‌كان وديوه‌خانانه‌و نيوه‌ى مووچه‌ى پله باڵاكان به‌گشتى ئه‌ويش تا تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه .
2- به‌و ئيعتباره‌ى حكومه‌ت چه‌ندان مليار دينارى پاشه‌كه‌وت قه‌رزارى هه‌ر يه‌ك له‌خانه‌نشين و فه‌رمانبه‌رانه ، پێويسته حكومه‌ت ئه‌و پارانه وه‌كو ره‌سيد له‌بانقه‌كان تۆمار بكات بۆ پێدانى پاره‌ى كاره‌باو ئاو‌و خزمه‌تگوزارييه‌كانى تر‌ى حكومه‌ت ، چونكه ناكرێ تۆ قه‌رزارى كه‌سێك بيت وداواى قه‌رزى خۆتى لێبكه‌ى ، به‌و پێيه‌ش هه‌م حكومه‌ت قه‌رزه‌كانى پاشه‌كه‌وت كه‌متر ئه‌كاته‌وه ، هه‌ميش مووچه‌خۆره‌كان بارى ژيانيان سووكتر ئه‌بێ .
3- رێكخستنه‌وه‌ى ميلاكاتى فه‌رمانبه‌ران ، ئه‌ويش به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراندنى بنديواره‌كان و بڕينى مووچه‌ى خانه‌نشينى هه‌موو ئه‌و پله باڵايانه‌ى له‌حكومه‌ت مووچه وه‌رده‌گرن وه‌كو ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى حزبه‌كان ، وه‌زيره‌كان ، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ، چونكه ئه‌مانه هه‌ر هه‌موويان له‌رێگه‌ى ئيستغلالكردنى پله‌و پۆسته‌كانيان ئێستا بوونه‌ته خاوه‌ن كۆمپانياو ده‌يان مليۆن دۆلار كه هيچ پێويستيان به دوو مليۆن وپێنج مليۆنى دينارى مووچه‌ى حكومه‌ت نيه .
4- وه‌كو بژارده‌يه‌كى واقيعيانه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه ، بريار بدرێ كه سه‌رجه‌م مووچه‌كان سه‌قفێكى بۆ دابنرێ به‌وه‌ى به‌شێوه‌يه‌كى كاتى و تا تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌يرانانه ، هيچ مووچه‌خۆرێكى حكومه‌ت له دوو مليۆن ونيو زياتر مووچه وه‌رنه‌گرێ له‌هه‌ر پله‌و پۆستێكيشدا بێت . به‌مه‌ش پاره‌يه‌كى زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت .
5- لادانى هه‌موو ئه‌و به‌ر‌پرسه ئيدارييانه‌ى كه هيچيان له‌باردا نه‌بووه بۆ خزمه‌تى هاوڵاتيان ، ئه‌وانه‌ى پله‌و پۆست ته‌نها له‌ئيمتيازاتدا ده‌بينن ، گۆڕينيان به‌خه‌ڵكى شايسته‌و پسپۆر ئه‌وانه‌ى شاره‌زييان هه‌يه له‌بواره‌كانى كارى حكومه‌تدا .
6- چاككردنى سێكته‌ره‌وكانى كشتوكاڵ و ته‌ندروستى وگه‌شتوگوزار و پيشه‌سازى به‌شێوه‌يه‌ك ته‌كانێكى خێرا بدات به‌م كه‌رتانه‌وه له‌رێگه‌ى ده‌رهێنانيان له‌ده‌ست كۆمپانياكانى كه‌رتى تايبه‌ت و سه‌رپه‌رشتى كردنيان له‌لايه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ قۆناغێكى راگوزه‌ر .
7- پێداچوونه‌وه به په‌يوه‌نديه‌كانى پارتى له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى كوردستان و وازهێنان له‌نه‌خۆشى خۆ به‌زلزانى وبچووككردنى به‌رامبه‌ره‌كانيان .
8- گێڕانه‌وه‌ى هه‌يبه‌تى په‌رله‌مان وده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و رێگه‌دان به‌په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رۆڵى چاودێرى ئاسايى خۆى هه‌ستێ ، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريش به‌دوور بگيرێ له‌هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكى حيزبى و چاكسازيه‌كى بنه‌ڕه‌تى تێدا بكرێ به‌شێوه‌يه‌ك نه‌بێته دارده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى پارتى بۆ ده‌مكوتكردنى نه‌ياره‌كانى .
9- راگرتنى شاڵاوى راگه‌ياندن دژ به حزبه‌كانو كه‌سايه‌تيه ناڕازييه‌كان و داخستنى هه‌موو ئه‌و په‌يج و سايته ساختانه‌ى به‌ناوى خوازراوه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر لايه‌نه‌كان وكه‌سايه‌تيه‌كان ، كه ئه‌مجۆره سياسه‌ته‌ش هيچ سوودێكى نيه غه‌يرى به‌فيرۆدانى پاره‌يه‌كى زۆر له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ى روحى شه‌ڕانگێزى و رقوكيينه له‌ناو كومه‌ڵگه‌دا . چونكه كه تۆ ده‌يان په‌يج وسايت بكه‌يته‌وه بۆ دژايه‌تى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ، ئه‌ويش ده‌يانى تر‌ى ده‌خاته سه‌ر ژماره‌كه‌و ولێره‌شدا ته‌نها سامان وقووتى مێلله‌ت له‌م مه‌هزه‌له‌ى راگه‌ياندندا سه‌رفئه‌كرێ .
هيوادارم ئه‌م خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه سه‌رنجى ده‌سه‌ڵات رابكێشێت بۆ ئه‌سڵى قه‌يرانه‌كه‌ى ئێستا ، تا كار له‌كار نه‌ترازاوه به‌خۆى را بگات و چاره‌سه‌رى ئه‌م وه‌زعه ناهه‌مواره بكات . هه‌ڵه‌يه‌كى زۆر گه‌وره‌يه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات پێى وابێ بڵاوه‌كردنى هێزه ئه‌منيه‌كان وچه‌كداركردنى كاديره حزبيه‌كان ودابه‌شكردنيان به‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گا حزبيه‌كان خه‌ڵك ئه‌ترسێنێ ، ئه‌گه‌ر وا بكات زۆر ياغنيشه ، چونكه خه‌ڵكه برسى وناڕازيه‌كان هه‌موويان خه‌ڵكى كوردستانن و هێزێ بێگانه‌ى داگييركه‌ر نين تاكو خوێنيان بڕژێ . باعيبره‌ت له تاوانه‌كانى سه‌دام وداروده‌سته‌كه‌ى وه‌ربگرن ، كه له‌ئه‌نجامدا له‌به‌رده‌م دادگاى گه‌ل وه‌ستان وسزاى تاوانه‌كانيان وه‌رگرت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست