کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانیفیستی ڕاپه‌رینی گه‌لی کوردستان لە باشور دژی ده‌سەڵاتی میلشیای تاڵانچی(2)

Thursday, 28/05/2020, 23:38


ئێستا پرسیارئه‌مه‌یه‌ بۆ به‌ ره‌نگار بوونه‌ وه‌ی ئه‌ م ره‌ وشه‌ ناهه‌ مواره‌ ی ئێستای کوردستان پێوسته‌ چی بکرێ تا شکۆی تاک وه‌ سه‌روه‌ری وزیندویی بزاڤی نه‌ ته‌وه‌یی ونیشتیمانی بپارێزرێ وه‌ رزگار بکرێ له‌ ده‌ست میلشیای گرێدراو به‌ دوژمنان؟
بۆرزگار بوون له‌م ره‌وشه‌ ناهه موارو چه‌وته‌ سه‌پێنراوه‌ ته‌نهاو ته‌نها رابوونێکی سه‌رتاسه‌ری هه موو چین و توێژه‌کانی گه‌لی کوردستانه‌ له‌ هه موو گوندو شارۆچکه‌ و شارێ وه‌ له‌ هه‌ر کۆلان وکوچه‌ وگه‌ره کێ تا له‌ کورترین ماوه‌دا کۆتایی به‌م کابوسه‌ بهێنرێ که‌ ۲۹ ساڵه‌ به‌ سه‌رگه‌ل و نیشتیمانا بۆته‌ خه‌ وێکی بە سام .
سه‌ ره‌ تای ده‌ست پێ کردنی رابوونی گشتی ئەبێ بەم خاڵانه‌ ی خواره‌وه‌ ده‌ست پێبکرێ:
1- خۆڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌کانی فشا رو ناڕازیه‌ پیشه‌ ییه‌ کان له هه موو شارو شارۆچکه‌کان وه‌ دروست کردنی تۆڕی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان هه موو شاره‌کان بۆ ڕێکخستنی کارو چاڵاکی هاوبه‌ش له‌ هه موو کوردستان له‌ زاخۆوه تا خانەقین
2- دیاریکردنی ووته‌ بێژی ئه‌نجومونه‌ کان که‌هه ڵئه‌ سێ به‌ دیاری کردنی وه‌ ئاراستە کردنی جه‌ماوه‌ر له سه‌رجۆرو چۆنیه‌تی چاڵاکیه‌کان.‌
3- دامه زراندنی ئه‌نجومه‌ نه‌ کان له‌ هه مو شارو‌ شارۆچکه‌ کان بۆبه‌ رێوه‌ بردن وئاراسته‌ کردنی مان گرتن ،خۆپشاندان وه‌ هه تا ڕاپه‌رینی گشتی وه‌ ک ئامانجی سه‌ره‌کی وکۆتایی. بۆئه‌م مه‌ به‌ سته‌ ش ئه‌ بێ هه وڵبدرێ به‌ شێوه‌یه‌کی فراوان که‌ڵک وه‌ربگیردرێ له‌ تۆڕەکانی پەیوه‌ندی تا زۆرترین خه‌ڵک ئاماده‌ی به‌شداری هه ر چاڵاکیه‌ک بن ،وه‌ له‌ کاتی ڕاگرتنی نێت ، وه ک ئه‌ ڵته‌ رنه‌تیڤ /جێگره‌وه‌ ئه‌ بێ ڕێگه‌و ئامرازەکانی تری پەیوه‌ندی به‌ کار بهێنرێت .
4- ده‌مه زراندنی هۆبه‌کانی کارگیری له‌ لایه‌ن ئه‌ نجومه‌نه‌کان له‌ کاتی خۆپیشاندان و ڕاپه‌رینا
ا.هۆبه‌ی ئاسایش بۆپاراستنی شوینه‌ گشتیه‌کان له‌ وانه‌ سه‌رچاوه‌کانی ئاو و وزه‌ له‌ کاری تیرۆریستی وه پاراستنی به‌ رژه‌وه‌ندی ‌ کۆنسولگه‌ری وه‌لاتانی بیانی له‌ هه ریم.
ب. هۆبه‌ی ته‌ندروستی بۆ به‌ ڕێوه‌بردنی ره‌وشی ته‌ ندرو‌ستی .
د. دیاری کردنی ووته‌ بیێژی راپه‌رین له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌کانه‌ وه‌ ، وه‌ به‌ کارهینانی که‌ناڵیکی ره‌سه‌نی ڕاگه‌یاندن بۆ بڵاوکردنه‌ وه‌ی په‌یامه‌کانی ووته‌ بێژ.
وه‌ له‌ کاتی گه‌ شه‌ی ڕاپه‌رینا وه‌ بۆ کۆنترۆل کردنی ره‌وش پێویست ئه‌ کات به‌:
ا.دامه‌زراندی هۆبه‌ ی یاسایی بۆگرتن دادگایی کردنی هیماکانی گه‌نده‌ڵی و تاوانی میلشیا وە ڕێگریکردن له‌هه ڵاتنیان به‌ پشتیوانی هۆبه‌ی ئاسایش و جه‌ماوه‌ر واته‌ داخستنی سنوره‌ هه وایی وه‌ ووشکای یه‌کان.
ب. دیاری کردنی به‌ رپرس بۆ به‌ ڕێوه‌بردنی پارێزگا و شا رو شا ره‌وانیه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕاپه‌رین و شۆرشه‌ وه ؛ وه‌ ڕاگه‌یاندنی له‌ لایه‌ن ووته‌ بیێژی ڕاپه‌رینه‌ وه‌ ‌.
4. دوای کۆنترۆل کردنی هه موو ده‌سه لاته‌کانی میلشیا وه‌ خۆبه‌ ده‌سته‌ وه‌ دانیان له‌لایه‌ن ووته‌ بیێژی ڕاپه‌رینه‌ وه‌ ‌حکومه‌تی کاتی بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ ڕائه‌ گه‌یه‌نرێ ، وه‌ پێکهاته‌که‌ی بریتی ئه‌بێ له‌ ئەندامانی چاڵاکی ئه‌ نجومه‌ نه‌کانی ڕاپه‌رین له‌ شا رو شارۆچکه‌ کان ،وه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م ٦ مانگه‌دا ئاماده‌کاری ئه‌کرێ بۆ هه ڵبژاردن له‌ ریگه‌ی تۆمار کردنی پارتی سیاسیه‌ وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئازاد بۆ هه رپارتێک پرۆژه‌یه‌کی سیاسی ئایدێۆلۆجی هه بێ .
5.له‌ ماوه‌ی حکومه‌تی کاتیدا هۆبه‌ی یاسا وه‌ ئابوری هه لئه‌ سێ به‌ گەڕاندنەوەی هه مو موڵکی گشتی که‌ له‌ ۱۹۹۱ وە له لایه‌ن میلشیاوه‌ داگیر کراو‌ن وه‌ گه‌ ‌رانه‌وه‌ی هه موو سامانیکی تاڵا‌ن کراو ، وه‌ هه‌رله‌ماوه‌ی ئه‌م ٦مانگه‌دا هه موو سامانی پارته‌ میلشیاکان ده‌ ستی به‌ سه را ئه‌ گیرێ و به‌ یاسا خاوەنداریه‌تیان ئه‌ دری به‌ شاره‌وانیه‌کان له‌ وانه‌ کۆمپانیاو دامه زراوه‌ میدیایه‌کانی میلشیا. وه‌ هه روه‌ها هه رله‌ ماوه‌ی ٦ مانگی حکومه‌تی کاتی کارئه‌ کرێ بۆ دانانی دەستورێکی هه میشه‌ یی، ئاماده‌ ئه‌کرێ بۆ ده‌نگدان له سه‌ ری له‌ یه‌که م هه ڵبژاردنی ئازادا که هه موو نه‌خشه‌ ریگاکانی یاسایی، سیاسی وه‌ ئابوری تیا ڕوون ئه‌بێته‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە