(حاجی چۆلی) و بانده مافیاییه‌كه‌ى هه‌ولێر و قۆل بڕین به‌ناوى پرۆژەی وەبەرهێنان
Saturday, 30/05/2020, 2:08
حاجی چۆلی لە رێگای پارێزەر (عیماد و جیهاد ) ناوێک دەستیان بەسەر بەرێوەبەرڵیەتی وەبەرهێنانی هەولێر داگرتووە و هەموو فەرمانبەرەکانی ئەو فەمانگەیەیان بە پارە کریوەتەوە، کەهەموو کارەکانیان بەنایاسایی لەدەرەوەی وەبەرهێنان ئەنجامدەدەن و شوێنی ئەنجامانی ئەو گەندەلی و رێکەوننانەیان لە شنگل بانەیە لە شەوی پێنجشەممە تا شەوی یەکشەممە هەموو کارەکان و رێکەوتنەکان لەوێوە جێبجێ دەکرێ بۆ راستی و دروستی ئەو هەواڵە با بارێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان هەولێر هەموو پەراوگەکانی دۆسیەی حاجی چۆلی بخاتە ڕوو و سەیری بەروارەکانیان بکەن کە چۆن لە کەمترین ماوە زۆرترین کاری بۆ کراوە.
باندێكی مافیایی له هه‌ولێر كه كه‌سێكی دز و كلاوچی و قۆڵبڕ به ناوى ( حاجی چۆلی) کە سه‌رپه‌رشتى ده‌كات پێبناسێنین کە توانیویه‌تى چه‌ندین زه‌وی كه به‌هایان به سه‌دان ملیۆن دۆلاره له ناو هه‌ولێر وه‌ربگرێت و چه‌ندین شوێنی ستراتیجی داگیر بكات.
به پێی زانیاریه‌كان له هه‌ولێر (حاجی چۆلی) به‌هۆی شه‌به‌كه گه‌نده‌ڵ و مافیاییه‌كه‌ى كه پێكهاتبوو له نه‌ورۆز مه‌ولود و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ناو پارتی و به‌هۆی به‌كارهێنانى پۆسته‌كانیان ته‌واوى ئاسانكاریان بۆ (حاجی چۆلی) كردوه ده‌ست به سه‌ر چه‌ندین پارچه زه‌وى دا بگرێت له هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى كردنه پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون و شوقه و باڵه‌خانه‌ى .
كه‌سێكی نزیك گروپی کۆمپانیاکانی ستێر گروپ
ئاشكرای كردوه كه به‌هۆی به‌رتیل و پێدانی ٨ ملیۆن دۆلار (حاجی چۆلی) توانیویه‌تى ببێته خاوه‌ن پرۆژەی ستار تاورز.
له مێژووى فه‌رمانگه‌ى وه‌به‌رهێنان خێراترین مۆڵه‌تى پێدانی دروستكردنى پرۆژه مۆله‌تى پرۆژه‌كانى حاجی چۆلیه كه به گه‌نده‌ڵی كردویه‌تى، ئه‌مه‌ش له بری ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ك به‌رتیل داویه‌تى و بۆیان كردووه .
پرۆژەی ستار تاورز کە خاەوەنکەی حاجی چۆلیە و فرت و فێلی تێدا كراوه و لە رووی ستانداردی جیهانی بۆ باڵه‌خانه و ئۆفیس هیچ پێوەرێکی ئەندازەیی نیە و ئەو لێژنەیەی پرۆژەکەی هەلسەنگاندوە پێویستە لێپێچینەوەیان لەگەل بکرێ .
بەم زوانە چاوەروانی بەشەکانی دیکەی گەنەدڵیەکانی حاجی چوڵی بن کە دیارترینیان پرۆژەی (LALAV) لەسەر شەقامی ۱٥۰م و پرۆژەی (ئەڤیۆن) لەسەر شەقامی ۱۰۰م.
چاوەڕوان بەمزوانە بڵاودەبێتەوە......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست