یەکی ئایار ... ڕۆژی کرێکارە بێ ئیشەکانی کوردستان
Friday, 01/05/2020, 8:01
• سەربردەیەکی مێژویە
( مه‌یدانی عهمهلان ، بزوێنه‌ری بژێوی هه‌ژارانی هه‌ولێر )
-----------------------
بابای ژن هه‌ڵگرتوو دوای ئه‌وه‌ی به چاو ڕوونی پیره مێرده دونیا دیدهکه و ژنه‌ی به دووکهوتی و ته‌نیا بوغچهکهی ده‌ستی ، دوای نیوه‌ی شه‌و به پارێزی وه‌ڕین و حه‌په‌ی سهیهکان له ئاواییه‌کانی زورگ و هه‌ڵه‌ته‌کانی پشتی دێگه‌ڵه‌ی ده‌رده‌چن و له تاریکی و ڕوونی به‌یانی ده‌گه‌نه سه‌ر ئاوه‌که‌ی که‌سنه‌زان ، بۆ ئێواره‌که‌ی دواتر له حه‌ساره‌که‌ی به‌ینی حه‌مامه‌که‌ی عهلیاغه و ته‌کیه‌ی شێخ عه‌بدولکه‌ریمی گه‌ڕه‌کی خانه‌قا ژوورێک به‌کرێ ده‌گرن و به خێر و سه‌ده‌قه‌ی خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که هێندێک بوزگڕ و جاجم و لێفه شڕه و هێندێک ده‌رمانچا و دوو سه‌رکه سابوون و قه‌ند و ته‌باخێکی یه‌ک چاوه‌یان بۆ دابین ده‌که‌ن ، بۆ به‌یانیه‌که‌ی تر زاوا به جه‌مه‌دانی ده‌مامکدراو له سۆراغی ( مه‌یدانی عهمهلان ) ده‌بێ ...
• تێکستێک له چیڕۆکه‌کانی دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار
مه‌یدانی عه‌مه‌لانی هه‌ولێر ( قوڕکاری ) له ته‌ک مه‌یدانی ته‌یراوه و کوران له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو تا نێوه‌ڕاستی نه‌وده‌کان له ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێرێ بوو
له سێ ڕێیانهکهی به‌رده‌می مه‌چکۆ و قاوه‌خانه‌ی عه‌بۆ و تاجریان و ئه‌جهیزه ده‌قیقه بوو ، له نێوه‌ڕاستی دا گۆڕه‌پانێکی سێ سووچی لێ‌بوو . لێواری شۆسته‌کان بۆ سه‌ر جاده‌کان به بۆڕیی چه‌قێنرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبواره‌کان نه‌یه‌نه سه‌ر جاده ، بۆ کاته‌کانی تریش له ده‌می سهراکێشانی مه‌لای مزگه‌فته‌کان کرێکاره‌کان له‌سه‌ریان داده‌نیشتن یان خۆیان به پاڵه‌وه پێوه ده‌گرت .
له سێ سووچه‌که‌ی نێوه‌ڕاست عاره‌بانه‌کانی شه‌ربه‌تی مێوژی حاجی سه‌دیق و کوبه‌ی مام سه‌ید و سه‌لمانی ده‌فرۆشران له ته‌ک له‌فه‌ی هێلکه‌و ڕوون و کێکی کوبه و پاقلاوه ، له سووچه‌که‌ی به‌رده‌م قه‌یسه‌ری نه‌جاڕان شیری گه‌رمی گامێشه‌وانه‌کانی ماڵه عاره‌به‌کانی به‌ستی سه‌یداوه و که‌نده پیس و سایلۆی به جامی فافۆن به نیو ده‌رهه‌می لێ ده‌فرۆشرا که به ئاگری داری نهجاڕهکانی قه‌یسه‌ری لانک و ڕه‌وڕه‌وه و تیرۆک نێڵه نێڵ داخ ده‌بوو بهنانێکی گه‌رم زۆر جاران هێندێک گێمهڕی قه‌یماغی تێکه‌ڵ ده‌کرا تین و ووزه‌یه‌کی سروشتی ده‌دا بازووی کرێکاره‌کان .
کرێکاره‌کان له به‌یانیه‌کی زوو له هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کانی شار به زستان و هاوین ده‌رده‌چوون و ده‌گه‌یشتنه مه‌یدانه‌که به ده‌ستی قڵیشاو و چیمه‌نتۆ بردی و نیتاق له پشت و پۆتین له پێ بوون ، به گشتی کرێکاره‌کانی سه‌به‌ی چوست و چالاک‌تر بوون له کرێکاره‌کانی تری دیوار و حه‌فر و قوڕکاری .
وه‌ستاکان به فیزێک و به تیلاکی خوار و فیته و شاوری بهرپشتیان ، به چه‌شنی کڕینی مه‌ڕ و بزن به ئیشاره‌تی چاو کرێکاره‌کانیان دیاری ده‌کرد بۆ کاری ئه‌و ڕۆژه ، که‌متر کرێکاره‌که مافی پرسیار کردنی شوێن و جۆری کاره‌که‌ی هه‌بوو ، زۆریان ئه‌وانه‌ی پایسکلیان هه‌بوو به تایبه‌ت وه‌ستا و خهلفهکان به خۆیان ده‌چوونه سه‌ر شوێنی خانووه‌کان ، خانووه‌کان زۆریان له که‌رپووچی کوره‌کانی سه‌ر ڕێگای که‌رکوک و عه‌نکاوه بلۆکی پته‌وی بلۆک بڕه‌کان دروست ده‌کرا هه‌ر لا دیواره‌ی به دوو ڕێز و نیمهیهک ی حه‌ل و شه‌ت به‌رز ده‌کرایه‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی ته‌رازوو شاور ده‌کرا ، نێوان که‌رپووچه‌کان به قوڕه سوور قوڕپان که‌ره‌وه ڕێکی ده‌خست و به‌رده‌ر له خواره‌و که‌رپووچی ده‌هاویشته ناو ده‌ستی وه‌ستا زۆر به شێوه‌یه‌کی هونه‌ریان وه‌ک شۆخیه‌ک وه‌ستاکه له حه‌وا بهردەکهی ده‌گرته‌وه ، قوڕکێشانهکهش زیاتر له نسیبی گه‌نج و قوتابیه هه‌ژاره‌کان بوو که ڕۆژی هه‌ینی یان له پشووی هاوینه جوانی و گه‌نجیان له به‌ر تیشکی داخی گه‌رمای هاوینه یان سه‌رماو ئاوی شه‌خته‌ی زستانێ ده‌ستیان شه‌قاڵ شه‌قاڵ ده‌بوو بێ هیچ خۆ پارێزێک ته‌مه‌نیان به فیڕۆ ده‌چوو .
وه‌ستاکان زۆریان هه‌ولێری و تورکمان بوون ، به‌ڵام به‌بێ خوێنده‌واری ته‌نیا به تیاڕامان ئه‌ندازیارێک بوون ! زۆر جاران له کاتی ئه‌زموونی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی به‌ننایی ئه‌ندازیاره‌کانی به‌له‌دیه به مه‌زه‌نده و حیسابیان له بواری نه‌خشه و شێوازی تێکه‌ڵه‌ی پێویستی چه‌گڵ و قوم و چیمه‌نتۆ سه‌ریان سوڕده‌ما .
کرێکای سه‌به زووتر له کرێکاره‌کانی تر ده‌چوونه سه‌رئیش و له‌ماوه‌ی ته‌نها سێ سه‌عاتێک خانوێکی دووسه‌د مه‌تریان ته‌وا ده‌کرد و ڕوبعێک زیاتر ڕۆژانه‌یان زیاتر وه‌رده‌گرت و خاوه‌ن خه‌باته‌کان جێب ی لاندرۆڤه‌ر و پیکابی شۆفرلێت و خه‌باته‌ی هیندی میلهرزیان هه‌بوو .
نموونه‌یان سه‌عید و موحه‌مه‌د یاهو و سه‌عدی ئه‌بو شوارب بوون .
نهجارهکانی به‌ستنی ته‌خته‌ی بنمیچی خانوو وا باو بوو شێوه‌ی ئه‌کته‌ره کاوبۆیه‌کان شه‌بقه و چه‌کوچه‌که له شێوه‌ی ده‌مانچه و توره‌گه‌ی بزماریان له به‌رپشت بوو .
زۆربه‌ی کات ئیش و کار زۆر که‌م بوو کرێکاره‌کانیش له زیاد بوون ، به تایبه‌تی له زستانانی ئه‌و ده‌م له به‌ر ته‌ڕی و تووشی جاری وا هه‌بوو چه‌ند ڕۆژێک له سه‌ر یه‌ک که‌سێک کاری به‌ده‌ست نه‌ده‌که‌وت دوای ئه‌وه‌ی له سه‌عات هه‌شت هیچ هه‌لێکی چوونه ئیش نه‌ده‌مایه‌وه ئیتر کرێکاره‌کان له به‌ر بێزاری له گه‌ڵ یه‌ک به‌شه‌ڕ ده‌هاتن سه‌ر و پۆتاڵکی یه‌کتریان ده‌شکاند ، وورده وورده دوکانه‌کان ده‌کرانه‌وه و بازاڕ بۆ ڕۆژێکی تر داده‌هاته‌وه و کرێکاره‌کان له‌به‌ر دوکانه‌کان ده‌رده‌کران .
به گشتی هیچ یاسایه‌ک نه‌بوو بۆ پاراستنی مافی کرێکاران و هه‌تا له‌کاتی بریندار بوون و مردن و دهرکردنشیان له لایه‌ن خاوه‌ن کار .
یه‌کی ئایار شتێک نه‌بوو به لافیته‌یه‌کیش بۆ کرێکاران جێگای سه‌رنج نه‌بوو ، ده‌بێ له‌به‌ر دوو هۆ ، نه کرێکاره‌کان هۆشیار و خوێنده‌وار بوون و زیاتریش یه‌کی کرێکار بۆنی شیوعی لێ ده‌هات له لایه‌ن حکومه‌ت زۆر به‌ته‌نگ ئه‌و یاده نه‌بوون ، ته‌نها توانرا ماوه‌ی کارکردن بکرێته هه‌شت سه‌عات له هه‌شتی به‌یانی تا یازده و نیوی نیوه‌ڕۆ و دواتر ده‌ست پێکردنه‌وی کار له یه‌کی دوای نیوه‌ڕۆ تا چواری ئێواره .
کرێی ڕۆژانه‌ی کرێکارێکی ئاسایی قوڕکاری له حه‌فتاکان ته‌نها حه‌فت ده‌رهه‌م بوو ، له سه‌ره‌تای هه‌شتاکان دینارێک و ڕوبعێک بوو .
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو مه‌یدانی عهمهلان له دوای حه‌فتاو پێنج بۆکرێکاری چه‌پ و خوێنده‌واری وه‌ک ئه‌بوبه‌کر خۆشناو کاکه زیاد لادێی وزۆرانێکی تر، بووه ناوه‌ندێکی وشیاربوونه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی .
وێنه‌که له ئه‌ژماری مامۆستای خۆشه‌ویستم چه‌تۆ حه‌سه‌ن وه‌رگیراوه ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست