چۆن ئاشکرابوو کە شەهید سەردەشت پاراستن تیروری کردوووە!
Monday, 04/05/2020, 2:08
نووسینەوەی میژوو ئەگەر بەدەستپاکی و بوێری و ئەخلاقانە دەستی بۆ نەبەی و بەئەنقەست راستییەکان بشوێنێ ئەوا دەگاتە ئاستی گالتەجاریی و هەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی مێژوو، جگە لە بێنرخکردنی نووسین و کەسێتی نووسەر، ئەوەیش کە لە ناو ئەو مێژووەد باس دەکرێت!
لەم ڕوانگەوە زۆرینەی ئەوانەی هەوڵیان داوە پەڕتووک و نوسین لەسەر شەهید سەردەشت بنووسن، خۆیان لە راستیەکی میژوویی لاداوە، کە چۆن و کێ بەر لە شەهیدبوونی ، سەردەشت عوسمانی خوێندکار و نەناسراوی ئاشکرا کرد!؟ یان بە زمانێکی تر، کێ سەردەست عوسمانی بە ئاشکرا کرد و بە کوشت دا؟! هەروەها ئەو گەنجە بوێر و خاوەن بەهرەیە کێ بوو، کە بووە سیمبوڵی بوێری و ئازادیخوازان و کە نەوەکانی مەلا مستەفا هەموو کات وەک تارمایی لەناو کەیسەکەی بترسن؟
بۆیە لیرەدا وەک بەرپرسیارتییەکی مێژوویی و ئەخلاقی ئەو زانیاریانەی کە خۆم ئاگادارم باسی دەکەم کە پێم وایە هەموو دەنگێکی ئازاد لەسەر ئەم کەیسە قەرزاری هەردوو روژنامەنووس (کەمال جەمال موختار) و (مستەفا حەسەن گەورە)ن، چونکە ئەگەر ئەو دووانە نەبوونایە رەنگبایە توانا و بەهرە و راستییە میژوویەکانی سەردەشتی نەمر بەلای کەم وا زوو یان گەرما و گەرم ئاشکرا نەدەبوو ، ئەگەر درەنگ ئەو کەیسەش دەربکەوتایە ئەوا ئەو سەردەشتەی ئیستا وادەرنەدەکەوت، چونکە هەموو دۆسیەیەک ئەگەر گەرما و گەرم بەدوایدا نەچوی دوایی ناتوانێ بیکەی بە دۆسیەیەکی گەرما و گەرمی نێو میدیا ، بەلام ئاشکراکردنی بایەخ پێدانی بەتایبەت لەلایەن کوردستانپۆست کە بیرمە هەموو مالپەرەکەی بۆ تەرخان و رەش کرد ، دواتر کەمپین و هەولی رێکخراوی چاک و دەیان گروپی ئازادیخواز لە هەندەران و ناوەخۆ هاتنە پشتی سەدان کەسایەتی ئازادیخواز و کەنالی کەی ئین ئین و پەیام و سپێدە و کەناڵی نەورۆزی ئەوروپای نزیک لە پەکەکە و سوسیال میدیا و پالتالک ... رولێ گرنگیان بینی، بەهیزی ئۆپزسیون لەو کاتدا و هەندی ماڵپەر و روژنامە لەو کاتدا کەخۆیان نەدۆراندبوو کۆی ئەوانە وایکرد کەیسەکە بگاتە لووتکە کە بەدریژایی ئەو سەدان تیرۆری ماڵی مەلامستەفا و پارتی ئەنجامیان داوە هەرگیز باجی وا گەورەی پڕ لە ریسوایان بە خۆیانەوە نەدیوە
٤ی مانگی مای ، روژنامەنوس هیمن مامەند لە ماڵپەری ئاوینە هەوالێکی ئاسایی بڵاوکردەوە، کە خوێندکارێک لە بەردەم زانکۆ رفینرا، بەڵام کاتژمیر دوای کاتژمیر ئەو دۆسیەیە گەورەتر دەبوو، بۆیە دوای چەند کاتژمیریک هەواڵەکە لە کوردستانپۆست گەرم بوو ، کە دەبیت بڵین ئەو کات ئەو مالپەرە لە هەرەتی هەرە بەهیزیی و کاریگەردا بوو، بەتایبەتی کە چەند روژێک پێشوتر، شەهید سەردەشت و خیلان بەختیار بەیەکەوە بابەتیکیان لە کوردستانپۆست و گوڤاریک کە لە هەولیر دەردەچوو بڵاوکردەوە، دژ بەکۆسرەت رەسول. هەر هەمان روژ ئەو خێلان بەختیارە پەیوەندی بە کوردستانپۆستەوە دەکات، دەڵێ سەردەشت رفیێنراوە و کۆسرەت ئەو کارەی ئەنجام داوە و لە کوردستانپۆستیش دەیکاتە بابەت و بەناوی خۆی بڵاوی دەکاتەوە، ئۆباڵی دەخاتە ئەستوی کۆسرەت، وەکو کاک کەمال جەمال موختار پێشتریش باسی کردبوو، کە تا ئەو کاتە نەشیزانی بوو سەردەشت عوسمان پەیامنێری (نهێنی) کوردستانپۆست بووە و پەیوەندیی راستەوخۆی بە مستەفای حەسەنە گەورەوە هەبووە، بەمەش گومان و ململانێ لەنێوان کۆسرەت و پاراستن کەوتە ئاراوە، کەیسەکەی گەورەتر کرد و پارتیەکانیش لە میدیا سێبەر و کەسە سێبەرەکانیان کەوتنە پیاهەڵدانی ئەوەی شەهید سەردەشت خوێندکار بووە و ڕۆژنامەنوس نەبووە، تەنانەت مەسعود بارزانیش لێدوانی وای دا .
سەرەتا کوردستانپۆست گومانی بۆ کۆسرەت رەسول دەچوو ، بۆ شەوەکەی واتا ٤ لە سەر ٥ منیش پەیوەندیم لەگەل بەرپرسی ئەو ماڵپەرە کەمال جەمال موختار کرد، هەندێ بیرورامان گوریەوە، کە کۆسرەت رەسوڵ لە نێو هەولیر ناتوانێ ئەو هەم و پرسگەیە پارتی ببڕی و دواتر بە چ ئەقلیکەوە دەچێت نزیک مەڵبەندی یەکێتیش لە موسل تەرمەکە فرێ بدا ئەوە گەمەیەکە پاراستن خۆی کردویەتی ، کاک کەمال ووتی ، ئەوا رای هەردوو نووسەری کوردستانپۆستی ئەو کات سەباح عەلی قارەمان و ناسح عەبدولرەحیمیشە، کە پاراستن ئەو کارەی کردوە، بەلام ناوی ئەندامێکی ستافەکەیانی گوت کە ئەو پێێ وایە کۆسرەت بەرگەی رەخنەناگرێ و کە تورەش دەبێت ئەو تاوانانە دەکات، من پێمگووت لە هەولێری دوای ٣١یی ئاب کۆسرەت ناتوانێ وابکات ، رەنگ بێت هی بەرلە٣١ی ئاب بووایە رێگای تێ دەچوو ، ئەوەبوو گوتی با بورهانی سەعید سوفی پەیوەندیم، چونکە گومان لەسەر ئەو بلاوکرابۆوە کە گوایە ئەو رفاندبووی بۆ موسل، منیش بە کەسیکی نزیکی بورهانم گوت، دوایی بورهان پەیوەندی بە کوردستانپۆست کردبوو، بەلام من بەئیستاشەوە نەمپرسیوە لەگەڵ یەک چیان گووت. بۆ ڕوژی دواتر واتا ٥ ی مانگ ئێوارەکەی ئەندامێکی ستافی کوردستانپۆست موستەفا حەسەن گەورە ، پەیوەندی بە بەرپرسی کوردستانپۆست دەکات و دەڵی ئەوە لەڕیگای منەوە پەیامنیڕمان بووە و بەو ناوەش چەندین بابەتی هەبووە ، بۆیە کە بەدوای بابەتەکاندا دەچن و گرێکوێرەکە دەکەنەوە و گومانی سەد لەسەد لەسەر پارتی و ماڵی بارزانی دەدۆزنەوە لەبابەتەکانی (من عاشقی کچەکەی بارزانیم ، نەسەروک خودایە نە .....) ئیتر کوردستانپۆست بابەتەکان دووبارە بڵاو دەکاتەوە و قورسایی هەواڵ و بابەتەکانیش دەکاتە ئەو تیرورە و بەفەرمی پاراستن بەتیروری ئەو پەیامنێرەیان رادەگەیەنێ و بەچەند زمانیکی وەک عەرەبی و ئینگلیزی لەهەمان روژدا بۆ ناوەندە جیهانیەکان دەست بەکاردەبن، بەمەش هەموو میدیاکانی تر نووسینەکانی شەهید سەردەشت لە کوردستانپۆست دەبەن (ئاماژە بەسەرچاوەکەش ناکەن) و گومانەکە لەسەر پارتی چڕدەکەنەوە
ئیمەش لە ڕێکخراوی چاک کە ئەوکات چەندین کۆمیتەی چالاکمان هەبوو، پەیوەندیەکی توندوڵی سیاسی و ئەوروپی و نێو دەوڵەتیمان هەبوو، هاتینە پشتی ومن ئەوەی سوید بزانم لەگەل پەرلەمانتارانی سوید و ئامنستی هەر زوو کەوتینە پەیوەندی ئەوەبووهەر ٥ی مانگ لەگەل بەرپرسی ئەوکاتی ئامنستی لەبەشی عیراق سەعید بومەدوعە پەیوەندیم گرت و ووتی بەیانی پەیوەندیم پیوەبکەوە بزانین چارەنوسی چی دەبێت؟ ئەوەبوو رۆژ ٧ی مانگ بەیانامەکەیان دەرکرد و لەگەل گوران و یەکگرتوو شیوعی و پەچەدەکە و کۆمنستی کارگەری بریاری خۆپیشاندانیکی گەورەمان دا و لە وڵاتانی تریش کارو چالاکی هەمە جۆر هەرلە٦ مانگەوە دەستی پێکرد و تائیستاش جگە لەکاریگەریەکانی نووسین و هەڵوێستە بوێریەکەی شەهید سەردەشت کەبەکۆتایی ژیانی پڕ لەبەهاری خۆی دانا ، پاراستن و ماڵی مەلامستەفا لەناوی شەهید سەردەست دەترسن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست