مەسرور بارزانی پادشای بەڵێنە درۆینەکان...
Sunday, 31/05/2020, 22:20
لە دەستپێكی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتەوە، دەستەی دەستپاكی فۆڕمی ئاشكراكردنی سهروهت و سامانی بۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت رەوانە كردووە، بەڵام تا ئێستا سامانی خۆی ئاشكرا نەكردووە.
مەسرور بارزانی
خاوەنی (ستێر گروپ)ە کە پێکهاتووە لە گروپێک و دوانزە کۆمپانیا بانکی تایبەت بەخۆی هەیە RT ئاڕتی بانک، لەگەڵ خاوەندارییەتیکردنی کەناڵ k24 ،لەپاڵ دەیان کۆمپانیای دروستکردنی خانوبەرە و کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی خۆراک و کۆمپانیا نەوتیەکان وچەندین کۆمپانیاش لەوڵاتە ئەوروپیەکان بەجۆرێک لەژمارنەیەن..
لەپاڵ بەکارهێنان و دزینی داهاتی گشتی خەڵکی کوردستان مەسرور بارزانی وەک بەرپرسی ئاژانسی پاراستن جێبەجێکار و بڕیاردەری تیرۆرکردنی سەدان هاوڵاتی کورد زوبان بووە، وەک تیرۆرکردنی شەهیدانی قەڵەم (سۆرانی مامە حەمە. سەردەشت عوسمان .وەدات حسێن) بەدەیان ڕۆژنامەس و ڕەخنەگریتر تا تیرۆرکردنی خەڵکانێک تەنیا لەسەر ئینتیمای سیاسی ..
لەوڵاتی ئێمە ئەگەر دادگا و دەسەڵاتی دادوەریی لە ژێر هەیمەنەی حیزب بێ ڕۆڵ و بێ گیان نەبوایە، دەمێک بوو مەسرور بارزانی لەبری ئەوەی بەرگی چاکسازی خوازێکی بکرێتە بەر یان بەهەڵگری ئاڵای چاکسازیی نیشان بدرێت ،بەلایەنی کەمەوە تەنیا لەسەر سکاڵای کەسوکاری شەهیدانی قەڵەم یان لەزیندانی هەمیشەیی یان لەدادگای گەل لە سێدارەدرابوو..
چەند ڕۆژێکە ماڵباتی بارزانی بەتایبەت مەسرور بارزانی ترسێکی ئێجگار زۆریان لێ نیشتووە ،بەجۆرێک زۆرێک لە کوچە و کۆڵانەکانی هەولێر ئەوەندە لەسەربازگە دەچن لە کوچە و کۆڵانی پایتەختێک ناچن، بەهۆی بڵاوکردنەوەی هێزێکی زۆری سەربازی لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە و گوشارخستنە سەر پارتە سیاسیەکانیتر بۆ ئەوەی وانیشانی خەڵکی بدات کێشەی پارتە سیاسییەکان لەگەڵی قۆرخکردنی دەسەڵات و حوکمڕانیکردنێکی فاشیل و شکست خواردوو نیە، بەڵکو پارتە سیاسییەکان خەڵکێکی زۆریان خانەنشین کردووە و خەڵکێکی زۆریشیان کردووە بە بندیوار،ئەم هاتووە چاکسازی لەم بوارە دەکات و موچەکانیان دەبڕێت، بۆ ئەم مەبەستە وبەلاڕێدابردنی شکستهێنانی لەئیدارەدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبڕیارێکی تایبەت هەشتاگی بەڵێ بۆ چاکسازیی بەوێنەیی خۆیەوە لەلایەن کۆی ئەندامانی پاراستنی پارتی لەفەیسبوک دەستیپێکردووە،ئەم ڕیکلامە بۆ چاکسازیی وەک کۆی بەڵێنەکانی ڕابردوویان تەنیا دروشمە و هیچیتر مەسرور بارزانی خۆی یەکێک بووە لە داهێنەرانی نادادپەروەری و گەندەڵی و تیرۆر هاوشانی باوک و ئامۆزاکەی سێکوچکەی گەندەڵی و دزین لەکوردستان ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست