ئەو فیشەکانە خەسارمەکەن شەڕمان لە پێشە!
Tuesday, 19/05/2020, 0:08
تەمەنم ٢٤ بۆ ٢٥ دەبوو کە شای ئێڕانیان بۆ رووخاندین! دەبوایە شا بڕواچون ویستیی زلهێزەکان بوو.خومەینیش زۆر زیرەکانە ئەو هەلەی قۆستەوە وهاتە مەیدان و ئەو شۆڕشەی کردە هی خۆی.حیزبەکانی ئەوکاتی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کە دێمۆکڕات وکۆمەڵە بون،هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە لە رووخاندنی شای ئێڕان بە واتایەکی دیکە سەلانە سەلانە هاتنەوەی سەرحازی وبزری.مرۆڤ دەبێ حەق بڵێ وئینسافی هەبێ ئەوحیزبانە دوو کاریان پێ سپێردرابوو:
یەک: ماڵی خەڵک بە قوڕ بگرن بە شەڕی نابەرابەرونیابەتی دەگەڵ کۆماری ئیسلامی.
دوو:هەڵگیرساندنی شەڕی خۆدرێن دەگەڵ یەکتر کە ماوەی نزیک بە ٤ ساڵی خایاند.
شا، ڕۆیشتبوو،هێدی هێدی حیزب ومیزب وسەرکردەوسەرۆک وبەرۆک هاتنەوە ئێڕان وهاتنەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان.شآری مهاباد رەنگ وروویەکی دیکەی بە خۆیەوە گرتبوو.خەڵک گەشآبوونەوە.دەتگووت ئاواتەکانمان دێنەدی.هیچ کەس نەیدەزانی دوارۆژ چی بەسەرخەڵک دێ.چواڕێیانی ناوەڕآستی شآر ناوی نرابە چوار ڕێی ئازادی!کۆم کۆم گەنج وپیروکچ وکوڕ لەوێ کۆ دەبوونەوە وباس باسی سیاسیی بوو.هەرکەس دەهۆڵی خۆی دەکوتا.
تاقە دارلە شآری مهاباد بەناوبانگە ولە رۆژئاوای شآر هەڵكەتووە ونزیک لە بەنداوی ئەوشآرەیە.رێگای بەردەمی تاقەدار رادەخوشێ بەرەو شاری سنوریی سەردەشت کە نزیکە لە باشووری کوردستان.کۆبوونەوەی چوارڕێیانی شارئەو قازانجەی هەبوو،لە پڕ کەسێک هاواری دەکرد قەرارە ئەوڕؤ بەرپرسێکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە رێگای تاقەدارەوە بگەڕێتەوە مهاباد با هەموومان بچینە پێشوازی ئەو خەباتکارە.
خەڵک هورووژمیان دەبردە لای تاقەدار بۆ بینینی بەرپرسانی حیزبیی تا بزانن کێیە.ئەوکەسانەی هاوتەمەنی من بون زۆربەی ئەوکەسانەیان نەدەناسی.بۆیە زێدەتر تامەزرۆ بون خۆ بگەیەننە تاقەدار.من لێرە باسی هەموو ئەو کەسانە ناکەم لە چووینە پێشوازیان ولە سەر شآنمان دانان.وامادەزانی قارەمان وشۆڕشگیڕن.
مەلارەسوڵی پێشنماز، یەکێک بوولەو کەسانەی کە لە تاقەدارەوە خۆی گەیاندەوە شآری مهاباد بۆ ئەوەی خودموختاریمان لۆ وەرگرێ.ئەوکات تاق تاقەوزۆر کەسانیش تفەنگ ودەمانچەیان پێ بوو،ئێمەش زۆرمان پێ سەیربوو ودەمانگووت: مادام چەکمان هەیە کەس دەرەقەتمان نایەو خودموختاریشمان بە پێی فیلانە!
لە پڕ سەیارەیەک لە دیوی سەردەشتەوە گەیشتە تاقدارو لێخوڕی سەیارەکە هاتە دەرێ و بە جەماوەری گووت: ئاغایان تا نیو کات ژمێری دیکە خەباتکاری دێرینی کورد مەلارەسوڵی پێشنماز دەگاتە لامان،هورا،هورا وچەپڵە لێدان دەستی پێکرد.
منیش دڵم وەک گونی هەللاجی لێیدەدا،زەختی خوێنم خەریک دەبووبەرز بێتەوەودەمگووت: تۆ بڵێی ئەو نیو کاتژمێرە بەسەرچێ ومن ئەو مەلایە لە نزیکەوە ببینم؟چون لە ژیانمدا نە ناویم بیستبوو نەش دیتبووم.لەپڕ هاوارهەستا وگووتیان مەلارەسوڵ پێشنماز خەریکە لە تاقەدار نزیک دەبێتەوە.
کە مەلا گەیشتە ئاپۆڕای خەڵک وبەرزایی تاقە دار،دیتم لە سەر سەیارەیەک سەرئاواڵە دانیشتووە چاولە خەڵک دەکاودەستی رادەوەشێنێ.لە ناکاو،ئەو کەسانەی چەکیان پێ بوو،لە خۆشیی دیتنی مەلا رەسوڵ دەستیان کرد بەتەقەودەرکردنی فیشەک!منیش لە چەند متریی مەلا وەستابوم تا بە وردی بیبینم.سەروقەڵافەتی ئەو کاتی باش لە بەرچاومە.ئیستێ ٤٠ساڵ تێپەڕێوە ماشەڵڵا مەلا هەرزۆر باش ماوە و زۆر تیك نەچووە،هیوادارم سەدان ساڵ تەمەنی درێژ بێ.
کە چی مەلا لەسەر سەیارەکەی هەستایە سەر پێ وبە دەنگی بڵند هاواری کرد،ئەو فیشەکانی خەسار مەکەن چون شەڕمان لە پێشە!؟دەتگووت ئیمامی زەمانە ودەزانێ شەڕ دەقەومی!ئاخرهێشتا خومەینی جێ قوونی گەرم نەببووکەچی مەلا باسی شەڕی دەکرد دەگەڵ دەسەڵاتێک کە هیچی بە سەر هێچیەوە نەبوو.مرۆڤ نەیدەزانی بەیانی چی دەقومێ؟خەڵكی ئێڕانیش تا ملان حازر بون خۆیان بۆ خومەینی بەکوشت بدەن.ئاخر دوای نزیک بە ٤٠٠ ساڵ لە تێپەڕبونی دەسەڵاتی شیعەی سەفەوی ئەوە یەکەمجارە شێعەی خومەینیزم سەروەدەر دێنێتەوە.بۆ شەڕیان ئاشتیی دەگەڵ دەسەڵاتی تازە پێگەیشتوو ئەقڵی ستڕاتیژیک وهیز ودیپڵؤماسیی قسەی پێیە .خەڵکی هەژارنەکۆمەڵە ونەحیزبی نادێمۆکڕآتیک بە باشی نەدەناسی ونەیدەزانی خودموختاریش یانی چێ!
ئەو سەردەم گەنجێکی ساویلکە بوم.هیچم نەدەزانی.هەستوسۆز دەگەڵم دەدوا،لە سیاسەتیشدا ئەو دووبابەتە بڕ نابا.ئەوکات نەمدەزانی بۆ کا مەلا رەسوڵ دەڵێ: ئەو فیشەکانە خەسارمەکەن شەڕمان لە پێشە ،وادیارە ئەسپاردەکرابون! بەڵام ئێستێ دەزانم ئەوحیزبانە بایی چەندن.ئەوە نییە لە کەمپەکانداوەها زەمینگیرکراون کە تۆفانی نۆحیش جووڵەیان پێناکا!
نەمر غەنی بلووریان لە کتیبی ئاڵەکۆکدا کە نووسینی خۆیەتی لە لاپەڕەی ٣٣٨ ئاوای نووسیوە:
گەڵاڵەی ٧ مادەیی سەددام! (
کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە)
مەلاعەوڵا چوو بۆ حاجی ئۆمەران،بۆ ماوەیەکی زۆر کورت.بەڵام ٦یان ٧ رۆژی پێچوو!کە گەڕآیەوە قاسملوو تەلەفونی بۆ کردم وگووتی مەلا عەوڵا هاتۆتەوە وەرە بۆ دەفتەری سیاسی.بەرپرسانی حیزبی بەعس بە تووڕيیوە بە مەلا عەوڵا دەڵێن،دەبوایە قاسملوو بۆ خۆی هاتبایە!مەلاش پێیان دەڵێ،لەبەر کاروباری کۆنگرەوهەڵبژاردنی پارڵمان مەودای هاتنی نەداوە.
من لە مەلا عەوڵام پرسی،کاکی برا بۆ بە سواری هێلەکۆپتێڕی بەعس چووی بۆ کەرکوک؟
مەلاگووتی: مەئموورەکانی بەعس داوان لێکردم کە دەبێ بچم لە بۆ کەرکوک ویستیی حیزب رابگەیەنم!
... تۆ فەرمانی مەئمووری بەعست لا گرینگ بوو یان بڕیاری حیزبی دێمۆکڕات؟
مەلا: چارە نەبوو دەبوایە بچم!
مەلا عەوڵا هیچ راپۆڕتێک لە سەر ئەو سەفەرەی خۆی نەدا بە ئێمە و باسی چۆنیەتی دیداری خۆی دەگەڵ کاربەدەستانی بەعس نەکرد / گومان لەوەدا نییە ئەورآپۆڕتە تەنیا درواە بە قاسملوو /!بەڵام نامەیەکی بە دەستەوەبوو بە نیگەرانیەوە گووتی:ڕژیمی عێڕاق ئەو چەند خاڵەی ئاراستەی دوکتورقاسملوو کردوە کە / دەبێ / حیزب پەسەندیان بکا!خاڵەکانی بە دیاری هێنراوی مەلا عەوڵا بە چەشنی خوارەوەن.
یەک: / دەبێ /دووئەفسەریی ئێمـە بۆ یارمەتیی کردن ودانی پارەوکەلوپەلی شەڕ بە ئێوە لای ئێوە ولە لاتان بن!
دوو: / دەبێ / دووئەندامی دەفتەری سیاسی ئیووە بێنە لای ئیـمە وبۆ گۆڕێنەوەی بیروڕآو مشآویرە لە لای ئیـمە بمێننەوە!
سێ:حیزبی دێمۆکڕات پێویستە زانیاریی خۆی لە سەر ئەو هێزانەی ئەڕتەشی ئێڕان کە لە سنوری ئیمـە نزیک دەبنەوە یان دێنە سەربازخانەکانی نزیک سنور بە ئیمە بدات وژمارەی سەرباز وچەشنی چەک و ژمارەی ئەوان بۆ ئیـە روون بکاتەوە!
چوار: پێویستە ئیـمە لە چەشنی فڕؤکە وهێلەکۆپتێڕەکانی ئەڕتەشی ئیڕان ئاگادار بکات وبڵێ کەرەستەی شەڕیان لە چ حکومەتێک دەکڕن!
پێنج: / دەبێ / حیزبی دێمۆکڕات درووشمی رووخانی رژیمی ئاخووندەکان هەڵگرێ!
شەش:/ دەبێ / حیزبی دێمۆکڕات پێش بە کوردەکانی باشووری بگرێ وڕێگا نەدا ئەوان لە سنوری عێڕاق نزیک بنەوە ولە خاکی ئیڕانەوە بێن دژی حکومەتی عێڕاق شەڕ بکەن!
حەوت / دەبێ / حیزبی دێمۆکڕات چۆنیەتی پەیوەندیی رژیمی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دەرەوە بۆ ئێمە روون بکاتەوە وناوی ئەو وڵاتانە بە ئێمە بلێ کە چەکیان لێدەکڕێ وچەشنی چەکەکانیش دیاری بکات!
پاش ئەوەی مەلا عەوڵالە خوێندنەوەی ئەو حەوت خاڵە نگریسانە بووە،من / مەبەست نەمر غەنی بلووریانە / بە وردی روانیمە هەفاڵانی دەفتەری سیاسی،تا بزانم ئەو خاڵە گڵاوانە چەندە کار تێكردوون.قاسملوو بە تەواوی سەری داخستبوو.هەفاڵان جگە لە مەلا عەوڵا،ئارەقەی شەرمیان لە سەر رووخساری نیشتبوو!
من ئێستێ دەزانم کە کاتی خۆی مەلا رەسوڵ بۆ دەیگووت: ئەو فیشەکانە خەسار مەکەن شەڕمان لە پێشە.ئەواکات نەمدەزانی چون ساویلکە بووم.
سەرچاوە: کتێبی ئاڵەکۆک لە نووسینی نەمر غەنی بلووریان لا پەڕەی ٣٣٩.:
قسەی کۆتایی:
لە پەیوەندیی دەگەڵ رووداوەکانی ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان وکاربە دەستانی حیزبی دێمۆکڕات لە سەر فەیسبوک کاک مەلارەسووڵ هیندێک بابەتی بۆ جوابە جەنگیی داناوە وکەسانێکیش جوابی دەدەنەوە.یەکێک لەوکەسانی بەناوی / رئۆف ساڵح،کە وێنەیەکی سپی داناوە لە جیاتی وێنەی خۆی /ئاوای جوابی پرسیارێکی مەلا رەسوڵ داوەتەوە.منیش جوابەکەی وەک خۆی لێڕە دەنووسمەو.
ئەرێ مەلا رەسوڵی پێشنماز دەتوانی بۆ گەلی کوردستانی رۆژهەڵات بە ویژدانێکی شۆڕشگێڕانە بۆمان باس بکەی چۆن سەرۆک عەشیرەت وسەرۆک جاش وبەگ وسەگ وئاغاوخان وئاخووڕوتەویلەو خایین وخاک فرۆش وپێشمەرگە فرۆش وکۆنە ساواکیەکانی وەکو قادرخان وئەنوەر سوڵتان پەناو هەروەها کۆنە ساواکیەکانی وەک سەلاح موهتەدی وعومەرئیلخانیزادەوعەوڵای موهتەدی ودەیان وسەدانی وەکو ئەندامی ساواکیی دزەیان کردە ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وکۆمەڵەی زەحمەتکێشآنی کوردستانی ئێڕان؟بە چ جۆرێک توانیان شەڕی براکوژی دروست بکەن؟ وچۆن لە ناوئەم شەڕە براکوژیە باشترین وبە ئەمەگترین ڕۆڵەکانی میللەتی کوردتان بە شەهید کردن وبە کوشتن دا؟
ئایا ئەو کۆنە ساواکیانە لە ڕێگای حیزبی دێمۆکڕات وکۆمەڵە لە دوای رووخانی رژیمی شآی گۆڕ بە گۆڕودزەکردنیان لە ناو ئەو دووحیزبە چۆن دەیانویست شای راکردوو بگەرێننەوە سەر تاج وتەختی پادشایی!تکایە بۆمان شی بکەوە چۆن ئەو شؤڕشە مەزنەی رۆژهەڵاتی کوردستانتان لە مفاوەزاتتان / وتوووێژ / لە گەڵ کۆماری نا ئیسلامی جەللادودژ بەکورد دیسان مفاوزاتی دیکە دەکەن؟ لام وایە کۆمەڵەو دێمۆکڕات دیسان دەیانهەوێ جارێکی دیکە رۆڵە بە ئەمەگەکانیی لەم چآوپێکەتنانەدا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێڕان بە کوشتن وبە شەهیدکردن بدەن؟ هیوادارم تەمەن درێژ بی.
پەراوێزێکی پێویست:
ئەوە بوو قسەکانی بەرێز سەلاح،تەنیا بابەتێکی کە لە بیری چووبووئەوە بوو کە تاقمێکی بەرچاو لە دەرەجەدارەکانی شاپەرەستی هەڵاتوو خۆیان خزاندبوو ەناو حیزبی دێمۆکڕات تا دەسەڵات بڕووخێنن وبۆ خۆیان ببنەوە دەمڕآستی ئەو خەڵكە هەژارە.
کا... مەلا رەسوڵ یەک عادەتی خراپی هەیە هەر کەس رەخنەی لێدەگرێ وەک منداڵێک چاوی لێدەکا وئەو رابوردوویەی کە هەیبووە بە چآی دادەتەوە پێی دەڵێ:ڕۆڵە!هەر دەڵێی شێری بە گوێیان گرتوە وهەر ئەوان خەباتیان کردوە ئیدی سرنج ناداتە ئەو حیزبەی کە تێدا بووە چۆن زەمینگیرکراوە لە کەمپەکامندا.
بۆ خۆی بارودۆخی ژیانی باشە ودەلێ: مام جەلال دەیزانی من مەلەم پێ خۆشە بۆیە لە بەنداوی دوکان خانووی داومێ.چون جارێک لە سەر مێدیایەکی کوردی گووتی: مام جەلال گووتی پێنج خانووت دەدەمێ! منیش گووتم نا هەر دووخانووم بدەیە باش دەبێ.مەلارەسوڵ ومەلارەسوڵەکان رەنگە لە ئاوژەنیدا شارەزا بن بەڵام لە سیاسەت وحیزبایەتیدا زۆر کڵۆڵ وبێ دەرەتان دەرچوون.هیوادارم تەمەنی درێژ بێ.ئێستێ ساردەسیر گەرمەسەریش دەکا.جار جار دێتەوە وڵاتی سۆئێد وجار جاریش بۆ مەلە دەگەرێتەوە باشووری کوردستان وئاوبەندیی دوکانان.لەو ماوەیەشدا هەزاران منداڵی دڵپاکی کوردیان بە کوشتداوە ولە کۆتایی تەمەنیشیاندا دەستیان کردوە بە گێڕآنەوەی داستان وحیکایەت کە ناویان لێ ناو بیرەوەریی سیاسی!
سندوقی کوردستانپۆست
جەعفەر کەریمی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست