بۆ مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
Friday, 08/05/2020, 22:25
مه‌رگی هه‌زاران به‌ڵێ نه‌ك " نا " یه‌ك
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌ڵێ بۆ سته‌مكاری و نادادی ده‌كه‌ن ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی لاره خواری و ملكه‌چی و گوێڕایه‌ڵی باش و خراپی ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كه‌یانن و یه‌كجار به حزبه‌كه‌یان ناڵێن نه‌خێر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خیانه‌تیش بكات ، له یه‌ك چركه‌دا گیانیان ده‌ربچێت هیچ له پرسه‌كه ناگۆڕێت و نه‌نیشتمان و نه‌كه‌س زه‌ره‌ر ناكه‌ن ، به‌ڵام یه‌ك كه‌س ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌وانه‌ی نه‌خێر بۆ سته‌مكاری ده‌كه‌ن ، به‌نادادی ده‌ڵێن نا، تا مردن به گژ خیانه‌تا ده‌چنه‌وه ، هه‌رگیز ئاماده‌ی ئه‌وه نین به‌شێك بن له گاڕانه‌كه‌مه‌رگیان ئازارێكی گه‌وره‌یه .
مه‌حشه‌ری به‌ڵێكه‌ر و تاكی كه‌وی و ده‌سته‌مۆ زۆره‌و ئاسان ده‌بینرێته‌وه ، به‌ڵام كه‌سی ناو نه‌خێر گۆ به ده‌سه‌ڵات و نادادی به ئاسانی دروست نابێت و ماندوو بون و قوربانی ده‌وێت ، خه‌یام وتی هه‌ر ساتێك ده‌توانی 500 وه‌زیر دروست بكه‌یت به‌ڵام به 500 ساڵ خه‌یامێك دروست ده‌بێت ، ئه‌مه بۆ كه‌سێكی وه‌ك مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌ش راسته ، ئه‌و پیاوه‌ی بۆ ئه‌وانی تر ژیا ، بۆ ئازادی ئه‌وانی تر ، ئه‌و پیاوه‌ی به ده‌نگی به‌رز به سته‌مكاری و نادادی ده‌گوت نه‌خێر ، ئه‌و پیاوه‌ی به نێو دڕك و داڵدا ڕێی ده‌كردو به ئاوه‌زی چێنه‌ری بۆمبه‌كان پێده‌كه‌نی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست