کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ستراتیژی کردەیی لە روخاندنی یەکێتی و پارتی دا

Tuesday, 09/06/2020, 6:47


* حەقیقەتی یەکێتی و پارتی *

ئەو دوو حیزبە لەو ساتەوەختەی دروست بوون هەتا ئێستا لەسەر خوێنڕشتن و دزیی و تالانی و سڕینەوەی ئەوانی تر دروست بوون، ئیشیان هەر کاولكاریی و وێرانکردن بووە، وەك مەسعود بەرزانی خۆی دان بەم راستییەدا دەنێت و لە وتەیەکدا دەڵێت: ئێمە دەتوانین پردێك بروخێنین بەڵام ناتوانین دروستی بکەین.
ئەم دوو حیزبە لە دوو میلیشیا بەدەر نین، هەموو جارێك لە ژێر دروشمی گەل و نیشتیمانپەروەریدا میللەت بە فەتارەتدا دەبەن و هەر خەمی بەرژەوەندییەکانی خۆیانەو هیچ لایان گرنگ نییە هەموو خیانەتێك بکەن لە پێناو مانەوەی دەسەڵات و پارەو کورسی خۆیاندا، هەرچی دەسەڵاتە لە ناو پارتیدا بە شێوەیەکی مەرکەزیی بۆ بنەماڵەی بارزانی دەگەڕێتەوە بە تایبەتی مەسعودو مەسرور، لە ناو یەکێتیشدا دەسەڵات لامەرکەزییەو چەندان باڵی مافیایی تێدا هەیەو هەر یەکە بەلای خۆیدا بەڕەکە ڕادەکێشێت و مانگانەی ملیۆنەها دۆلاریان دەبێت مسۆگەر بێت.
ئەوانە هیچ حسابێکی دەوڵەتدارییان بۆ نەکراوەو لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش بوونیان نییە چونکە نە نوێنەری کوردن، نە خاوەن حەسانەی دبلۆماسین، تەنها رۆڵی مافیایەکی سوك و بێنرخ دەگێڕن لە ناوچەکەدا.

*ئەزمونی ناوچەکە* 

باشووری کوردستان لە ژێر سایەی دەسەڵاتی مافیایی یەکێتی و پارتیدا بە شێوەی ئیداریی کاریگەری حوکمەتی ناوەندی عێراقی بەسەرەوەیەو بە شێوەیەکی سیاسیش هەژمونی ئێران و تورکیا تیایدا باڵا دەستەو بڕیاری سەرەتاو کۆتایی بۆ ئیتلاعاتی ئێران و میتی تورکی دەگەڕیتەوە، بەڵام گەر تەماشای زۆربەی دەسەلاتەکانی ناوچەکە بکەین کە خاوەنی دەوڵەت و پارەو ئاڵا و دانپیانانی نێونەتەوەیی بوون، بەڵام چونکە دیکتاتۆرو نادادپەروەر بوون زۆربەی زۆریان لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەیانتوانیوە بمێننەوەو حوکم بکەن، بۆ نموونە حوسنی موبارەك لە میسردا کە پشتیوانی نیودەوڵەتیش لە دەسەلاتەکەی دەکرا بۆ نموونە لە لایەن دەسەلاتێکی وەك ئیسرائیلەوە، بەڵام دوای ٣١ ساڵ لە حوکم میللەت راپەڕینی کردو ئەو دەسەلاتەی لاداو رەفزی کردەوە، خۆ دەسەلاتیش دەسەوسان دانەما بەرامبەر خەڵکی خۆپیشاندەر، بەڵکو بەڵتەجی و شەقاوەیان بە ئەسپ و شمشێرەوە بەردایە گیانی خەڵکی خۆپیشاندەرو بە زریپۆش خەڵکیان دەشێلا، بەڵام ئەمانە هیچ ڕێغر نەبوون لە جارەنووسی روخان و نەفرەتی خەڵك و خواو مێژوو.

*واقیعی ئێستای باشوور*

ئەوەی لە ماوەی ئەم ٢٩ ساڵەی رابردوودا دیقەتی شێوازی مامەڵەی بەرپرسەکانی ناو ئەو ٢ حیزبەی دابێت لە حوکمڕانی و مامەڵەیان لەگەڵ گەلدا، بە روونی دەبینێت کە نەك هیچ ستراتیژی نەتەوەییان لە پێشچاو نەبووە، بەڵکو هۆکاری سەرەکی دووبەرەکی و شەڕی ناوخۆو خیانت و تیرۆرو جەردەیی و دزین و گەندەڵی بوون، هەموو شتێك بە یاساشەوە بە گشتی ملكەچی ئامانجەکانی حیزب کراوەو بە تایبەتیش هی دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، هێندە درۆیان کرد ئیتر هیچیان پێ نەماوە بیڵێن، هەرچی وەرەقە بوو تاقییان کردەوە بۆ ئەوەی ماوەی دەسەڵاتیان درێژ بکاتەوە، بەلام سەر ئەنجام گەل هیچ متمانەو بڕوای پێیان نەما، هەرچی داهاتی زانراو و نەزانراوە بۆ خۆیان تەرخانکردو گەلیان لە هەموو مافێکی ژیان بێبەش کرد، ئیتر کاتی ئەوە هات لە خۆیان بپرسن چۆن دەیانەوێت حوکمی گەلێك بکەن کە ئەوانی ناوێت (هەڵبەت باسمان لە بندیوارەکان و پیاوکوژەکانیان نیە کە چارەنوسیان بەوانەوە گریدراوە) ئەم راستیەش حاشا هەڵنەگرەو کەس ناتوانێت نکۆڵی لێبکات، هەر بۆ نموونە پێش ١٢ ساڵ مەلا بەختیار ئەو راستیەی گوت کە ئەگەر ساڵی داهاتوو کێشەی کارەبایان پێ چارەسەر نەکرا ئەوا دەبێت خۆیان بڕۆن. ئێستا کار گەشتووەتە ئەوەی میللەت تا قوڕقوڕاگەی پڕ بووە لە زوخاو و ستەم ئیتر وەك جۆرج فلوید دەیەوێت وەك مرۆڤ هەناسەیەك بدات.

*ستراتیژی ئەم قۆناغە *

دوای ئەوەی کەمێك شرۆڤەی سروشتی ئەو دوو حیزبە مافیا و یاخییە لە یاسایەمان کرد، کە هەمووشمان رۆژانە دەیانبینین و ئەزموونی دەسەلاتە حەپەلوشەکەیمان کردووە، کەسانێکن هیچ گوێ بە یاساو ویژدان و شەرع نادەن و هیچ بڕوانامە و رۆشنبیرییەکیان نییەو لە دەستەو تاقمێکی دزو پیاو کوژ بەولاوە هیچی تر نین، کەواتە دەبێت نەخشەی ئەم قۆناغە هەستەوەرە دابنێین و بزانین چۆن رووبەڕوی ئەو هەموو چەوساندنەوانە دەبین لە پیناوی روخاندنی ئەو دەسەڵاتە ناشەرعییە و هێنانەکایەی حوکمێکی مەدەنی دادپەروەردا، دوای ئەوەی کە هەموومان هاوڕاین لەسەر ئەوەی کە ئەو دوو بنەماڵەیە ئێکسپایەر بوون و لەسەر داخوازی گەل نایانەوێت دەسەلات جێبهێڵن، ئەوا دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین کە ئەو تاوانبارە ناحاڵیناە بە هەموو هۆکارێك دەیانەوێت پارێزگاری لە بەرژەوەندی کورسی و ملیۆنەها دۆلاری مانگانەیان بکەن و دەسەلات بە شێوازی مەدەنی و خۆپیشاندان جێ ناهێڵن، شەقاوەکانی حوسنی موبارەکیش هەر وابوون تا توانییان ویستیان گەل لەناو بەرن ، بەلام ئەو خەیاڵەیان خاوە کە میللەتێکی ٥ ملێۆن کەسی بکەوێتە ژێر ویست و چاوسوورکردنەوەی بەڵتەجییەکانی تاڵەبانی و بارزانی، لەبەرئەوەش ئەو دەسەڵاتەیان هیچ بوونێکی یاسایی نییە بۆیە ئامادەن خەڵك بکوژن و هیچ باکیان نییە، کەواتە دەبێت بە زەبری هێزوەلاخرێن، وەك چۆن میللەت سەرتاسەر راپەڕینی ئاداری ساڵی ١٩٩١ی بەرامبەر رژێمی بەعسی فاشی کرد، هەروا دەبێت گەل هەموو هەستێت لەو دوو دەسەڵاتە مشەخۆرە مافیاو جەردەیە تا تەفرو تونا دەبن، ئەگینا هیچ چارەیەکی ترمان نییە، لەم پێناوەشدا گەل بە قوربانیی دەگاتە هیوا بەرزو پیرۆزەکانی و دادپەروەیی و ئازادیی راستەقینە، ئەوە حەقێکەو مرۆڤ دەبێت بیسەنێت نەك چاوەڕوان بکات پێی بدەن، زلهێزە جیهانیەکانیش هەمیشە لەگەڵ ویستی گەلدان و مامەڵە لەگەڵ واقیعدا دەکەن و ئەو راستییە دەزانن کە یەکێتی و پارتی دوو دەسەڵاتی مافیایی لە یاسا لادەرن و هەر لە ئێستاوە گەل دەبێت خۆی ڕێكبخات و لە دەوری پێشەوا بێلایەن و بە تواناو دڵسۆزەکان کۆببنەوەو ڕێ بە تێکدەرەکان نەدەن دزە بکەنە نێوانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە