کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاکە پێڵاوەکەى مستەفاى حەسەنە گەورە

Friday, 08/05/2020, 22:44


دەستگێڕەکە بە کۆڵانەکەدا هاواری ئەکرد :
- (کێ بەختیاریى هەیە ، کێ دڵخۆشى هەیە ، کێ خەمى هەیە .. کێ فرمێسکى کۆنى هەیە بۆ فرۆشتن .. )
چەند دەستگێڕەکانم خۆش دەوێت .. بە پرتاو بۆلاى دایکم چوم و وتم :
- دوو پێکەنینى کۆنم هەیە ئەیفرۆشم .. وتى:
- چۆنت پێ باشە وەها بکە .
بەرەو دەستگێرەکە ڕۆیشتم و وتم:
- پێکەنین بەچەند دەکڕیت .
ووتى :
- پێکەنینى مناڵ بە هەزار دینار، هى پیرەمێرد بەسەد هەزار، بەگوێرەى تەمەن ئەیکڕم ..
سەرم لەم جیاوازى نرخەکان سوڕما .. پێموت :
- مامە پێکەنین پێکەنینە ئەم جیاوازى نرخە بۆ؟! یان من مناڵم و فێڵم لێئەکەیت ؟!
پێیوتم :
- گچکەکەم پێکەنینى گەورە دەگمەنە ئەوە هۆى گرانیەکەیەتى .
ڕۆژى دواتر کە گوێم لە مامەى دەستگێر بوو بە پرتاو ڕۆیشتم پرسیارى نرخى فرمێسکى بە تەمەنەکانم کرد، وتم:
-  دیارە وەک پێکەنینەکانیان گرانبەهایە ..
ووتى:
- فرمێسکى بەتەمەنەکان هەرزانە فرۆتى پێوەناکرێت، چونکە هەمیشە ئەگرین.
لە شەقامى برسیەکاندا ڕوبارێک فرمێسکى لێیە، لە گۆرستانەکەدا ڕوبارێکی تر .. تەنانەت خێزانى شەهید ..... دوو بۆشکە فرمێسکى هەیە و لێم نەکڕیوە ..
کوڕم پێکەنینى بەتەمەنان ئەکڕم نەک فرمێسکەکانیان .. من بازرگانى کەلوپەلى دەگمەن ئەکەم. *
بانگم کردەوە ووتم:
- وەرە .. ئەی میراتى ئەکڕیت؟!
ووتى :
- چیو چییە ناوەکانیم بۆ ڕیز بکە .. وتم:
- ئازایەتى .. بوێری .. پێشمەرگایەتی بێگەرد .. هاوڕێیەتى و بە ئەمەکى .. خەندە و ورەى بەرزیی .. لێبوردەیى.
ووتى :
- میراتى وەها لە کوێ هەیە .. ئەمە زۆر دەگمەنە .. کوا پارەى ئەوانە بە من هەڵئەسوڕێت .. ئەبێت کۆچکردو کێ بێت ئەم میراتیە دەوڵەمەندەى جێهێشتبێت .. !!؟؟
ووتم :
- ئەوە مستەفاى حەسەنە گەورەیە ..
ووتم :
- مادام تواناى کڕینى ئەوانەت نییە .. ئەى تاکێک پێڵاوى کۆن و دڕاوى ماوە، ئەی ئەوەم لێناکڕیت!؟ 
وتى :
کەللەى مەسعود بارزانى لە کوێ بهێنم، هەتا ئەو تاکە پێڵاوەى پێ بکڕم!
------------------------------
• ئەو پەرەگرافە لە (مەها حەلوانی)یەوە بە کەمێک دەستکاری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە