کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راده‌ستكردنى داعش هه‌ر ده‌بێ راده‌ست بكرێته‌وه‌

Sunday, 24/05/2020, 4:33


ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌رێی میدیا فه‌رمى و میدیا سێبه‌ركانه‌وه‌، پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ سه‌دان داعش له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ بازاڕی سیاسی گه‌رم كردووه‌.
پارتى پێی وایه‌ یه‌كێتى زیندانى نهێنى هه‌یه‌و له‌و كاره‌دا حكومه‌ت ئاگای له‌هیچ نییه‌و پرسی پێ نه‌كراوه‌.
یه‌كێتیش ئه‌وه‌ ناشارێته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا پارتى له‌ سنووری هه‌ولێر زیاتر له‌ 1500داعشی تیرۆریستى راده‌ستى به‌غدا كردوه‌.
ئه‌و قسانه‌ى سه‌ره‌وه‌ له‌رێی سۆشیال میدیاو ده‌زگاكانى راگه‌یاندن خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێ كه‌ هه‌ردوولا زیندانى نهێنیان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌یه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گر كه‌ كاتێ رێكخراوى هیومان  رایتس رایده‌گه‌یه‌نێ له‌ هه‌رێم زیندانى تایبه‌تى هه‌یه‌و هه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م قسانه‌یان، قسه‌ى ئه‌و حزبانه‌ ده‌بنه‌ گه‌واهیده‌رو پشتڕاست به‌و نامانه‌ى ئه‌ورێكخراوه‌ جاڕی ده‌دات.
نازانم هه‌ندێ ئه‌م كورده‌ بۆره‌ یا قین له‌ دڵه‌ یان حه‌ز ناكات ئه‌وه‌ى له‌ناخیدایه‌ نه‌یدركێنێ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ لۆژیكانه‌ سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ین، هه‌رێم سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تى عێراقه‌و بودجه‌و هاوكاری له‌به‌غداوه‌ بۆ دێ، كه‌واته‌ له‌ روانگه‌ى پابه‌ندى كارگێری و سه‌ربازییه‌وه‌ بۆ هه‌ر دادگایكردنێك یاخود لێخۆشبوون و ئازادكردنێكى ئه‌و داعشانه‌ ده‌بێ له‌ دادگای سه‌ربازى عێراقه‌وه‌ حوكمیان له‌سه‌ر بدرێ.
كورد ناتوانێ بڵێ من ئه‌و چه‌كدارانه‌ راده‌ست ناكه‌م ، چونكه‌ به‌غدا مه‌رجه‌عه‌ بۆ دادگایكردنیان، فه‌رموو بۆ ره‌زامه‌ندى 400ملیار دینار بۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، سێ جارو ره‌نگه‌ زیاتریش شاندى هه‌رێم  چوونه‌ته‌ به‌غدا كه‌ ره‌نگه‌ سازش له‌ كۆمه‌ڵێ شتى تریش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێم له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ ده‌رباز بكه‌ن و بتوانن دڵی به‌غدا رازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت.
له‌وه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستیه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ى وه‌كو كورد مل له‌به‌ر ملی یه‌ك ده‌نێین، با به‌یه‌ك بیرو یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هه‌ناسه‌ بیر له‌داهاتووى ئه‌م هه‌رێمه‌و ئه‌و قه‌یرانانه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ درێژه‌ بكێشێ، چاره‌نووسمان باش نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە