کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەرێمی کوردستان چیدی ناوچەیەکی دڵخوازوخەیاڵی نییە!

Tuesday, 02/06/2020, 1:15


بەرێوەبەریی جیهانی:

جوودیت نورینگ لە سەر ئەو باوەڕيە هەرێمی باشووری کوردستان ئیدی وڵاتی دووبەی یان عێڕاقێکی دیکە نییە چون هەم لە رووی سیاسی وهەمیش لە رووی ئابووری بەشێکی شکست خواردوویە لە عێڕآق! بە پێی ڕاپۆڕتی کورد پرێس،جوودیت نورینگ کار ناس لە کاروباری عێڕاق،دوای تێپەڕبونی دەیەیەک ژیان لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق،لە نووسراوەیەکدا شڕۆڤەی لە سەر باردۆخی ناوچەی خودموختاری لە عێڕاق کردوە.
خاتوونورینگ دەنووسێ:
واوێدەچێ کە هەرێمی کوردستانی عێڕاق دێمۆکڕاتیزە وئەمن ترە بێ لە چاو ناوچەکانی دیکەی عێڕاق؟ بەوتوریستانەی کە کاتێک دێنە باشووری کوردستان گووتراوە ،بە خێر بێن بۆ عێڕاقێکی دیکە!سەرەڕای ئەوە بە نەزەر دەگابە نیشاندانی ئەو وێنەیە،وێنای جوانیی لە هەرێمی کوردستان کۆچی کردوە وجیاوازیەکی زۆری دەگەڵ بەشەکانی دیکەی عێڕاق هەیە!
رۆژنامەگەر جودیت نورینگ کە بۆ ماوەی دەساڵ لە هەرێمی کوردستان وانەی رۆژنامەگەریی گووتۆتەوە دەنوسێ: لە ئێستادا رۆژنامەی سەربەخۆ لە شوێنی رۆژنامە فرۆشەکان وەدەست ناکەوێ! مێدیاکان ئاوریان تێبەردەدرێ! ورۆژنامەوانی رەخنەگر سەرکوت دەکرێن یان دەکوژرێن!
ئەوخاتوونە لە نووسراوەکەیداکە لە رۆژنامەی ئینگلیزیی / نیوعەڕەب / بڵاو بۆتەوە دەڵێ:ئازادی ودێمۆکڕاسی کە کوردەکانی عێڕاق زەحمەتیان بۆ کێشابوو لە لایان ئەو سیاسەتمەدارانەی کە داییم بەرژەوەندیی خۆیان رەچاوکردوە،بەرەو لە ناوچووندەچێ.بە نەزەری ئەو کارناسەی کاروباری عێڕاق وهەرێمی کوردستان دوو حیزبی حاکم / پاڕتی ویەکێتی / تەنانەت پێش شەڕی ناوخۆییش / ساڵی ١٩٩٠ / پێکەوە دژبەریی یەکتربون! بەڵام بڕیاریان دا بە هاوبەشیی دەسەڵات بە دەستوە بگرن وسەروەتو سامان وداهاتی سنورەکان وداهاتی چاڵاوە نەفتیەکان لە نێوان خۆیاندا دابەش بکەن!
خاتوون نورینگ لە سەر ئەو باوەڕيە کە سیستمی حکمڕانی هەیی لە هەرێمی کوردستان وێکچوونێکی زۆری هەیە دەگەڵ حکمڕانی رابوردوو / م،مەبەستی سەردەمی سەددامە / لە عێڕاق،چون هەر کەس وەفادار بە حیزبی نەبێ کاروپیشەومووچەی مانگانەی پێ نادرێ!
ئەوکارناسە لە سەر ئەو باوەڕەیە کە هەرێمی کوردستانی عێڕاق لە سەردەمێکدا داهاتی زۆری هەبووەوئەو ناوچەیە لە چاوناوچەکانی دیکەی عێڕاق بارودۆخی ژیان باشترە بووە.بەڵام بە هۆی سیاسەتەکانی هەرێمی کوردستان لە هەناردەوفرۆشی نەفت،کە بووبە مایەی بڕینی مووچە لە لایان دەسەڵاتی ناوەندیی عێڕاق،لە ئێستادا بارودۆخێکی زۆرخراپدا دەژی.
ئەوخاتوونە ئاماژە بە قسەکانی مەسروور بارزانی کە ساڵی پار دەسەڵاتی لە نیچێروان بارزانی کوڕی مامی خۆی وەرگرتوەودەڵێ ٢٧ میلیارد دۆڵار قەرزدارە!بە باوەڕی ئەوئەوکارناسەی کاروباری هەرێمی کوردستان،سەرۆک وەزیریی هەیی هەرێکی کوردستان خەتاکان دەخاتە سەر بەرپرسانی کابینەی رابوردوو ئەوەش رێکارێکە بۆ ڕاکردن لەو بارودۆخەی کە هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەریی پێ نییە!
خاتوو نورینگ لە سەر ئەو باوەڕيە کە پاڕتی کە زۆرینەی کورسیەکانی پارڵمانی هەیە وکەمینەکانیشی دەگەڵە ولە رابوردوو بەهێزتر ە،بەڵام بە هۆی هەژاریی خەڵک ، ناڕەزایەتی گەیشتۆتە شارەکانی دیکەش وهەر تەنیا شاری سلێمانی نەگرتۆتەوە. چەند رۆژ لەوەی پێش لە پارێزگای دەهۆک کە پێگەی گرینگیی پاڕتیە دەنگی نارەزایەتی مامۆستایان وفەرمانبەران لە بێ مووچەیی وەتەنگ هاتبون دەبیسرا!
ئەوخاتوونە ئاماژە بەوە دەکا کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق هیچکات نەیتوانیوە خزمەتگوزارییەکی باش وەکو،دابین کردنی ئاووکارەبا ئەنجام بدا! بۆیە خەڵک لەو دەسەڵاتە رازی نین،هەروەها گەندەڵی لەو ناوچەیە رۆژبەرۆژ پەرە دەستێنی.
خاتوو نورینگ،لە سەر ئەو باوەڕەیە کە کوردەکانی عێڕاق بە حەقیقەتێکی تاڵ گەیشتون کە ئیدی ناتوانن ئەووەزعە بگۆڕن وسیاسەتمەدارەکانی هەیی لەوناوچەیە هەر کاڕێکی پێویست دەکەن تا لەو بارودۆخە پێک نەیە.
ئەوکارناسە هۆلەندیە لە سەر ئەو باوەڕیە کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان تەنیا یەک رێگایان هەیە بۆ بەرپرچدانەوەی داخوازیەکانی خەڵک،ئەویش سەرکوت کردن ونانەوی دووبەرەکی لە نێوان خەڵكدا!خاتوو نورینگ لە سەر ئەو باوەڕیە ئاواتەکانی خەڵک لە هەڕێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی خۆش ،لە نەزەر سیاسیوئابووری لە ناوچووە!
کوردەکانی عێڕاق عێڕاق هەست دەکەن کە فریویان خواردووە،بۆیە هۆمێد وهیوا جێگای خۆی داوە بە ناهۆمێدی،هۆیەکەش بونی سیاسەتمەدارانی گەندەڵ بووە کە توانای ئاڵوگۆڕیان نەبووە.
ئیدی هەرێمی کوردستان ئەو عێڕاقە جیاوازە نییە.
کۆدی رۆژنامەگەریی:٤٠١٠١
سەرچآوەی بابەت:کورد پرێس
وەرگێڕآنەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە