کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ڕێگەی" کامیلیا"وە بەشاری رابواردن و زیارەت کردن ئاشنابووم

Saturday, 25/04/2020, 21:12


من جاسوس نیم ، من ڕۆژنامە نوسم ، ناونیشانی کتێبێکە کە "کامیلیا ئەنتخاب فرد" نوسیوێتی و لەم ڕۆژانەدا خوێنمەوە ،ئەوەی زیاتر سەرنجی ڕاکێشام لەکتێبەکەدا ڕیپۆرتاژێکی مەیدانی ئەم خانمەیە کە لیستی تیرۆری نوسەرو هونەرمەندەکان لە ڕۆژنامەی
"ژن"دا بڵاو دەکاتەوە، سەردەبیری ڕۆژنامەکەش کچێکی "ڕەفسنجانی"یە فائیزە ، دوای شکستی ڕیفۆرم خوازەکان ڕۆژنامەکەش کڵۆمدەدرێت . کە هەڵایەکی زۆر دەنێتەوە کە پێمان دەڵێت : چۆن لەئێران نوسەرو هونەرمەندەکان دەکوژن ؟ ئەوانەی مل بە سیستەمی فەقێکان نادەن ، دوایش ووتارێک لەسەر پەردەی کچێنی دەنوسێت ، بەوەشەوە ناوەستێت ریپۆرتاژێکی مەیدانی لەسەر شاری پیرۆزی "قوم " بڵاو دەکاتەوە ، ئەو شارەی چەندین خوێندنگای مەلاو داعیەی لێیەو بەردەوام ئایەتوڵا و وەک کارخانە بەرهەم دەهێنێت ، بەڵام ئەو دەچێت نهێنی شاری پیرۆز هەڵدەداتەوە کەشارێکە غەرقی شەهوەت بوەو شاری قوم وێنەدەکات کە شارێکە " کارخانەی سیغەیە " مەملەکەتێکە پڕە لە پیاوانی بیرۆکراتی .
نوسەر باسی دەروازەی شارمان بۆ دەکات و بەتابلۆیەکی سەرنج ڕاکێش ئاشنامان دەکات کە تابلۆکە خۆی بۆ میوانانی شار نمایش دەکات : "بەخێربێن بۆ شاری خوێن و سەر هەڵدان، شاری قوم پێشوازیت لێدەکات" .
نوسەر سەربردەی کۆمەڵێک ژنمان بۆ دەگێڕێتەوە ، لە مەملەکەتی شەریعەتدا چۆن بەرخورد دەکەن لەگەڵیاندا ؟ باسی گۆڕستانێکمان بۆ دەکات بەناوی "گۆڕستانی شێخان " گۆڕستانەکە لەناو حەوشی مزگەوتێکدایە لەناوەڕاستی شاردا، دەڵێت ساڵانە بەلێشاو خەڵکی ڕوولەم شارو گۆڕستانەدەکەن بۆ زیارەت و سێکس کردن ، نوسەر زۆر نایەب وێنەی ئەو جێگەیەمان بۆ دەکێشێت باسی مەلا گەنجەکان دەکات بەمێزەرەوە ، وێنەو پۆستەری شەهیدەکانیش کە لەشەڕی ئێران عێراقدا گیان بەخشیوە هێندە زۆرن ، بەڵام سەرنجی کەس ڕاناکێشێت بەڵکو میوانەکان بەدوای شتگەلی ترەوەن لەو خانمانە دەگەڕێن کە لەشفرۆشی دەکەن ، ئەوانیش ئاسان دەناسرێنەوە چونکە حیجابەکانیان بەهەڵاو گێڕاوەی لەسەر دەکەن بەتۆخی سوراو سپیاو دەکەن ، مەلاکانیش کە ژنانی فاحیش و پیاوانی فاحیش لەیەک مارەدەکەن لە هەموو جێگەیەک دەبینرێن .
کامیلیا دەڵێت : مرۆڤ لەو جێگەیە پێویستی بەئاسانکاری کەس نی یە ، هەمووشتێک هاوار دەکات ، دەڵێ زۆر ئاسان لەژنێکی ٣٠ساڵ نزیک بومەوە موەکانی سەری بەبۆیاخێکی هەرزان بەها ڕەنگ کردبوو ، لەناو بلوسە ڕەنگاو ڕەنگەکەیدا سنگو بەرۆکیت بەکراوەی دەدی . هەر کەژنەکان نیگایەکیان دەنارد گەنج و پیرە کان دەکەوتنە جوڵە ، لێرە ئاسان هەموو کەس دەیبینێ چی ڕوودەدات ...! چونکە خەڵکەکەش دەیانزانی بۆ لێرە کۆبونەتەوە. کامیلیا "مهر " دەدۆزێتەوە ئەو ژنەی چیرۆکی خۆی بۆ کامیلیا دەگێڕێتەوە ، میهر دەڵێت: من پیاوێکم هەبوو شۆفێری لۆری بوو، بەر لەدووساڵ بەڕووداوێک گیانی دەسپێرێت ، منیش ڕێگەی ترم نەما کە بتوانم ٧منداڵ بەخێوکەم ، هاتم ئەکارەم کردە پیشە یخۆم ، ئێستا زۆرباشە وەرزی گەشتیاری یەو ڕۆژانە سێ مێرد دەکەم ، سێجاران بەشێوەیەکی کاتی شوودەکەم ، مهر گلەی لەبەختی خۆی دەکات و دەڵێت : خەڵکی ئەم ناوچەیە پارەی کەم دەدەن ، بەڵام میوانەکان باشتر پارەدەدەن زۆرتر پارەدەدەن ، کامیلیا دەپرسێ : مهر ئەو کارە لەکوێ دەکەن ، لەکوێ لەگەڵ پیاوەکان کۆدەبنەوە ئەو مێردە تازەیەتان چۆن خاڵی دەکەنەوە؟ مهر دەڵێت : گەر ئەوپیاوانەی شویان پێدەکەم خانویان هەبێت ئەوە بەختیارین ، ئەگەر نا دەچینە ناو گۆڕستانەکە . کامیلیا باسی گۆڕستانە پڕگەردەلول و کۆنەکەمان بۆ دەکات کە ژنای تازەمارە کراو دەچن تا پیاوان خاڵی کەنەوە لە ئارەزووە شەیتانەکانیان و دوای دەگەڕێنەوە لای گۆڕستانی شێخە پیرۆزەکان بۆ دۆزینەوەی مێردێکی تر و بەختێکی تر . ئەو ژنانە ئەو کارە بەدەستی مەلایەکی پیرۆز دەکەن ، مەلاکان دەبێت دڵنیابێت کە ژنەکان ئاوس نەبوون ، بەڵام مهر ڕۆژانە سێجار شودەکات ، میهرەکان لەجەهەنەمێکدا دەژین کە دەبێت داپۆشرابن بەرگە ڕەشەکان و حیجابە کان مانای شاردنەوەی ئازارەکانیانە و هیچی تر. ئەوان بەردەوام شوکردنی کاتی ئەنجام دەدەن و پارە پەیدا دەکەن ، ئەو قوربانیانە هیچ بژاردەیەکی تریان لەبەردەستدا نی یە ، مهر ڕوولە کامیلیا دەکات دەڵێت : "لەناو گۆڕستانەکاندا هەست بەدڵنیای دەکەین ، مەترسیمان لەسەر نی یە ، ماڵی مردۆکان شوێنی ئارامی ئێمەیە " .
کتێبەکەی کامیلیا زۆر شتگەلی سەرنج ڕاکێشی تێدایە ، لەوانە کاتێک شا مل دەشکێنێت و خومەینی لە فڕۆکەخانە دادەبەزێت ، ماڵی کامیلیا چونکە ماڵێک بوون لەناو سیستەمی شادا ئاوێزانی یەک بوون و مامێکی دکتۆری دان و خاڵی فەرماندەی پۆلیسی تاران بوە ، باوکیشی کاری لەساڤاک کردوە ، لە خومەینی ووردەبنەوە و بەدوای ئەوەوەن کە هەواڵێ ڕۆژ و چارەنوسی خۆیان دیاری کەن ، لەناکاودا پیاوێک لەشانی خومێنی دەر دەکەوێت ،خاڵی دەڵێت : بوەستن ئەوە دەبینن ئەو پیاوە نەفرەتیە تۆبەکارە . چەند مانگە پۆلیسی تاران بەدوایدا وێڵە ئەوە دزێکی گەورەیە و ناوی لەلیستی داواکراواندایە . ئێستا هاوشانی خومەینی وەستاوە و یەکێکە لە دەستو پێوەندەکانی ئیمام. کامیلیا دەگیرێت : چیرۆکی بەربوونی هیچ سەرنجی منی ڕانەکێشا ، بەڵام پەیامێکی تێدابوو کە ئیمامە تۆبەکارو ژندارەکانیش غەرقی شەهوەت بوون ، بۆیە لەڕۆژە پیرۆزەکەی عاشورادا لەگەڵ کامیلیا لە سەر مقەبایەک لەپلاتێکدا کاری شەرعی دەکات وزەنگ بۆ ژنەکەی لێدەدات دەڵێت : هەریسەتان بۆ دێنمەوەو گەیشتمە ماڵەوە بەزنجیر لەخۆمان دەدەین و شیوەن بۆ ئیمام دەکەین .
یان کاتێک گەشتێکی کەربەلادەکات ئەنگوستیلەکی ئەسڵی بۆ دۆستەکەی و دانەیەکی قولاپیش بۆ ژنەکەی دەهێنێت . ئەوەی لەم کتێبەدا زۆر سەرنج ڕاکێش بوو گۆڕی ئەو خانمانە بوو کە پەستا پەستا ڕژێمی سێدارە دەیان کوژێت و لە گۆڕستانی زەهرا بێناونیشان دەیانشارنەوە ، گەرچی هەشت ساڵەی شەڕی ئێران عێراق قوربانی زۆری لێکەوتەوە ، تاکە ڕووداوی سەدەی بیست بوو کەکەمترین قسەی لەسەر کراوە ، بەڵام کامیلیا لەڕێگەی هاوڕێیەکێوە کە نوسەرو شاعیرە کۆمەڵێ نامەی ئەدەبی کەباس لەخاپوربون مەرگی باوکو دایکی دەکات و ئاسان دەتباتەوە ناو دنیای شەڕ و بۆردومان خۆشاردنەوە لەژێرزەمینەکاندا . ئەم خانمە هێندە بەوێژەی چیرۆکی خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە کە مرۆڤ هەست بەچێژێکی خۆش دەکات ، بۆ نمونە دایکی لە سەردەمی شادا هیچ بڕوایەکی دینی نەبووە ، بەڵام دوای گەرمەشامی بۆ کۆترەکانی مەشهەد دەبات تا کۆترەکان نزاکانی بگەیەنە عەرشی گەورە ...
مرۆڤ چبونەوەرێکی سەیرە ....؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە