حكومه‌تى فاڵ گرتنه‌وه‌و پێش بینى كردن .
Sunday, 24/05/2020, 4:27
له هه‌رێمى كوردستان حكومه‌ت نییه به مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ى ، جگه له ده‌سه‌ڵاتى سوڵتانى دوو بنه‌ماڵه . حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و حیزب كراونه چه‌تر بۆ پارێزگارى له ده‌سه‌ڵاتى هه‌ر دوو بنه‌ماڵه و هه‌موو بڕیارێك له پشتى ئه‌و سێ دامه‌زراوانه‌وه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌درێت .
سه‌رنج بده‌ن ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان بوه ، به‌ڵام وه‌زاره‌تى نه‌بوه‌و هه‌موو نه‌وتى كوردستانیشى تاڵان فرۆشكرد .
ڕێكه‌وتنى 50 ساڵه‌ى نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ توركیا مۆر ده‌كرێت و نه‌په‌ڕله‌مان و نه حیزب و نه‌حكومه‌ت ئاگادارى نین . حكومه‌ت قه‌رزداره ، به‌ڵام كه‌س نازانێت چۆن و بۆچى قه‌رزداره .
بۆرى نه‌وت به پاره‌ى خه‌ڵك دروستكراوه ، پارتى ده‌یفرۆشێته‌وه . تا ئێستا كه‌س ئاگاى له ورده‌كارى ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت نییه و ڕێگاش ناده‌ن كه‌س باسى ئه‌و بابه‌ته بكات .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ڕ‌اپۆرتێكى دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین بده‌یت زۆربه درێژى روِنى ده‌كاته‌وه كه پارتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى كردۆته بارمته‌ى سیاسى بۆ مانه‌وه‌ى خۆى له ده‌سه‌ڵاتدا . چه‌ندین ملیار دۆلار پاره‌ى شیرینى كۆمپانیاكانى ده‌رهێنانى نه‌وت وه‌ر ده‌گیرێت و هه‌ردوو بنه‌ماڵه بۆخۆیانى ده‌به‌ن . كه‌واته شتێك نییه به‌ناوى حكومه‌ته‌وه .
له‌به‌ر ئه‌وه ى ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتى جوت بنه‌ماڵه بوه ، ته‌نها بیریان له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كردۆته‌وه‌و زۆر كورت بین بون . دواى 29 ساڵ به‌ناو حوكمڕانى و به‌ڕێكردنى 9 كابینه‌ى حكومه‌ت ، ئێستا كارى حكومه‌ت بۆته فاڵ گرتنه‌وه‌و پێشبینى كردن بۆ هاتن و نه‌هاتنى موچه له به‌غداوه
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت هیچى نه‌ماو كه‌وته سه‌ر ساجى عه‌لى و به ناچارى ته‌سلیم به به‌غدا بونه‌وه ، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك وه‌ڤدێك به‌ڕێوه‌یه بۆ به‌غدا . كاتێك وه‌ڤده‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى ده‌گرن و پرسیاریان لى ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه :
كۆبونه‌وه‌كان له جه‌وێكى برایانه‌دا به‌ڕێوه‌چون . لێتێگه‌یشتنى باش له نێوان هه‌ردوو وه‌ڤد هه‌بوو . به‌ڕاستى زۆر موته‌فائیل بوین . میواندارییه‌كى باشیان ه‌كردین .
باشه ئه‌وه زۆر باشه ئه‌ى مه‌سه‌له‌ى ناردنى موچه و ماده‌ى 140 بوو به چى ؟.به‌ڕاستى ئێوه زۆر سه‌یرن ئێمه بۆچى چوین و ئێوه باسى چێ ده‌كه‌ن . ئه‌ى نازانن ئێمه بۆ وه‌رگرتنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم چوین بۆ به‌غدا . كه‌ى كاتى ئه‌وه‌یه باسى ماده‌ى 140 بكرێت ، ده‌تانه‌وێت ڕیسه‌كه‌مان لێ بكه‌نه‌وه به خورى .
وه‌عدیان داوه موچه بنێرن . ئه‌ى ئه‌گه‌ر نه‌یان نارد هه‌رێم موچه‌ى فه‌رمان به‌ران ده‌دات ؟. خۆتان ده‌زانن داهاتى هه‌رێمى كوردستان به‌ش ناكات و حكومه‌تى به‌غداش موچه‌و قوتى هاوڵاتیان بڕیوه.
كه‌واته موچه نادرێت ؟ ئه‌گه‌ر له به‌غداوه موچه بێت بۆچى نایده‌ین ؟ ئێمه له‌وه گه‌یشتوین ، ئه‌ى ئه‌گه‌ر ، ئه‌گه‌ر سه‌وز نه‌بوو موچه‌یان نه نارد موچه ئه‌ده‌ن ؟. به‌ڵى َ موچه ئه‌ده‌ین به‌ڵام به پێی داهاتى خۆمان .
ئه‌ى ئێوه ناڵێن داهاتمان نییه‌و به‌ش ناكات ، كه‌واته چۆن موچه ده‌ده‌ن ؟ به‌خوا له‌وه زیاتر هیچمان پێناكرێت . واته ئه‌گه‌ر پاره‌یان هه‌بوو ، كه‌خۆیان ده‌ڵێن نیمانه ،موچه ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر پاره‌شیان نه‌بوو به‌ڕۆژو ده‌بین. به جۆرێك سه‌ریان لی َتێك چووه ، نازانن چۆن درۆكانیش ڕێك بخه‌ن .
ئه‌وه‌نده‌یان فاڵ گرته‌وه‌و پێش بینییان كرد كه به‌غدا به نیازه موچه بنێرێت و فه‌رمویانه موچه‌ى فه‌رمان به‌ران نابه‌ستینه‌وه به مه‌سائیلى سیاسیه‌وه ، وه‌زیرى دارایی عێِراق هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت :
ئه‌وه‌ى له فه‌یسبوك ده‌نوسرێت و موژده ده‌ده‌ن به خه‌ڵكى كوردستان قسه‌ى ئێمه نییه‌و تا ئێستا نه‌گه‌یشتوینه هیچ بڕیارێك و هیچ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه .
بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك فریوبده‌ن بۆ ئه‌مه‌ش فاڵێك ده‌گرنه‌وه‌و ده‌ڵێن :
ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى به‌غدا ڕاست نییه. چۆن به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى ده‌توانێت بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه بدات و ئێمه ده‌زانین ئه‌وه بۆچۆنى كازمى نییه . باشه ئه‌ى بۆ ئه‌وه ناڵێی : ئه‌گه‌ر ئه‌وه بڕیاڕیارى كازمى نه‌بێت چۆن به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى ده‌توانێت بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه بدات ؟.
ئه‌گه‌ر وانییه بۆچى كازمى ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت ناكاته‌وه ؟؟ . دواى هه‌موو ئه‌م روداوانه جه‌نابى جوتیار عادل وته‌بیژى جوت بنه‌ماڵه ده‌ڵێت : ئێمه ڕۆژانه بڕى 250 هه‌زار به‌رمیل ڕاده‌ستى سۆمۆ ده‌كه‌ین و( ده‌بێ ) واته پێویسته له‌سه‌ریان . واته ئه‌مه ئه‌مره و ده‌بێ به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم بنێرن .
باشه ئه‌ى جه‌نابت به چ ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه فه‌رمان به حكومه‌تى عێراقى ده‌كه‌ى پاره‌ى موچه‌ت بۆ بنێرێت ؟ ئه‌و به ئاشكرا پێت ده‌ڵێت : بودجه‌ى خۆت لاى خۆته‌و ئێمه به‌رپرسیارنین له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم . ئێستا تێ گه‌یشتن ؟؟ فه‌رمون بزانین ئه‌گه‌ر پاره‌یان نه‌نارد چى ده‌كه‌ن ؟.
دواجار به‌رپرسانى به‌غدا به ڕاشكاوى به وه‌ڤدى كوردیان گوتوه كه گه‌ڕانه‌وه ، تاخۆمان وه‌ڵامتان بۆ نه‌نێرین مه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا . ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت به‌غدا ده‌یه‌وێت به ته‌واوى چۆك به به‌رپرسانى هه‌رێم دادات و چۆنیان بوێت وابكه‌ن .
له ئێستادا هه‌رێم هیچ كارتێكى به هێزى له ده‌ستدا نه‌ماوه به‌رامبه‌ر به‌غدا به‌كارى بهێنێت . دواجار له ده‌ره‌وه‌ى ڕێكه‌وتن كازمى بڕیارى دا بڕى 400 ملیار دۆلار بۆ هه‌رێم بنێرێت وه‌كو نیازپاكى . به‌ڵام لێره‌دا سه‌رنجتان ڕاده‌كێشم بۆ لێدوانێكى زۆر گرنگى ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ( یوسرا ڕه‌جه‌ب ) كه ده‌ڵێت :
ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ى كازمى ناردویه‌تى ماناى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان نییه . له چه‌ند ڕۆژى داهاتودا هێزه عێراقیه‌كان داواى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان به‌غداو هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له چوار چێوه‌ى ده‌ستورى عێراقیدا ئه‌ویش پاش ( هه‌مواركردنى ) لێره‌دا خاڵى هه‌ره مه‌ترسیدار (هه‌موار كردنه‌وه‌ى ده‌ستورى عێراقه) .
دواجار ده‌ڵێت :چاوه‌ڕوان بن بزانین بۆ پاره سازش له‌سه‌ر چ مافێكى گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێ . ئه‌گه‌ر به حسابى كه‌مینه‌و زۆرینه بێت ، هیچ به ئاره‌زوى ئێمه نابێت . ئه‌گه‌ر به ڕێكه‌وتن و گفت‌و گۆشبێت ، ده‌بێ له مه‌ركه‌زى قوه‌ته‌وه قسه بكه‌ین .
له ئێستاداو دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم كورد هیچ كارتێكى له‌ده‌ستدا نه‌ماوه و له پێناوى وه‌رگرتنى موچه‌دا ، ئاماده‌ن هه‌موو سازشێك بكه‌ن . پارتى دانانى فوئاد حوسه‌ینى به وه‌زیرى ده‌ره‌وه له گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان لاگرنگتره .
ئه‌وه‌تا هه‌ر له ئێستاوه پێش بینیییه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه هاته دی و یه‌كێتى به‌بێ ئاگادارى حكومه‌ت 176 زیندانى داعشى ته‌سلیم به پارێزگارى كه‌ركوك كردرۆته‌وه ، كه هیچ گومانی تێدا نییه ، كه هه‌ندێكیان ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بوه له شه‌هید كردنى پێشمه‌رگه‌دا .
هیچ پاساوێك نییه بۆ ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ى ئه‌و داعشانه تاك لایه‌نه له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه . به‌رپرسێكى یه‌كێتى ده‌ڵێت : به‌ڕاستى زه‌غتى زۆرمان له‌سه‌ربوو . ئه‌وه‌شمان بۆیه كرد له پێناوى خاكدا .
باشه به‌ڕاده‌ستكردنى ئه‌م داعشانه ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان؟؟. ئه‌مه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه حكومه‌ت بونى نییه‌و ده‌سه‌ڵات ، ده‌سه‌ڵاتى دوو بنه‌ماڵه‌یه‌و به پێی به‌رژه‌وه‌نمدى خۆیان هه‌ڵسو كه‌وت ده‌كه‌ن .
هه‌مومان ده‌زانیین كه پاره‌یه‌كى زۆرى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه به تاڵان براوه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات . ئه‌وه‌شمان زانى كه حكومه‌تى به‌غدا پاره نادات به كورد . ئه‌ى نابیـَت ئه‌مانه بیرێك بكه‌نه‌وه خۆیان چى ئه‌كه‌ن ؟ پاره دزراوه‌كان دێننه‌وه ، به‌رده‌وام ده‌بن به‌م شێوه‌یه خه‌ڵك برسى بكه‌ن ، یان ده‌ست به‌ردارى ده‌سه‌ڵات ده‌بن ؟؟
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ى بڵێم : ئه‌ى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان ، مامۆستایان ، فه‌رمان به‌ران ، خانه نشینان ، كرێكاران ، كاسبكاران ، كه‌م ئه‌ندامان ، جوتیاران ، خوێندكاران ، ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمان گاكان كه چه‌ندین ساڵه خوێندنتان ته‌واو كردوه‌و دانه‌مه‌زراون : ئه‌ى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كه مامه‌له به خوێنتانه‌وه ده‌كرێت ، ئاسایش و پۆلیس ، كاتى ئه‌وه هاتوه لێرده هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین و هه‌مومان به یه‌كه‌وه بێینه ده‌نگ و به‌م ده‌سه‌ڵات دارانه‌ى ئێستاى هه‌رێم بڵێن ئیتر به‌سه .
له هه‌رێمى كوردستاندا حكومه‌ت نییه جگه له ده‌سه‌ڵاتى سوڵتانى دوو بنه‌ماڵه , شتێك نییه به‌ناوى قه‌یرانى داراییه‌وه ، جگه له بێ سه‌روبه‌رى و تاڵانیه‌كانى هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌وه .
له كاتیكدا هه‌رچى سامان و داهاتى ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه تاڵانیان كردوه‌و ئیفلاسیان به هه‌رێمى كوردستان كردوه ، زۆر بێشه‌رمانه ته‌نها له پێناوى وه‌رگرتنى موچه‌دا ، ئه‌وه‌ش بۆ مانه‌وه‌ى خۆیانه نه‌ك له خه‌مى هاوڵاتیاندابن ، گه‌ڕاونه‌وه به‌غداو مامه‌له به چاره‌نوس و ئاینده‌ى نیشتمان و ئێمه‌وه ده‌كه‌ن .
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه : ئایا ئێمه به‌رپرسیار نین له ئاینده‌ى ئه‌م نیشتمانه؟ ئایا ئێمه به‌رپرسیار نین له ئاینده‌ى نه‌وه‌كانى خۆما ن ؟ ئایا ئێمه به‌رپرسیار نین له خوێنى سه‌دان هه‌زار لاوى ئه‌م نیشتمانه ؟ ئایا ئه‌م نیشتمانه موڵكى ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌و بۆ ئه‌وانى جێ بهێڵین و به ئارزوى خۆیان مامه‌له‌ى پێوه بكه‌ن ؟ ئه‌ى له خۆمان ناپرسین ئێمه‌ى هاوڵاتى چین و ئه‌ركمان چییه ؟ .
به‌ڕاستى نه‌نگییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا كه هه‌موو داواكاریه‌كانمان بێته سه‌ر داواكردنى موچه . مامۆستایان بڵێن ئه‌گه‌ر موچه نه‌درێت ، بایكۆتى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ین . فه‌رمان به‌ران بڵێن بایكۆتى ده‌وام ده‌كه‌ین ، به‌ڵام له‌سه‌ر فرۆشتنى نیشتمان بێده‌نگبین .
كاتى ئه‌وه‌یه هه‌مومان به یه‌كه‌وه‌و به یه‌ك ده‌نگ هاوار بكه‌ین و بڵێین چیتر بیده‌نگ نابین و بڕژێینه سه‌رشه‌قامه‌كان و ڕاپه‌ڕێنى سه‌رانسه‌رى ده‌ست پی َبكه‌ین و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتى سوڵتانى ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه بهێنین كه چه‌ندین ساڵه بونه مایه‌ى ڕشتنى خوێنى سه‌دان هه‌زار لاوى كورد‌و مامه‌له‌و سه‌ودا به نیشتمانه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌موو هۆكارى نه‌هامه‌تیه‌كانى ئه‌م میلله‌ته ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ن و كاتى ئه‌وه هاتوه نه‌مێنن و دادگایی بكرێن . ئه‌گه‌ر ڕاستتان ده‌وێت و ئه‌گه‌ر ئێمه میلله‌تێكه هوشیاربین ، ده‌بوو له‌سه‌ر گرتنى خۆپیشانده‌رانى دهۆك ، له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕێن ده‌ستى پێ بكردبایه، نه‌ك لێگه‌ڕێن ، خۆپیشانده‌ران زیندانى بكه‌ن .
قسه‌یه‌كى جوان هه‌یه ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر دزه‌كان به ئازادى به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا سوڕانه‌وه دوو هۆكارى هه‌یه. یان ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ته‌كه دزێكى گه‌وره‌یه . یان ئه‌وه‌یه كه میلله‌ته‌كه گه‌مژه‌یه‌كى گه‌وره‌یه . هه‌ردووكى ڕاسته . حكومه‌ت له حكومه‌تى ئێمه دزتر نییه .
میلله‌تیش له میلله‌تى ئێمه گه‌مژه‌تر نییه . به‌به‌رچاوى خۆمانه‌وه نیشتمان ده‌فرۆشرێـت ، ئێمه ده‌فرۆشرێین ،داواى موچه‌یان لێده‌كه‌ین وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه موڵكى باوك و باپیریان بێت و به عاره‌قى ناو چه‌وانیان بۆ ئێمه‌یان په‌یدا كردبێت .
جان جاك ڕۆسۆ ده‌ڵێت : هه‌ر میلله‌تێك به‌بێَ مه‌رج خۆى بخاته ژێر ده‌ستى هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه ،له به‌رامبه‌ردا هیچ وه‌رناگرێت . دكتۆر عه‌لى شه‌ریعه‌تى ده‌ڵێت : جه‌نگاوه‌ره‌كان گیانى خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن و جه‌نگه‌كان ده‌به‌نه‌وه ، كه‌چى شانازیه‌كانیان بۆ كه‌سانێكه هه‌رگیز مه‌یدانى جه‌نگیان نه‌دیوه . ئه‌وه‌تا پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بێت و بكوژه‌كه‌ى ئازاد ده‌كرێ له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسیدا .
دكتۆر عه‌لى وه‌ردى ده‌ڵێت : سته‌مكار هه‌ست به سته‌م ناكات ، تا خه‌ڵك و ده‌ورو به‌ریان چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ن . نیلسۆن مه‌ندیلا ده‌ڵێت : بێ ڕه‌وشترین سه‌رۆكه‌كانى دنیا ئه‌وانه‌ن كه خه‌بات و ماندوبونیان به میلله‌ته‌كه‌یان ده‌فرۆشنه‌وه .
ناسر حه‌فید ده‌ڵێت : له كاتێكدا ده‌سه‌ڵات ئه‌م بارودۆخه خراپه‌ى خولقاندبێت و سه‌رچاوه‌ى هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌كان بێت ، ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه خۆمان چى بكه‌ین ، نه‌ك بیر بۆ ده‌سه‌ڵات بكه‌ینه‌وه ئه‌و چى بكات .
ئاینده‌ى ئه‌م نیشتمانه له‌به‌ر ده‌م مه‌ترسى زۆر گه‌وره‌ى دوو بنه‌ماڵه‌دایه . كاتى ئه‌وه‌یه چیتر بێده‌نگ نه‌بین . ئه‌گه‌ر نه‌توانین هیچ بكه‌ین ، حه‌قى ئه‌وه‌شمان نییه گله‌ییش بكه‌ین . ئه‌وه‌شى به‌سه‌رمان بێت ، خۆمان لێی به‌رپرسیارین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست