کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئامریکا دەبێ ساختاری ئیستای حکومەتی هەرێمی کوردستان بگۆڕێ.

Thursday, 04/06/2020, 20:53


واشینگتۆن ئیگزامینێردەنووسێ، کە ئامریکا دەبێ ساختاری ئیستای حکومەتی هەرێمی کوردستان بگۆڕێ.
بەرێوەبەریی جیهانی:گۆڤاری واشینگتۆن ئیگزامینێردەنووسێ،ئامریکا دەبێ سرنجی زیاتر بداتە هەرێمی کوردستان، بەڵام گرینگتر لە هەموان دەبێ دەوڵەتێکی یەکدەست ودوور دەست تێوەردانی پاڕتی ویەکێتی نیشتمانی دروست بکا. بە پێی راگەیاندنی کورد پرێس،گۆڤاری واشینگتۆن ئیگزامینێر لە راگەیاندنێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر چی زیاتر ئامریکا سرنجی داوەتە بارودۆخی عێڕاق بەڵام زۆرو زیاتر سرنجی داوەتە ناوچەی خودموختارتا عێڕاق،چون زۆرترین بەرژەوەندیەکانی ئامریکای رەچآوکردوە.
واشنگتۆن ئیگزامینێر، داوای لە ئامریکا کردوە زۆرترین سەرمایەگوزاریی وحوزووری هێزودیپڵؤماسی لە هەرێمی کوردستان دابین بکا.چون ئەو ناوچەیە هیچ دژە کردەوەیەکی لە ئاست بەرژەوەندیەکانی ئامریکا ئەنجام نەداوە،هەروەها واشینگتۆن دەتوانێ پشتگیریی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بۆ رابوردوو زیاتر بە دەست بێنێ وبیپارێزێ.
سەڕەڕای ئەوەش ئەو گۆڤارە ئامریکاییە چوارچێوەی هەیی هەرێمی باشووری کوردستانی بە / تایفە گەرایی / لە ژێڕ دەسەڵاتی دووحیزبی بنەماڵەیی هەڵدەسەنگێنێ.!وهۆشداریی دەداکە لایەنگریی لە هەرێمی کوردستان بە بێ ئاڵوگۆڕلە چوارچێوەی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان،هیچ قازانجێکی ئەوتۆی نییە،هەروەها ئەو گۆڤارە دەنووسێ: دەوڵەتی ئێستای ژێر دەسەڵاتی تاڵەبانیەکان وبارزانیەکان رۆژ بە ڕۆژ زیاترتێکەڵاوی ناکۆکیەکانی بنەماڵەیی ئەو دووحیزبە دەبنەوە!
ئەوگۆڤارە خوازیاریی یارمەتی ئابووری ئامریکایە بە هەرێمی باشووری کوردستان ولە سەر ئەو باوەڕیە کە هەرێمی کوردستان یارمەتیەکانی ئابووری وەربگرێ تا هاسانتر چاکسازی پێک بێنێ.
چون ئامریکا دەتوانێ دەوڵەتی خۆی بخاتە ژێرزەخت تابە یارمەتی ماڵیاتیی خەڵک وەک فشآرێک بە کار بێنێ بۆ چاکسازیی لە هەرێمی کوردستان.بەڵام هەر کردەوەیەکی هەڵەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەتوانێ لێ پرسینەوەی ئامریکای دەگەڵ بە دووی خۆیدا بێنێ. بۆیە بەرپرسانی هەرێم دەبێ هەست بە بەرپرسایەتی بکەن.ئەو گۆڤارە دەڵێ:دەوڵەتی ناوەندی عێڕاق بە تەمای لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە.هەرکات ئامریکا یارمەتیەکانی نە گەیەنێتە کوردەکان،مەترسی وخەتەر دەکەوێتە سیستمی هەیی لە باشووری کوردستان.
کۆدی رۆژنامەگەریی: ٤٠١٠١
سەرچاوە: کوردپرێس
وەرگێڕآنەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە