حیزب، ڕێکخراوە و پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
Monday, 11/05/2020, 16:01
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حدکا
لێپرسراوی گشتی حدکا: مستەفا هیجری
- حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە سەر بناغەی کۆمەڵەی ژێ کاف دامەزرا، ڕێبەر و سەرکردەکانی حدکا بریتی بوون لە:
- پێشەوا قازی محەممەد کە لە لایەن رژیمی پاشایەتی لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی
١٣٢٦ی هەتاوی لە سێدراە درا
- شەهید ئەحمەد تۆفیق کە گومان لە سەر چۆنیەتی شەهید بوونی هەیە.
- شەهید د.عەبدوڕڕەحمان قاسملوو کە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە سەر مێزی وتووێژ و دانوستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ئێران لە لایەن رژیمی تارانەوە لە ڤیەنی پایتەختی ئۆتریش تیرۆر کرا.
شەهید د،سادق شەڕەفکەندی کە بۆ کۆبوونەوە سەردانی بێرلینی ئاڵمانی کردبووە لە ڕێستوورانی میکۆنۆس لە لایەن تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تیرۆر کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ دامەزرانی سیستمێکی دێموکرات و فیدراڵ لە ئێران خەبات دەکا و خۆی وەک پارتێکی کوردستانی و ئێرانی پێناسە دەکا..
دروشم: پێکهێنان و دامەزرانی حکوومەتێکی دێموکرات و فیدراڵ بۆ سەرجەم نەتەوەکانی
ئێران و هەروەها پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دێموکرات و سوسیالیستی بۆ کوردستان...
ماڵپەڕ
kurdistanmedia.comکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی: عەبدوڵڵا موهتەدی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران حیزبێکی سیاسیی چەپی ڕۆژھەڵاتی
کوردستانە .
ڕێکەوتی 26ی ڕێبەندانی 1357ی هەتاوی چالاکی ئاشکرای خۆی لە تۆی ڕاگەیاندنێک ڕوو لە خەڵکی کوردستان، لە ژێر ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەستپێکرد.ئەو حیزبە ساڵی ٢٠٠٠ لە کۆمەڵە، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران جیا بۆوە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ بە دەستهێنانی مافی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و هەروەها مافی نەتەوایەتیی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران خەبات دەکا کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ دامەزرانی سیستمێکی دێموکرات و فیدراڵ لە ئێران خەبات دەکا و خۆی وەک پارتێکی کوردستانی و ئێرانی پێناسە دەکا..
دروشم: پێکهێنان و دامەزرانی حکوومەتێکی دێموکرات و فیدراڵ بۆ سەرجەم نەتەوەکانی ئێران و هەروەها پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دێموکرات و سوسیالیستی بۆ کوردستان...
ماڵپەڕ
komala.org
حیزبی دێموكراتی كوردستان، حدک
سکرتێری گشتی: خالد عەزیزی
- حیزبی دێموكراتی كوردستان لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە سەر بناغەی کۆمەڵەی ژێ کاف دامەزراوە و دێسامبری ساڵی ٢٠٠٦ لە حدکا جیا بۆتەوە،
حیزبی دیموکراتی کوردستان ، حیزبێکی رزگاریخوازی نەتەوەیی و دێموکراتە، کە وڵاتپارێزان و ئازادیخوازانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ریزەکانی خۆی دا کۆ دەکاتەوە.
حدک حیزبێکی سێکولارە و بروای بە جیایی دین لە دەسەڵاتی سیاسی ھەیە. ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﯽ حیزبی دێموکراتی کوردستان وەدیھێناﻧﯽ ﻣﺎﻓﯽ دﯾﺎرﯾﮑﺮدﻧﯽ ﭼﺎرەﻧﻮوﺳﯽ ﻧﻪﺗﻪوەی ﮐﻮرد ﻟﻪ رۆژەﻪڵاﺗﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎﻧﻪ.
دروﺷﻤﯽ ﺳﺘﺮاﺗﯿﮋﯾﮑﯽ حیزبی دێموکراتی کوردستان داﻣﻪزراﻧﺪﻧﯽ ﮐﯚﻣﺎری ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﻟﻪ ﭼﻮارچێوەی ئێرانێکی دێموﮐﺮاﺗﯿﮑﯽ ﻓﯿﺪڕاڵداﯾﻪ. و خۆی وەک پارتێکی کوردستانی و ئێرانی پێناسە دەکا..
ماڵپەڕ
kurdistanukurd.orgسازمانى خهباتى كوردستانى ئێران
سکرتێری گشتی: کاک بابە شێخ حوسێنی
سازمانى خهباتى كوردستانى ئێران یهكێكه له هیزه ناسراوهكانى كوردستانى ئێران كه لهساڵى (1359)ى هەتاوی لهسهر دهستى مامۆستا شیخ جهلال حسێنى دامهزرا. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستەبەرکرانی مافی دیاری کردنی چارەنووسی پێ پەسەندە، بەڵام لە ئێستادا دەستەبەرکرانی خودموختاری لەچوارچێوەی ئێرانێکی دیموکراتیک و پارڵمانی بە رەوا دەزانێ.
سازمانی خەباتی کوردستان، باوەڕی وایە کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی قانوون دانان کەڵکی لێ وەرگیرێ، و دەبێ مافی ئەدیان و بیروبۆچوونەکانی دیکە لە کوردستان لە بەرچاو بگیرێ. سازمانی خەبات لە شووڕای میللی موقاومەت دایە و لە ڕیکخراوی موجاهیدین نزیکە. درووشمی رووخانی رژیم یەکێک لە درووشمە سەرەکی و نەگۆڕەکانی سازمانی خەباتە. ئامانج: دامەزراندنی حکوومەتێکی ھەڵبژێردراو ،خودموختار و دیموکراتیک و پارلمانی لە کوردستانی ئێران .
دروشم :تاستهمم لهسهره رِێى خهباتم لهسهره (پهژار)
ماڵپەڕ
khabatmedia.com
پارتی ئازادیی کوردستان ، پاک
فەرماندەی گشتی: ژینراڵ حوسێن یەزدانپەنا
پارتی ئازادیی کوردستان کە لە ساڵی 1991 تا کۆنگرەی یەکەمی بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانەوە لە خەبات دابووە، درێژەدەری تێکۆشانی رابردووی نەتەوەکەمانە بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان تێدەکۆشێ.
پارتی ئازادیی کوردستان راماڵینی سەر لەبەری ھێز و دامودەزگای دەوڵەتی ئێران لە کوردستان و وەدیھێنانی سەرەوەریی نەتەوەیی و راگەیاندنی کۆماری کوردستان و داگرتنی ئاڵای داگیرکەر و ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ھەموو خاکی رۆژھەڵاتی کوردستان بە ئەرکی سەرەکی و لە پێشی خۆی دادەنێ.
پارتی ئازادیی كوردستان له سهر دامهزراندنی بهریهكی یهكگرتووی كوردستانی له سهر بنەمای وهدهسهێنانی مافی دیاریی كردنی چارهنووس له رێگای رێفراندۆمێكی گشتیی ئازادهوه، پێداگره. لە پارتی دێموکراتی کوردستانی عێڕاق نزیکە و هەندێ لایەن بە لقێک لە پارتی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەزانن. دروشم: لەپێناو دامەزراندنەوەی کۆماری کوردستان
ماڵپەڕ
pazadik.netکۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سکرتێری گشتی : عومەر ئیلخانی زادە
ڕێکەوتی 26ی ڕێبەندانی 1357ی هەتاوی چالاکی ئاشکرای خۆی لە تۆی ڕاگەیاندنێک
ڕوو لە خەڵکی کوردستان، لە ژێر ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی
ئێران دەستپێکرد.
ئەم حیزبە لە ئینشعاب لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێکھاتووە.
بۆ بە دەستهێنانی مافی کرێکارانی کوردستان و هەروەها مافی نەتەوایەتیی گەلی کورد
لە کوردستانی ئێران خەبات دەکا بۆ دامەزرانی سیستمێکی دێموکرات و فیدراڵ لە ئێران خەبات دەکا و خۆی وەک پارتێکی کوردستانی و ئێرانی پێناسە دەکا..
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبێکی سیاسیی چەپی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
ئامانج: روخاندنی رژیمی کۆنەپەرەستی ئیسلامی ئێرانو بەدیهێنانی عەداڵەت و یەکسانی و بەرابەری دادپەروەری بۆ کوردستان
ئیدئۆلۆژی: سۆسیالیزم
ماڵپەڕ
komala.comبزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانی کورستان
سەرۆکی گشتی: جەماڵ پوورکەریم
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کورستان، گۆڕەپانی خەباتەکەی لە چوارچێوە و جوغڕافیای
کوردستانی ڕۆژهەڵات دایە و لە ژێر دروشمی ئازادی و سەربەخۆیی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە ، خەبات دەکا.
لە ڕوانگەی مافی دیاریکردنی چارەنووس، وەک مافێکی نێونەتەوەیی هەوڵ بۆ سڕینەوە و وەدەرنانی داگیرکەر دەدا و ئامانجی سەرەکی گەیشتنە بە سەربەخۆیی کوردستان.
بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان لە ڕۆژهەڵات، هەموو شێوەکانی خەبات لە بەرگری مەدەنییەوە تا بەرگری چەکدارانە بە مافی ڕەوا و بێ ئەملاو ئەولای بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان دەزانێ و هەوڵی بۆ دەدا.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کورستان باوەڕی بە جوغڕافیایەک بە ناوی ئێران نییە و لەو باوەڕە دایە کە ئەو جوغڕافیایە دەستکردە و لە سەر خاکی نەتەوەکانی دیکە بنیات نراوە و هەروەها نەتەوەیەک بە ناوی ئێرانی، بێ مانایە و تەنیا بە مەبەستی سڕینەوەی شوناسی نەتەوەیی نەتەوەکانی غەیرە فارس ساز کراوە.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ ئەو خاکە خەبات دەکا کە لە لایەن ئێرانەوە
داگیرکراوە و بریتییە لە ئوستانەکانی ئیلام، کرماشان، سنە، ورمێ، لوڕستان و لەکستان و بەشێک لە خوراسانی باکوور و شاری کرماشان وەک پایتەختی دەوڵەتی کوردستان پێشنیار دەکا.
ماڵپەڕ
kurdnation.com
کۆمەڵە، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
دەبیری یەکەم: سەید برایم عەلیزادە
کۆمەڵە، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانە و لە ڕاستیدا لقی چەکداریی ئەو
ڕێکخراوەیە و ساڵی 1967 دامەزراوە. باوەڕی بە سیستمی فیدراڵی و مانەوە لە
چوارچێوەی ئێران هەیە
لە کۆمەڵە دا چەندین جیابوونەوە ڕوویداوە
مێژوو:سێ کەس لەم لاوانە چاوە (کوڕی ئیمامی جومعەی مەریوان) و فواد مستەفاسوڵتانی
(کوڕی خانی ئاڵمانە) و سدێق کەمانگەر (مالکێکی کامیارانی) بوون. تا ساڵی 1978 ژمارەی ئەندامەکانی ئەم لایەنە گەشتبوو بە 48 کەس لە مەریوان و 100 کەس لە سنە. ئەم گرووپە خۆیان بە ناوی شیرین بەھارە بە بیروڕای مائۆئیستی ئەناساند.
لە سەقز، موحەممەدحسێن کەریمی ڕێکخراوێکی بە ناوی یەکێتی جووتیاران دامەزراند کە لەگەڵ ئایینییەکان و بنەماڵەی شێخەکان پێوەندییەکی باشی بوو. بنەماڵەی حسێنی کە شێخ عیزەدین حسێنی (ئیمامی جومعەی مەھاباد) و شێخ جەلال حسێنی (لە بانە) لە گەورەکانیان بوون دوای کوژرانی موحەممەدحسێن کەریمی لە 26ی ڕێبەندانی 1357 لە پادگانی سەقز بوون بە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوە و شێخ عیزەدین بوو بە ڕێبەری ئەم ڕەوتە.
لە یەکگرتنەوەی سە گرووپی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان و شیرین بەھارە و
یەکێتی جووتیاران لە ساڵی 1979 دا (1357) حیزبی کۆمەڵە بە ڕێبەریی شێخ عیزەدین
حسێنی دامەزرا.
ئایدۆلۆژیا کۆمۆنیزم ، مارکسیزم
ماڵپەر
komalah.org
ڕێکخراوی یاری کورد و یارسان
وتە بێژ: گوڵزار ئەڵماسی
ڕێکخراوی یاری کورد ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسیی یارسانیەوە بە مەبەستی داکۆکی و پشتیوانی لە ئایینی یارسان و وەستانەوە بەدژی ئەو زوڵم و زۆرانەی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەرحەق بەو کەمینە ئایینە دەکرێ ، دامەزراوە. ئەو ڕێکخراوەیە، ڕێکخراوێکی ئایینی و نەتەوەییە و لەو باوەڕە دایە کە گەلی کورد و ئایینی یاری دوو شتی لێک گرێدراون و لێک جیا نین.
یاری کورد باوەڕی بە سەربەخۆیی گەلی کورد هەیە و لەو باوەڕە دایە کە ئایینی یاری ئایینێکی بە ڕەچەڵەک کوردیە.
ڕژیمی ئێران جیا لەوەی دان بە ئایینی یاری دا نانێ،چالاکان و باوەڕمەندانی ئەو ئایینە زیندانی، شکەنجە و ئێعدام دەکا .
ئایینی یاری یەکێکە لە ئایینە پیرۆزەکانی گەلی کورد
ماڵپەر
yarikurd.netڕێکخراوی کوردی کورمانجی خوراسان
وتە بێژ و سکرتێری گشتی: ئافراسیاب شکوفتە
ڕێکخراوی کوردی کورمانجی خوراسان، ساڵی ٢٠٠٩ دەستی بە چالاکی کرد
سەرەتا وەک ڕێکخراوێکی فەرهەنگی خۆی پێناسە کرد و زیاتر کاری کلتووری بەڕێوە
دەبرد، لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ دا کرا بە ئەندام و چالاکیی سیاسی
دەستپیکرد.
باوەڕی بەمانەوەیە لە چوارچێوەی ئێران و دامەزرانی سیستمیکی فیدراڵ بۆ کوردەکانی خوراسان
ناوەند و بنکەی سەرەکییەکەی لە وڵاتی بریتانیایە
کوردەکانی کورمانجی خوراسان لە شار و گوندەکانی سەر بە باکووری خوراسانی ڕەزەوی و خوراسانی باکوور نیشتەجێن . شارە گرینگەکانی قووچان، نەیشابوور، شیروان، بجنوورد، ئەسفەراین، فارووج، ئاشخانە،چناران ، کەلات و دەرگەز ، شوێنی نیشتەجێ بووونی کوردەکانی خوراسانە .
لە گەورەترین تایفەکانی کوردانی خوراسان دەکرێ ئاماژە بە تووپکانلوو، قارەمانلوو، زەفەرئانلوو، بیچرانلوو،ئیزانلوو، قاچکانلوو ، شادلوویی، ئیسماعیلی و ڕەجەبیان و ... بکەین
ماڵپەڕ
kurmanj.org
پارتی سهربهستیی کوردستان
سەرۆکی گشتی: عارف باوەجانی
لە 28ی ڕێبهندانی 2705ی کوردی و 17-2-2006 زاینی، وهک پارتێکی نهتهوهیی و
سهربهخۆخوازی کوردستانی، دامهزراوه وهەوڵ بۆ پێکهێنانی دهوڵهتێکی سهربهخۆ و
دیمۆکرات له ڕۆژههڵاتی کوردستان دەدا.
پارتی سهربهستیی کوردستان" نیشتمانی کورد به ههموو پارچهکانیهوه به یهک وڵات و نهتهوهی کوردیش به یهک نهتهوه دهناسێ، ئهو سنوورانهش که خراونهته نێوان بهشهکانی کوردستان و به ڕواڵهت لهتیان کردووه، به دهستکردی داگیرکهر وسنووری زۆرهملییان دادهنێ و به ڕهسمییهتیان ناناسێت، بهڵام لهم ههلومهرجه ناسکهدا، پاڕتی سهربهستیی کوردستان بهپێێ چهندین ههڵسهنگاندنی ڕامیاری(سیاسی) وستراتیژیکی
ڕۆژ له ناوچهکهدا، خهبات وتێکۆشانی ئێستای تهرخان دهکات بۆ بهشی داگیرکراوی
ڕۆژههڵاتی کوردستان، واته کوردستانی بندهستی ڕێژیمی ئێران.
پارتی سهربهستیی کوردستان، بهگوێرهی توانا له تێکۆشانی ههموو بهشهکانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی دهکات.
پارتی سهربهستیی کوردستان له جووڵانهوهی شۆڕشگێڕی و دیمۆکراتیکی و ئازادیخوازیی سهرانسهری گهلانی بندهستی ئێران پشتیوانی دهکات.
ماڵپەڕ
psk2006.orgپارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
هاوسەرۆکەکان: سیامەند موعینی و زیلان ڤەژین
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک ) حیزبێکی سیاسیی چەپگەرایی ئاپۆیستە کە ساڵی 2004 دامەزراوە و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا چالاکی دەکا.
پژاک ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستانە (کۆما چڤاکێن کورستان - KCK)، کە ھاوپەیمانێتیەکی گروپە ئاپۆیستە کوردەکانە .
پژاک لقی پەکەکە یە بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات و بۆ خۆی خاوەن سەربەخۆیی سیاسی نییە لە بڕیاردان دا. هەر بەم هۆیەوە هیچ کام لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە ڕەسمی ناناسن و تەنانەت پێوەندییەکانیان تەنیا لە گەڵ پەکەکە چر کردۆتەوە و کەمتر لایەن هەیە کە لە گەڵ پژاک دانیشتن و کۆبوونەوە بگرێ.
باوەڕی بە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک هەیە و لە سەر بناغەی ئاپۆیزم و سوسیالیزم دامەزراوە
ماڵپەر
PJAK.euبزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
سکرتێری گشتی : مستەفا شەمامی
بنەمای فیکریو فەلسەفیەکانی بزوتنهوه، لەسەرئەم خاڵانه دامەزراوە:
ئازادیی و عەداڵەت،/ کۆمارییەت و دهسهڵاتی خهڵك/ گهشهسهندن و ئاڵوگۆڕه كۆمهڵایهتییهكان / ئاشتی و ئاسایش، وە هاۆژینی بەئاشتی ئامانجی ئیستراتیژیکی بزووتنەوە: دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی، واتە دابینکردنی مافی دهسهڵاتی سیاسیی بۆ نهتهوهكهمان لهرۆژهەڵاتی كوردستان، بهئامانجی ئیستراتیژیکی بزوتنهوه پێناسهدهكرێ. ئهو مافه لهسهر بنچینهو بناخهی “مافی دیاریكردنی چارهی خۆنووسین، لە شکلی موومکینی خۆێدا” و لهچوارچێوهی رێئالیزمی سیاسی و ههلومهرجی سهردهم چهقدهبهستێ. (مەبەست لە شکڵی موومکین و گونجاوی مافیدیاریکردنی چارەنووس، قۆستنەوەی دەرفەت و ههلومهرجی گونجاوه، بەچەشنێک کە رەخسێنەری دەستەبەربوونی مافی چارهی خۆنووسین له یهكێك لهو چوار شێوازانەدا دهبێ، کە هەرکامیان بەگوێرەی هەلوومەرجی سەردەم، شکلێک لە سەروەری سیاسی و ئاستو رادەی دەسەلاتی خۆبەرێوەبەری گەلان تاریف و پێناسەدەکەن. ئهو چوار شێوازه بریتین لە: 1.خودگەردانی.2.ئوتۆنۆمی. 3.فێدراڵی. 4. سەربەخۆیی بزووتنەوە باوەڕی بە وتووێژ و دانوستان و مانەوە لە چوارچێوەی سیستمی دەسەڵاتدارێتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و لەو پێوەندییە دا و گومان لە سەر ئەوەی کە هاوکاریی رژیمی ئێران دەکا لە کوردستانی باشوور بۆ ماوەیەک سکرتیر و بەرپرسی بزووتنەوە لە دەستبەسەری دابوو.
ماڵپەڕ
komarixwaz.com
ڕێکخریاێ دهموکراتیکْ یارسان
وتە بێژ: ئەمیر سەلیمی
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان رێکخراوێکی سیاسیی سەربەخۆیە و داکۆکی لە مافی
سیاسی و کۆمەڵایەتیی خاڵکانی یارسانی لە ئێران و عێڕاق دەکا، دروشمی ئەو ڕێکخراوە: ئازادی، یەکسانی، ئاڕمانی یارسانی یە.
ساڵی 2007 دامەزراوە و باوەڕی بە پلۆرالیسمی سیاسی و دامەزرانی نیزامێکی سێکۆلار و دێموکرات لە ئێران دا هەیە .
ئامانجەکانی ئەو ڕێکخراوە لە 12 بەند و ماددە گونجێندراوە کە بریتین لە: بەڕێوەبردنی بڕیارنامەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، بەڕیوەبردن و ئیدارە کردنی ناوچە ئیتنیکیەکان لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچانەوە ، جیایی دین و دەوڵەت و نەبوونی ئایینیک وەک ئایینی ڕەسمی، خوێندن بە زمانی زگماکی و هەروەها بوونی نوێنەرانی یارسانی لە پارلمانی یاسا دانەر و ...
ئەو ڕێکخراوە بە شێوەی ئاشتیخوازانە و پێبەند بە پلۆرالیسمی فەرهەنگی و سیاسی خۆی بە هاوپەیمانی رەوتە ئازادیخواز و دێموکراتە کوردستانی و ئێرانیەکان دەزانێ .
ماڵپەڕ
yarsanmedia.org
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
سکرتێری گشتی: ئەمیر قازی
لە ساڵی 1990 لە سەر بنەمای سەربەخۆییخوازی بۆ کوردستان دامەزراوه، ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان و دامەزرانی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستانە.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەو باوەڕە دایە کە:
کورستان وڵاتێکە بە پێی نە خشە ی ئیمپریالیستی دوای جە نگی جیهانی یە کە م داگیر ودابە ش کراوه. ئە وداگیر و دابە ش کردنە لە شێواز و فۆرمی سە ر بازی، سیاسی، ئابووری و فە ر هە نگیە وە بە ر چاوە ولە رێگای رژیمە داگیر کەرەکانی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریە وە هەتا ئێستەش درێژەی هەیه. کوردستان یک وڵات و کۆرد یک نەتەوەیە. ئەم سنوورە دەستکرانەی هەنووکیی بە فەڕمی ناناسین. خەبات لە کوردستاندا، خەباتی رزگاریخوازی یەکجاریە وناکۆکی سەرەکی ناکۆکی بەینی نەتەوەی کورد و داگیر کەرانی کوردستانە.
خە باتی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد، خەباتێکە ئینسانی، ئازادیخواز، دیموکراتیک و پێشکەوتوو، خەباتێکی یەکسانیخوازە دژ بە دواکەوتویی وکۆنە پەرەستی و چەوسانەوەی ئینسان بە دەستی ئینسان.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ئیستا دا هیچ چەشنە چالاکییەکی نییە.
ماڵپەر : نییە
یەکێتیی دێموکراتیکی کوردستان
سکرتێری گشتی :عوسمان جەعفەری
یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردستان یان YDK ڕێکخراوێکی سیاسیە کە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە و ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی ھەوڵ دان بۆ تێپەڕبوون لە سیستەمی دین سالاری دەسەڵاتداریی ئێران و چارەسەری کێشەی کورد و لە ناو بردنی کاریگەرییەکانی سیستەمی فیۆداڵی و پێشخستنی ژیانێکی ئازاد و دیمۆکراتیک لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ھەوڵ بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئازادیەکانی ھەموو چینە کۆمەڵایەتیەکان و پێشخستنی پەیوەندی و یەکێتیی دیمۆکراتیک لە گەڵ گەلی کوردی نیشتەجێی پارچەکانی دیکەی کوردستان و ھەوڵ و تێکۆشان بۆ پەیوەندی ئازادانە لە نێوان گەلانی ئێران بە گونجاو دەزانێ.
یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردستان باوەڕی بە مانەوە لە چوارچێوەی ئێران و خەبات بۆ ئێرانێکی دێموکرات و فێدراڵە .
ماڵپەڕ
ydkurd.com پارتی لیبراڵ دێموكراتی كوردستان
وتەبێژ: محەممەد جەمشیدی
"پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان" لە رێکەوتی 06-07-2009 دامەزراوە و پاش لێکترازان و پەرتەوازە بوونی ئەندامانی ڕێبەری لە ئێستا دا هیچ چەشنە چالاکیەکی سیاسی نەماوە .چەندین جار بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەرییان هەڵوەشانەوە و تێکەڵبوونیان بە لایەنێکی کوردستانی ڕاگەیاندووە و دواتر ئەندامێکی ڕێبەریان ڕەتی کردۆتەوە کە پێوەست بە لایەنی دیکەوە بووبن.
ماڵپەڕ
rojhelatnews.comیەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
وتەبێژ: فەرزاد ئەعزەمی تووتشامی
ئەو ڕێکخراوە تا ئێستا چەندین جار هەڵوەشاوە ڕاگەیەندراوە و وتراوە کە لە گەڵ حیزب و لایەنی دیکەی کوردستانی تێکەڵ بووە،بەڵام هەر جارە یەکێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە لە ژێر هەمان ناو دا
درێژە بە کار و چالاکی دەدا و ڕایدەگەیەنێ کە ڕێکخراوەکە بەردەوامە.
لە ئێستا دا بەشێکیان تێکەڵ بە پارتی ئازادیی کوردستان بوون و بەشێکیان تێکەڵ بە ڕێکخراوی یاری کورد بوون.
کەسی یەکەمی ئەو ڕێکخراوەیە واتە سمکۆ یەزدانپەنا چەندین جار تێکەڵبوونەوە و جیابوونەوەی لە پارتی ئازادیی کوردستان ڕاگەیاندووە.ئەو لقەی یەکێتی شۆڕشگێڕان ، ئێستا لە گەڵ ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد هاوپەیمانە و وەک یەک حیزب چالاکی دەکەن
ماڵپەر y
arikurd.net
ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
ڕێبەری: عەبدوڕڕەحیم مەعریفەتی
ڕێكخراوی خهباتی شۆڕشگێڕی كوردستان ، ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی ئایینی، نەتەوەیی دامەزراوە .
ئەو ڕێکخراوە لە ئەنجامی لێکترازانی ڕیزەکانی سازمانى خهباتى كوردستانى ئێران دروستبووە و لە پاش لێک جیابوونەوە تووشی نسکۆ بووە و بە کردەوە چالاکییەکی بەرچاو و شیاوی ئاماژەی نەماوە
ماڵپەڕ
khabat.org
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
لایەنە فیدراڵ خوازەکانی کورد وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان،
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان تێیدا ئەندامن و پێکەوە پێکیانهێناوە
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ
لایەنە فیدراڵ خوازەکانی کورد وەک :
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تێیدا ئەندامن و لە گەڵ حیزبە فیدراڵ خوازەکانی سەر بە نەتەوەکانی بەلووچ، تورکی ئازەری، عەڕەبی ئەهواز،بەختیاری، پێکیانهێناوە، حدکا ئیزن نادا کە حدک و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئیجازە
نادا کە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ببنە ئەندام. شووڕای دێموکراسی خوازەکانی ئێران، لایەنە فیدراڵ خوازەکانی کورد وەک :
حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تێیدا ئەندامن و لە گەڵ حیزبە فیدراڵ خوازەکانی سەر بە نەتەوەکانی بەلووچ، تورکی ئازەری، عەڕەبی ئەهواز،بەختیاری، پێکیانهێناوە، لە بەرانبەر بە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ پێکهاتووە و جیاوازی نییە لە
نێوانیان دا شووڕای هاوئاهەنگی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران
لایەنە فیدراڵ خوازەکانی کورد وەک :
حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تێیدا ئەندامن و لە گەڵ حیزبە فیدراڵ خوازەکانی سەر بە نەتەوەکانی بەلووچ، تورکی ئازەری، عەڕەبی ئەهواز،بەختیاری، پێکیانهێناوە، لە گەڵ کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ و شووڕای دێموکراسی خوازانی ئێران جیاوازی
و تەنیا بە هۆی ململانیی نێوان حیزبەکان و پێکەوە هەڵنەکردنیان پێکهاتووە
شووڕای مودیریەتی گوزار
لە لایەن هەندێک پان ئێرانیستەوە دامەزراوە و هەندێ لایەنی کوردستانی وەک کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تێیدا ئەندامن ، باوەڕیان بە یەکپارچەیی خاکی ئێران هەیە
شووڕای میللی موقاومەتی ئێران
لە لایەن ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران
دامەزراوە و ئێستا تەنیا لایەنی کوردی کە تێیدا ئەندامە سازمانی خەباتی کوردستانی
ئێرانە، پێشتر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو شووڕایە دا ئەندام بوو، بەڵام بە هۆی تاکڕەوییەکانی موجاهیدین و ڕەجەوی، شەهید د.قاسملوو بڕیاری دا لەو شووڕایە بێتە دەرەوە ... ئەو شووڕایە باوەڕی بەدانی خودموختاری بۆ گەلی کورد هەیە . یوو ئێن پی ئۆ سازمانێکی جیهانییە بۆ نەتەوە بێ دەوڵەتەکان و سەرجەم ئەو هێز و لایەنانەی سەر بەو نەتەوانەی بێ دەوڵەتن ، تێیدا ئەندامن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو ڕێکخراوە دا ئەندامە. ئەنتەرناسیۆنالی سۆسیالیست تێیدا سەرجەم ئەو حیزب و لایەنانە ئەندامن کە باوەڕیان بە سۆسیالیزم هەیە و لە هەموو جیهان ئەندامیان هەیە و تەواوی حیزبە سوسیالیستەکانی دونیا سەر بەو ڕێکخراوەیەن.
حدک،حدکا و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و چەند لایەنێکی دیکەی کورد لەو ڕێکخراوە دا ئەندامن... ئێستا ئەو ڕێکخراوەیە تووشی ئینشعاب بووە
ئاڵدە پارتی
بریتییە لە سەرجەم ئەو حیزب و لایەنانەی جیهان کە باوەڕیان بە لیبرالیسم هەیە و چەند حیزب و لایەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تییدا ئەندامن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست