بەهاری کورد
Sunday, 19/04/2020, 19:34
تا میللەت وەکو مێگەلی مەڕ بێ
شوانەکەی کەر و کاو جۆی لەوەڕ بێ
جووت پاسەوانی وەك سەگی دڕ بێ
ئاو ئالیکی مەڕ لە بنبڕ بێ
بە بیانووی دەردیش لە کۆزا سڕ بێ
تەپ و تۆزیشی هەروا بە تڕ بێ
چاوەڕێ مەبە بەهاری کورد بێ
مەگەر دووا زگی نیشتیمان کوڕ بێ
بەڵێن ڕواندزی
2020-04-18
تێبینی:
بەو پەڕی ڕێزەوە شێرە ژنیش هەر حسابی کوڕم بۆ کردووە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست