کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارێزبەندى و قووڵبوونەوەى کێشەکانی نێوان پارتى و یەکێتى

Tuesday, 19/05/2020, 0:32


ئەوەى رۆژی پێنج شەممە  لەدانیشتنى پەرلەمانى کوردستان گوزرەرا بۆ هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر چوار ئەندام پەرلەمان (دوو ئەندام پەرلەمانى گۆڕان و یەک کۆمەڵ و یەک پارتى) بۆ بارودۆخێکى هەستیاری وەک ئەم ئان و ساتە مشت ومڕی زۆری بەدوای  خۆی داهێنا، خەڵک دەپرسن و دەڵێن:
یەکەم: بۆ هەر ئەگەرێکى لەم جۆرە بۆ ئەوەى تاکڕەوى حزبی بەزەقی رەنگ نەداتەوە، دەبوو لە دانیشتێکى تەواوى فراکسیۆنەکان ئەو بابەتە تاوتوێ بکرایەو تەوافوقی سیاسی لەسەر بکرایە بەتایبەت قەناعەت پێهێنانى یەکێتى و گۆڕان وەک دوو هێزى دروستکراوى کابینەى نۆو لە نەگەیشتن بەهیچ ئەنجامێک ئەو پرسە بۆ کاتێکى دیکە دوا بخرایە، چونکە ئەوە هاونیشتمانیانە دەڵێن: پارتى و نزیکەکانى شانى داوەتە بەر بابەتێکى مەترسیدار بەلاوەنان و پشتگوێخستن و حیساب نەکردن بۆ هاوبەشەکانى کە یەکێتى و گۆڕانە، ئەو بارودۆخە بەرەوئاقارێکى مەترسیدار دەبات.
دووەم: دەنگدان لەسەر هەڵگرتنى پارێزبەندی سۆران عومە ربە 56دەنگ و ئەو سێ ئەندام پەرلەمانەى تر کە هیچ جیاوازیەکیان لەنێواندا نەبوو، هەر یەکە بە چوار دەنگ و سێ دەنگ لەسەر هەڵگرتنى پارێزبەندیان بەئاشکرا ئەوە دەردەخات کە گەمەیەکى سیاسیە، وەئەگینا چۆن کەسێکى وەک عەلی حەمە سالح  بەو هەموو قسانەى دەیکات کە ئەگەر قسەکانى ئەو لەهیسۆران زیاتر نەبێت ئەوە کەمتر نیە، ئەى بۆچی تەنها چوار دەنگ لەسەر ریزبەندى درا؟
سێیەم: خەڵکانێک هەن هەمیشە لە سێبەری گومان دەتلێنەوە، دوای ئەو کۆنگرە رۆژنامەنووسیەى جێگری سەرۆکى پەرلەمان و وروژاندنى چەند بابەتێک وای لە فراکسیۆنى یەکێتى کرد بێتە دەنگ و زامى کۆن و نوێ بەوناوە وەربداتەوەو بەدوادا فراکسیۆنى پارنى وەڵامى دایەوە، ئەوەش گەمە سیاسیەکەى هێندەى تر گەرم و زیاتر کرد کە خەڵکانێکى یەکێتى ئەو لێدوانەى هێمن هەورامى بەوە لێک بدەنەوە بڵێن بەبەرنامەرێژی بووەو مەبەست لە قووڵکردنەوەى زیاتری ناکۆکیەکان بۆ ئەوەیە پارتى و یەکێتى بەسەرپەرشتى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم لە رۆژى شەممە کۆنەبنەوە تا هەردوو لا کار بۆ ئاسایکردنەوەى پەیوەندیەکانى نێوانیان و کەمکردنەوەى ئاڵۆزیەکانى ئەم دواییەى زینى وەرتێ نەکەن کە بێ پرسی ئەو هێز بۆ ئەو سنوورە جووڵێندراوە.
چوارەم: خەڵک بەپەرۆشەوە دەڕواننە ئەم کابینەیە کە چاکسازى ریشەیی بکرێ، وەلێ دەوترێ: هەوڵێک هەیە دەیەوێ شکست بەوکابینەیە بێنێت.
ئەم خاڵانە پرسیارگەلێکن دەبێ هەرچی زووە سەرکردایەتى سیاسی کورد بەر بەوزمانە زبرە بگرن نەهێڵن بارودۆخەکە لەو زیاتر بەرەو تەقینەوە نەڕوات لەکاتێکدا هاوڵاتیان بە ئومێدەوە دەڕواننە داهاتووى ئەم هەرێمە و کێشەى مووچەوژیانیان هەیە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە