قولابەکەى لادانانى پارێزبەندى لەسەر سۆران عومەر و لێدان لە یەکێتى
Wednesday, 13/05/2020, 19:25
دواى ئەوەى سۆران عومەر ئەندامى پەرلەمانى کوردستان هەندێک دۆکیومێنت و سەرچاوەى لەسەر کۆمپانیاى بەرپرسەکان دەست دەکەوێت و پاشان لە ئیعلامەکانەوە ئاماژە بەوە دەکات کەوا سەرۆکى حکومەت خاوەنى کۆمپانیا و باندە پارتى و مەکتەبى سیاسى بەو بابتە زۆر توڕەو نیگەران دەبن، هەربۆیە مەسررو بارزانى لە کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى ئەو بابەت دەخاتە گفتوگۆ و پاشان هەرسێک سەرکردەى سەرپەرشتیارى پارتى مسعود بارزانى، نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى کۆدەنگ دەبن لەوەى لەڕێى فشارى پەرلەمان و بەکارهێنانى نفوزى خۆیان لە پەرلەمان پارێزبەندى لەسەر سۆران عومەر لادەن. چەند هەولێکى شخسى هەبوون بۆ ئەوەى دۆخەکە نەگاتە لادانى پارێزبەندى بەڵام سۆران عومەر بە سەرکردایەتى کۆمەڵى راگەیاندووە کە کۆمەڵى ئیسلامى تەکلیف لە پارتى نەکات و ئەویش تەنازول لە قسەو بەڵگەکانى ناکات، جێگەى ئاماژەیە پێشووتر لە ساڵى 2006 دەزگاى ویکیلیکس لە رپۆرتێکى بڵاوکراوەیدا ئامادەژى بە گەندەڵیەکانى هەردوو پارتى دەسەڵاتدار لە کوردستان و ناوى کۆمپانیاکانى یەکێتى و پارتیشى داوە لەوەى چۆن بە داهاتى نەوت و سەرمایەکانى ترەوە مامەڵە دەکەن، بەڵام دەوترێت پارتى بەوەى نیگەران بووە کە سۆران عومەر تەنیا باسى لە کۆمپانیاکانى پارتى کردووە هەرچەند رونە کە ئەو پەرلەمانتارە پێشووتر دەیان بەڵگەى لەسەر هەردوو حیزب بڵاوکردۆتەوە.
جیاواز لە هەنگاوەکانى پێشووى لە فشارى سەربازى و ئەمنى پارتى بەرنامەو کارى سیاسى گۆرانکاراى بەسەردا هاتووە و مەسرور بارزانى حکومرانیەى پۆلیسى و یاسایى استغلال کراو پەیڕەو دەکات و 10 ساڵ بەر لە ئێستا ئەجینداو پلانى پارتى بۆ ئەوە بووە کورسیەکانى پەرلەمانى بگەێنێتە 45 کورسى بەهاوکارى کەمینەکان بە 10 پەرلەمان و پاشان عیلاقاتى تووندى سیاسى لەگەڵ هەندێک لایەنى تر بتوانێت پەرلەمان بکاتە وێستگەى فشار و جوڵانەکانى بەرامبەر لایەنەکان، لەو هەنگاوەشیدا پارتى سەرکەوتوو بووە، ئێستا لە جێى ئەوەى پەرلەمان پرۆژە یاسای بنووسێت حکومەت خۆى پرۆژە یاسا دەنووسێت و دەیداتە فراکسیۆنى زەرد و هەر مەبەستێکیشیان هەبێت بەزۆرینەیەکى نا عەدالەت دەیچەسپێنن، پەرلەمانیش لە دامەزراوەیەکى تشریعى و چاودێریەوە دەکەنە فەرمانگەیەکى نووسینەوەى یاسا و پرۆژە یاسا، لە قۆناغەکانى دواتریشدا مووچەى پەرلەمانتار دەکەنە 2 ملیۆن و نیو بۆ 3 ملیۆن و بۆ ئەوەى دەستى پەرلەمانتار بگرن و لە لایەکى تریشەوە ئیرادەى هەندێک لە پەرلەمانتارەکان بکڕن، ئەگەر پێشوو پەرلەمان وێستەگەیەکى مەترسیدار و حەزەر بووبێت بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئێسادا بۆ پارتى پەرلەمان کارتێکى فشارەو سویچەکەیى و سوکانەکەى لە دەستى پارتیدا، یەکێتى نیشتیمانى کوردستان درکى بەو جوڵەو هەنگاوانەى پارتى کردووە هەر بۆیە ئێسا دۆسیەى سۆران عومەر ئیسغلال دەکەن و دەیانەوێت فشارێکى ناوخۆیى و نێودەولى دروست بکەن و رۆڵى پەرلەمان لەو دۆخە دەربهێنن.
(سەندنەوەى پارێزبەندى لە سۆران عومەر فشار لەسەر کۆمەڵ و لێدانێک لە یەکێتى….)
لەگەڵ ناوى سۆران عومەر پارتى بە مەبەست ناوى دوو پەرلەمانتارى بزووتنەوەى گۆران و چەند پەرلەمانتارێکى تر دەخاتە دەنگدانەوە، کە مەبەست لێى دروستکردنى راى شەقام بە نەرێنى لەسەر على حمە سالح و بێ نفوزکردنى بەکارهاتووە، بەپێى زانیاریەکانى سەرکردایەتى باڵاى گۆران لە ناوهێنانى ئەو پەرلەمانتارانە ئاگادارکراونەوە و پارتى پێیڕاگەیاندوون کە ئەوان پارێزبەندیان لێناسەنرێتەوە بەڵام لە ئەگەرى دووبارەبوونەوەى نیگەرانى لەسەریان پارتى ئەو فشارە بەکاردەهێنێت، دەوترێت موستەفاى سەید قادر لەو بابەتە ئاگادارکراوەتەوە، هەرچى یەکێتى نیشتیمانى کوردستانە لەو نێوندەدا بێ رۆڵ دەگیرێت و نامەکەى مەلا بەختیاریش شخسى خۆى بووە، بەڵام لاهورى شیخ جەنگى لەو جوڵەى پارتى نیگەران بووەو دەیەوێت ئەو دۆخە ئیستغلال بکات لە دروستکردنى رایەکى گشتى لەدژى پارتى و نفوزى پارتى لە ناوچەکەدا هەر بۆیە ئیعلامە سێبەرەکانى یەکێتى کەوتوونەتە سەنگەرى بەرگرى لە سۆران عومەر، دوو فراکسیۆنى هاتووە دەر لە پەرلەمان وتویانە ئێمە لەگەڵ سۆران عومەر نین بەڵام بۆ موزایەدەى سیاسى ئەو کارە دەکەین و بایکۆتى پەرلەمان دەکەین، تاکە فراکسیۆنێ لەو بەینەدا بێ موزایەدە هەڵوێستیان وەرگرتووە فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامیە و لە سەرەتاوە دژى هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر سۆران و بێ ئەرزشکردنى پەرلەمان بوون، سەبارەت بەیەکێتى ئەگەر مەبەستیان بوایە دەیانتوانى بە ئامادەبوونى سەرۆکى پەرلەمان لە ناو پەرلەمان و پەرلەمانتارانیان بابەتى هەڵگرتنى پارێزبەندى لە سۆران عومەر ڕابگرن و دوایخەن بەڵام فراکسیۆنى سەوز بە ناچارى بە سەرۆکى پەرلەمانیشەوە پەرلەمانیان جێهێشتووە، ئێستا پارتى ئەو پەیامەشى بە یەکێتى داوە کە بەبێ بوونى سەرۆکى پەرلەمان و فراکسیۆنى سەوز دەتوانن کارى پەرلەمان ڕاییبکەن کە خودى ئەو بابەتە بەر لەوەى لێدانێک بێت لە کۆمەڵى ئیسلامى، زەبرێکى گەورەیە لە یەکێـى نیشتیمانى کوردستان و ئەویش بێ رۆڵ کردنى پێگەى یەکێتیە لە پەرلەمان چونکە یەکێتى پێى وایە دەبێت لەمەودوا قەرارەکان لە کوردستان قەرارى هەردووک حیزب بێت نەوەک پارتى دیموکراتى کوردستان بە تەنیا و یەکێتى لە دواى کۆنگرە پێیوایە دەبێت لە کوردستاندا خاوەن قەرارى فعلى بن و چیتر پارتى کوێخا نەبێت.
(کۆمەڵى ئیسلامى سولح دەکات یان سۆران عومەر دادگایی دەکرێت؟)
ئەوەى پارتى چاوەڕێى نەدەکرد وەڵامى کۆمەڵى ئیسلامیە لەبەرامبەر ئەو جوڵەو فشارانەى پارتى کە تێیدا دەسەڵاتى بێمنەت کرد کە دۆسیەى پەرلەمانتارە چالاکەکەیان رەوانەى دادگا بکەن و لە ئاستى سەرکردایەتى ئەو حیزبەش تەکلیف لە پارتى نەکراوە تا لە داواکەیان لە لادانى پارێزبەندى شیوان ببنەوە، هەوڵى شخسى لە ناو کۆمەڵدا هەبوون بەوەى کۆمەڵى ئیسلامى داواى دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ پارتیدا بکات و بەڵام سۆران عومەر بە ئەمیرى حیزبەکەى ڕاگەیاندووە کە نابێت تەکلیف لە سەرۆکى هەرێم و مسعود بارزانى بکات، بۆیە کۆمەڵ ئەو بابەتەى زیاتر کردۆتە مەسەلەیەکى یاسایى و جەماوەرى، گرەوى کۆمەڵى ئیسلامى لەگەڵ پارتیدا لەسەر ئەو بابەتەدا فشارى جەماوەرى و فشارى باڵوێزەکان یەکلاییى دەکاتەوە، بۆ دواجار هەوڵ دەدرێت کۆمەڵ ئەو بابەتە نەکاتە سیاسى بەڵکو چاوەڕێى کاردانەوەى شەقام و فشارەکانى دەزگا و رێکخراوە مەدەنیەکان دەکات، لە ڕوى دیبلۆماسى و ئابڕوشەوە هەڵگرتنى پارێزبەندى پەرلەمانتار تەنیا لەسەر باسى گەندەڵى و رەخنەگرتن لە دەسەڵات پێگەى هەرێم لە کەدار دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست