کۆڕۆنا له ته‌رازووی ته‌ندروستی و ئابووری دا
Tuesday, 28/04/2020, 21:00
له ماوه‌ی ئه م دوومانگه‌ی دوییدا به شی هه ره زۆری وه‌ڵاتانی جیهان وه مرۆڤه‌کان چوونه‌ته حاڵه تیکی نائاسایی مێژووییه‌وه به که‌م کردنه‌وه یا برینی پایوه‌ندی نه‌ک له گه ڵ خه‌لکی تربهڵکوله گه‌ل نزیک ترین وه ئازیاترین که سانی خۆشیان،ئه مه جگه له یاساخ بوونی هاتوچۆی ناوشاره کان وه نیوان شاره‌کان و وه‌ڵاتان ،که تا ئێستا له مێژووی مرۆڤایه تی دا ئه مه یه‌که‌م جاره ببینرێ. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆناوەهەمووکەرتەحکومی /گشتی وتایبەتیەکان تووشی داخستنی ته واو بوون وه خه ڵک له ماڵ کارینتینه کراوه له پێناو پاریزگاری کردن له ژیان و ته‌ندروستیان ،به مه‌ش هه موووهلاتان وه دامه‌زراوه ئابووریه‌کان تا ئێستا زیانیکی گه وره‌یان کردوه ،وه نزم بوونه وه‌ی به های ووزه /نه‌وت بۆکه مترين ئاست له مێژودا نیشانه‌یه بۆ وه ستانی ژیانی ئابووری له جیهان.
به رده وامی کارینتینهوداخستنی گشتی هه مووکهرتهکانی ئابووی له هه موو وه‌ڵاتان، /جیهان رووبه رووی مایه پوچی دارییی ئه کاته‌وه به مه ش قه‌یرانی ئابووری،هه ڵاوسان وه گرانی ئه‌بیته نیشانه‌یه‌کی دیاری نه ک زۆربه‌ی هه ره زۆری وه‌ڵاتان به ڵکوهه موو جیهان،که بێ گوومان ئه مه ش ئه‌بێته هۆی ئاڵوزی سیاسی وکۆماڵایهتی وه هه ڵ وه‌شانه وه‌ی زۆرکۆمهلگا ،ده سه‌ڵات ،وه حکومه‌ت .وههه تا ئه‌بێته هۆی هه لوهشانه وه‌ی وه‌ڵاتان به تایبه‌ت ئه‌م وه‌ڵاتانه‌ی که دروست کراون وه خاوه‌ن پیک هاته‌یه‌کی سروشتی نین له رووی میژوویی،جوگرافی وه دیمۆگرافیه وه به ره‌هه ندی نه تهوهیی وه ئایینی ومه زههبیهوه.
تا فاکسین /ده‌رمان نهدۆزریته وه ،کۆرۆنا به ردهوام ئه بێ له بڵاوبوونه وه، وه هه ڕه‌شه‌ی زیاتروزیاترله ژیانی مرۆڤ ئه کات، وههه رشل کردنیک به رامبه رکۆرۆنا به‌وه‌ی که ئێستاهه یه له کارانیتنه، داخستن وه خۆ دوورگرتن ، واته تووش بوونی زیاتروزیاتروئاڵۆزبوونی ره وشی ته‌ندروستی تائاستی له‌ده ست ده‌رچوون له زۆر وه‌ڵات ، که ئه مه ش له‌هه رشوێنێ رووبدات به مانای ووشهتراجیدیا دروست ئه‌کات.،هه ڵبهته به‌رده‌وامی ئه م حاڵه‌ش واته دارمانی ئابووری وه به دواشیا ئاڵۆزی سیاسی کۆماڵایه تی وه گه لێک گرفتی تر وه ک له‌سه ره وه باسمان کرد.
کۆرۆنائێستا بۆته دژواری و مه تهلیکی هه ڵ نه‌هاتوو/dilemma بۆهه موو وه‌ڵاتانی جیهان چوونکه :
1- ئه گهڕرهوشی ته‌ندرستی په سند تربکری به سه‌ر ره‌وشی ئابووری دا به به‌رده‌وامی داخستن وخۆ پاراستن له سه‌رئاستی نیشتیمانی هه روهڵاتیک ، ئه وا ته ندروستی کۆمه ڵ ئه پاریزرئ به‌ڵام ئابووری تاک و کۆمه ڵ دائه‌ڕمێ ،که له ئه‌نجاما ده‌رهاویشته‌ی ترسناک تری لێ ئه که وهیتهوه که ئه شێ ترسناک تربێ له کۆرۆنا.
2- ئه‌گه رئابووری په‌سند تر بکرئ به سه رته ندروستیا بۆرزگارکردنی ئابووری له داڕمانی ته واو هه روه‌ک ئێستا له زۆر وه‌ڵات هه وڵ ئه درێ که‌م که‌م رێکاره تونده کان شل بکرین وه ورده ورده زه‌مینه ساز ئه کر ێ تاده‌رگای دا مهزراوهکانی کارکردن بکرێنه وه ، هه ڵبهته بۆ ره وایه ت دان به مه ،له هه ندێ شوێن له ئه‌مریکا وه ئه ڵمانیا هه ندێ خه ڵک ئه‌بینین له شاشه کانه وه له شه قامهکان خۆ پیشاندان ئه که‌ن بۆهه ڵگرنتی بریاری داخستنی گشتی وه گه ڕانه‌وه بۆکاره‌کانیان. ئه مه‌ش واته قبوڵ کردنی که م که‌م قوربانی دان به ته‌ن دروستی له ژێر چاودێری دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری له سه‌رئه ژماری ژیان و گیانی تاکه کان تا ژیانی ئابووری کۆمه‌ل بپارێزرێ. وه بێ گومان تا کرانه‌وه زیاتر بیێت تووش بوون زیاترئه بێ،وه ک ئێستا له عێراق ئه‌بینرێ، بۆیه ئهگهرهه یه له زۆر شوێن ئه م کرانه‌وه‌یه بۆ قازانجی ئابووری ئه‌نجامی پێچه وانه‌ی هه بێ ،واته قازانج سه ری مایه ئه‌خوات.
به ڵام پرسیارئه مه‌یه تاچه ند ئه توانرێ قوربانی به ته‌ندروستی بدرێ به شل کردنی داخستن یا نه‌هێشتنی داخستن به کردنه‌وه‌ی ده‌رگای شوێنه کانی کاروه شوێنه گشتیه کان؟ چونکه بههه ڵگرنتی بریاری داخستن به دلنیایی ڕێژه‌ی تووش بوون به کۆرۆنا زیاتروزیاتربهرزئه بیته‌وه ،که ئه شێ له زۆرشوێن له‌ده‌ست ده‌ربچێ ،ئه‌مه ش دوباره جگه له وه‌ی پێویستى به داریی زۆره بۆچاره‌سه‌ر،به هه مان ئه‌ندازه‌ش زیانی ئابووری هەیه.
ئه مڕۆ،کۆڕۆنا بۆته دژواریهکی فره لایه‌نه ی بێ وێنه بۆهه موو مرۆڤایه تی، وه به به‌ردوامی هێزی کاریگه‌ری خۆی زۆر له نۆرمه سیاسی ،ئابووری،دارییی،کۆمه‌ڵایه‌تی ئه گۆڕێ هه تا فۆرمی ژیان ، په یوندیهکان وه هه لس وکه‌وتی مرۆڤه‌کان گۆران کاریان به‌سارا دیت، به جۆرێ که جیهانی پاش کۆرۆنا وه مرۆڤی پاش کۆرۆنا وهکوجیهان ومرۆڤی پێش کۆرۆنا نابن . بوونی هه ریهکێ له م دوو حاله‌ته‌ی سه‌وره وه ،چ ته ندروستی قوربانی ئابووری بکرێ یان ئابووری قوربانی ته ندروستی بکرێ تا ڤاکسین نه دۆزرێته وه ئه نجامی هاوکیشه هه روه‌ک یه‌ک ئه‌بێ له‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به فیرۆدانی بێ شوماری توانای ماددی ومعنوی وه‌ڵاتان وهه موو گه لانه‌وه هه بێ هه م له سه‌ر ئاستی ئابووری وه هه م له سه‌ر ئاستی ته‌ندروستی له گه‌ڵ به ردهوامی نائارامی ده‌رونی و دڵه ڕاوکێ وه هه روهها له چاوه‌ڕوان بوونی گۆرانکاری ڕیشه‌یی له سه رهه موو ئاسته‌کان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست