کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە چ پێوەرێک هەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە

Sunday, 24/05/2020, 4:38


بە چ پێوەرێک هەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە لە کاتێکدا هەرێم لە ٢٠١٥ ەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٤٠ ملیار دۆلار داهاتی بووە !
تا کۆتایی خوێنەری ئەم بابەتە بن
---------------------
بابزانین چەند مووچە خۆرمان هەیە و عێڕاق تا ساڵی چەند پارەی هەرێمی ناردووە و کەی وەستاندویەتی و هەرێم بۆ دەڵێت ٢٧ ملیار قەرزدارین
کۆی گشتی هەموو موچە خۆرانی هەرێم
١،٢٥٥،٠٠٠ ملیۆنێک و دوسەد و پەنجاو پێنج هەزار مووچەخۆر بە پێی کۆتا ئاماری بایۆمەتری و لەسەر زاری سکرتێری قوباد تاڵەبانی
هەرێم پێویستی بە ٨٥٠ ملیار دینارە بۆ مانگێکی مووچەخۆران
کۆتا نێردراوی بەشە بودجەی هەرێم ساڵی ٢٠١٥ بووە واتە ٥ ساڵ بەر لە ئێستا وای دابێنێین ٥ ساڵ یاخوود ٦٠ مانگە هەرێم هیچ بڕە پارەیەکی لە بغدادەوە پێنەگەشتووە کە لە کاتێکدا مووچەی مانگی ١ یشی ناردووە بەڵام با وایدابنێین هیچی نەناردوە...
هەرێم لەم ٦٠ مانگەدا ٣٢ مووچەی پاشەکەوت کردوە و دابەشی نەکردوە واتە ٢٨ مووچەی دابەش کردوە
تا ئێرە زانیمان کە هەرێم چەند مووچەی دابەش کردوە بە ووتەی خۆیان
بەپێی ووتەی ئەمینداری گشتی پێێمەرگە کۆی پارەی تەرخانکراوی هەموو مووچەخۆرانی پێشمەرگە بەوانەی لە ئەرکدان و بەوانەشی کەمئەندامن = ١٤٠ ملیار دینارە بۆ مانگێک
واتە بۆ ٢٨ مانگ دەکاتە دەکاتە
٣ ترلیۆن و نۆسەد و بیست ملیار دینار (٣،٩٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) کە بە دۆلار دەکاتە ٣ ملیار و دوسەد و نەوەدو چوار ملیۆن (٣،٢٩٤،٠٠٠،٠٠٠) $
٣،٢٩٤ لە٢٧ ملیار دۆلار دەربکەین دەکاتە
٢٣ ملیار و حەوت سەدو شەش ملیۆن (٢٣،٧٠٦،٠٠٠،٠٠٠)
کۆی گشتی بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەموو مووچە خۆرانی هەرێم وەک لە سەرەتاوە ئاماژەم پێکردوە بریتیە لە ٨٥٠ ملیار دینار بۆ مانگێک واتە ئەو بڕە پارەیە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی لێ کەم بکەینەوە دەکاتە
٨٥٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ -١٤٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠= ٧١٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ دینار
واتە بۆ ٢٨ مانگ دەکاتە نۆزدە ترلیۆن و هەشت سەد و هەشتا ملیار دینار (١٩،٨٨٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) کە بە دۆلار دەکاتە
حەڤدە ملیار و چوارسەد و سی و نۆ ملیۆن دۆلار (١٧،٤٣٩،٠٠٠،٠٠٠)
گەر ئەم بڕە لە ٢٣ ملیار دۆلار کەم بکەینەوە دەکاتە
٦ ملیار و دووسەد و شەست و حەوت ملیۆن دۆلار (٦،٢٦٧،٠٠٠،٠٠٠ $)
گریمان ئەو ٦ ملیارەی کە ماوە بۆ خزمەتگوزاری تەرخانکراوە بەڵام ئەوەندەی من ئاگادار بم کە بڕی تێچووی هەموو خزمەتگوزاریەکانی هەرێم لەماوەی ٥ ساڵی ڗابردوو نەگەشتۆتە ٢ ملیار بەڵام ئێمە با وای دابنێین ئەو بڕە پارەیە بۆ خزمەتگوزاری تەرخان کراوە
ئێستا بابێینە سەر باسی داهاتی ناوخۆو دەرەوەی هەرێم لە نەوت و خاڵە سنووریەکان و بەڕێوبەرایەتەکانی باج و هاتوچۆ
هەرێم لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ئێستا نەوتی خۆی دەردەهێنێت و بڕەکەی لە ئێستادا بریتیە لە
٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە پێی ووتەی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتیەکان و شؿوازی گرؿبەستەکانیش ڕوون دەکەمەوە کە زیاد و کەمی نرخی نەوت لە بازاڕەگاندا هیچ کاریگەریەکی نیە
چۆن ؟؟
وەڵام وەک لە ماوەکانی پؿشوو ئاگادار بووین کە هەرێم هەموو خراپی دۆخەکە بۆ دابەزینی نرخی نەوت دەگێڕێتەوە بۆیە هەستاین بەم پۆڵێنکردنە بۆ گرێبەستە نەوتیەکانی هەرێم

ئایا دابەزینی نرخی نەوت کار دەکاتە سەر ئابووری هەرێمی کوردستان ؟؟
وەڵام : نەخێر
ئەم پرسیارە زۆر دڵەڕاوکێی لای خەڵکی کوردستان درووست کردووە بەڵام دڵنیابن هیچ پێویست بە دڵە ڕاوکێ ناکات .

حەزەکەم ئەم خاڵەتان پێ بڵێم
زۆر کەس ئەم زانیاریە نازانێت
گرێبەستی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهان دوو جۆرە
جۆری یەکەم : گرێبەستی ماوە کورت ئەو جۆرە گرؿبەستەیە کە نەوت ڕۆژانە دەفرۆشرێت و واتا نرخی فرۆشتن و کڕینەکەی نرخی ڕۆژە و لە کۆتای ڕۆژدا لە بازاڕی بۆڕصەی حیهانیدا نرخی زیاد و کەم دەخرێتە ڕوو ، ئەم جۆرە لە گرێبەست ئەو ووڵاتانە دەگرێتەوە کە سەربەخۆی ئابووریان هەیە و لە هەمان کات هاوردەی دەرەکیان لە سەروو ٥ ملیۆن بەرمیلە کە ئەم جۆرە گرێبەستە بە هیچ شێوەیەک هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە .

گرێبەستی دووهەم :گرؿبەستی ماوە درێژە واتە ڕوونتر بڵێم ووڵاتێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی دەرهؿنەری نەوت بۆ ماوەی درێژ واتە لە ١ مانگەوە بۆ ٥٠ ساڵ جاری واش هەیە بۆ ١٠٠ ساڵ بڕ دەکات بە نرخؿک ڕێک دەکەون کە لەسەروو بڕی پارەی تێچووی دەرهێناننی بڕێک دیاری دەکرؿت کە لە ١٠ دۆلار کەمتر نەبێت واتە بڕی تێچوو + سوودی دیاری کراو
کە ئەمجۆرە گرؿبەستە ئەو ووڵاتانە زیاتر دەگرؿتەوە کە توانای ناردنی نەوتیان ڕاستەوخۆ نیە بۆ ووڵاتانی دەرەکی یاخوود ئەو ووڵاتە یا ئەو حکومەتە لە لیستی ڕەشدایە یاخوود ئەو ووڵاتە یا ئەو حکومەتە دانپێدراو نیە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵام دەتوانێت وەک ئیقلیمی نەوت بفرۆشێت بە مەرجێک زیانی بۆ ڕێکخراوی ئۆپیک نەبێت

حکومەتی هەربێنەی کوردستان ئەوەندەی ئاگادار بم لە نزیکەوە %٨٠ گرێبەستەکانی لە جۆری گرێبەستی دووهەمە واتە گرێبەستی ماوە درؿژە بۆ نموونە ئەو گرؿبەستە گازی و نەوتیەی کە لەگەڵ
ڕووسنفتی ڕووسی کردی بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ ..
گرؿبەستی داناگاز کە ماوەکەی 25 ساڵە
گرؿبەستی جەیهانی تورکی کە ماوەکەی ٣٢ ساڵە
هتد...
واتە حکومەتی هەرێم ناتوانێت ئەو بیانووە بهێنێتەوە و بڵێت قەیرانی دارایمان هەیە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت و گاز لە بازاڕەکانی جیهان ، نرخێک دیاری کراوە کە هیچ کاریگەریەکی لەسەری نیە لەبەر ئەوەی نرخی نەوتی کوردستان نەخراوەتە ناو سیستمی بۆرصەی جیهانی .

تێبینی : ئەم جۆری گرؿبەستە ئازایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیە کە بەو شێوازەیە بەڵکو هۆکارەکەی
یەکەم : کوردستان دەوڵەت نیە واتە ناتوانێت سەربەخۆ نەوت ڕەوانە بکات .
دووهەم : کوردستان هیچ ڕێگایەکی نیە کە نەوت ڕاستەوخۆ بخاتە بازاڕەکانی جیهان واتە پێویستی لایەنی دووهەمە
سێهەم : کوردستان ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک نیە تا نرخ و ڕێژەی دەرهؿنانی بۆ دیاری بکرێت .
واتە ئێستا هەرێم ڕۆژانە بە پێی ئەو گرؿبەستانەی کە هەیەتی
گەر بڵێین هەرێم ١ ملیۆن و پێنج سەد هەزار دەفرۆشؿت و خێرەکەی تەنها ١٠ دۆلار بێت دەکاتە
١،٥٠٠،٠٠٠*١٠= پازدە ملیۆن دۆلار بۆ ڕۆژێک و بۆ مانگێکیش دەکاتە چوارسەدو پەنجا ملیۆن
واتە بۆ کۆی گشتی لە ٢٠٠٧ تا ئێستا دەکاتە
١٣ ساڵ و بە مانگیش دەکاتە ١٥٦ مانگ کۆی پارەی بەدەست هاتووی دەکاتە ٧٠ ملیار و دووسەد ملیۆن دۆلار
ئەمە گریمانەیە تەنها بۆ ١٠ دۆلار خێر لە کاتؿکدا کاتی واهەبووە نەوت لە سەروو ٨٠ دۆلارەوە بووە

داهاتی خاڵە گومرکیەکان بە پؿی ڕاپۆرتی لیژنەی نەزاهە داهاتی ٥ خاڵە گومرکی هەرێم بریتیە لە ٥ ملیار دۆلار بۆ ساڵێک
واتە گەر ئؿمە لە ٢٠٠٧ ەوە تا ٢٠٢٠ حسابی بکەین و ساڵەکانی تریان بۆ هەژمار نەکرێت دەکاتە
٦٥ ملیار دۆلار

داهاتی ناوخۆ لە دوای بڕینی بەشە بودجەی هەرێم بریتی بووە لە ١٥٠ ملیۆن دۆلار واتە بۆ
٥ ساڵ دەکاتە
٩ ملیار دۆلار

کۆی گشتی داهاتی ناوخۆ و داهاتی خاڵە گومرکیەکان و داهاتی نەوت بریتیە لە
١٤٤ ملیار دۆلار ئؿستا گەر بێت و ئەو ٢٧ ملیارەی مسرور بارزانی لەو بڕە دەر بکەین دەکاتە چەند
١١٧ ملیار دۆلار
ئەمە جگە لەوەی کە حکومەتی ئەمریکی هەموو مانگێک ٢٥ ملیار دیناری یاوە بە هؿزەکانی پێشمەرگە
جگە لەوەی بغداد مانگانە زیاتر ٤٠٠ ملیار دیناری ڕەوانە کردوە .

ئؿستا دەپرسین چۆن قەرزاربارمان دەکەن لە کاتێکدا هەموو ئەم پارانە دزراوە و ئەتانەوێت چاو بەستی لە خەڵک بکەن ، خەڵک با ئەو ڕاستیانە بزانێت ، کە ئؿوەن دز جەردە مافیا هەموو ئەحزابەکانیش شەریکن لەم دزیانەدا ... وانەزانن لە گوێی گادا نووستوین .

سەرچاوەکان :
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1211201418

http://azhans.krd/%D8%A8%D9%88%D8%AF%D8%AC%DB%95%DB%8C-%D9%85%D9%88%D9%88%DA%86%DB%95%DB%8C-%D9%81%DB%95%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%A8%DB%95%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%A8%DB%95-%D8%B3%DB%8C%D8%B3%D8%AA%D9%85%DB%8C-%D8%A8/

http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=5798

https://www.facebook.com/101089548066436/posts/151435773031813/

https://www.google.com/amp/s/www.aljazeera.com/amp/indepth/features/russia-krg-gamble-rosneft-iraq-kurdistan-190409123038460.html

https://youtu.be/lB007KckoIk

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە