نە مەلا مستەفا شۆڕشگێڕبوو، نە شۆڕشی ئەیلوولیش شۆڕش بوو
Saturday, 18/04/2020, 7:16
شۆڕشێک کە دوای ١٤ ساڵ بە ١٤ رۆژ هەرەس بێنێ کوا شۆڕشە؟
شۆڕش یان بە زمانی عەڕەبی پێی دەگووترێ ئینقلاب واتای سەروبنکردنی دامودەزگایەکی حوکومەتییە کە باوەڕی بە ئازادی ودێمۆکڕاسیی نییە.ئەو دامودەزگاحوکومەتیە لە لایان خەڵكی وەزاڵەهاتوو لە بنەڕەتداهەلدەکەندرێ ولەناو دەچێ.دەسەلاتیی داهاتووچۆن مامڵە دەگەڵ ئایەندەی ئەو شۆڕشە یان ئەو وڵاتە دەکا پەیوەندیی بە دامەزراندنی دامودەزگای سەردەمیانەو باوەڕمەند بە ئازادی هەیە.جار ناجاریش شۆرش بە لارێدا دەبڕێ وپێناسەی خۆی لە دەست دەدا.نموونەی هەری زیندوو شۆڕشی گەلانی ئێڕان بووە دژی دەسەڵاتی پادشآیی لە ئێڕان کە ئامانجەکانی خۆی نەپێکاوەوبە لارێدا براوە.قسەی ئەو وتارە باس لە سەر ئەو رووداوانەی کە مەلامستەفای بارزانی وبنەماڵەکەی بە شۆرشی ئەیلوولیان ناوزەد کردوە!لەورووداوە تاڵەدا بە هەزاران خەڵکی بێتاوان بوونە قوربانیی کە چی پاشماوەکانی مەلامستەفا ئێستیش نان بە نرخی ئەو رووداوە دەکەن کە ناویان ناوە شۆڕشی ئەیلوول!!
وشؤڕش بە کەسانی مەلاو دەرەبەگ وسەرۆک هۆزوشێخ تەریقەت وبنەماڵ ناکرێ.لە پشتی سەریی هەر شۆرشێک دووبابەت زۆر گرینگن.سەرکردایەتییەکی لێهاتوووخۆنەویست وفیداکاروزاناودوورناس،هەروەها نەتەوەیەکی هوشیاروخاوەن هەڵویست قسەی یەکەمیان پێیە.گومان لەوەدانییە نەتەوەی کورد لەمێژوودا سەلماندوویەتی کە ئەگەر بە رێکخستن بکرێ ومتمانەی تەواوی بە سەرکردەکانی کورد هەبێ ئامادەیە بەوپەڕی هێز بەشداریی لە سەرهەڵدانێک بکاتا بگاتە ئەو ئامانجانەی کە ساڵهایە خەونی پێوە دەبینێ.
جەوهەریی شۆڕشی ئەیلوول!
بنەماڵەی بارزانی وپاشماوەکانی ئەو بنەماڵەیە دەمێکە نان لە سەر شۆڕشی ئەیلوول دەخۆن.بۆخۆیان دەزانن کە مەلای باوکیان چی بەسەر نەتەوەی کورد هێناوە.بەڵام ئەوەی کە کۆمەڵگای کوردەواریی گیرۆدەکردووە تاقمێک رووناکبیرونووسەروشاعیروزانکۆکاری کوردن کە بونە ئامرازی هەستانەوەی بنەماڵەی بارزانی.بنەماڵەی بارزانی دوای ١٩٧٥ هیچ هیوایەکیان نە بە کوردمابوونە بە هەستانەوەی دووبارە لە ژێر ئەو شکستەی کە مەلامستەفای باوکیان بە سەر کوردی هێنا. دوای ئەو کارەساتە کاری سەرەکییان دانیشتن بوولە ژێڕبن دیوارەکانی شآری کەرەج لە تاران تا کوساواکیی شای ئێران خێریان پێ بکاوژیانی رۆژانەیان دابین بکا.
مرۆڤ کاتیك دوایین دیداری مەلامستەفاووڤدی هاوڕیی دەخوێنێتەوە بە باشی دەردەکەوێ کە هیچکات ئەو بنەماڵەیە بە کاری چارەسەریی کێشەی کورد نایە.لێرە چەند رستەیەک لەو دیدارەی نێوان شای ئێڕان ومەلامستەفاتان وەبیردێنمەوە کە چۆن بە هاسانی پێی لە سەر خوێنی هەزاران شەهید دانابۆ رزگاریی خۆی.هیچ دیلێکی شەڕ بەو جۆرە ناپاڕێتەوە وخۆی چوک ناکاتەوە.لەو دیدارەدائەیوب بارزانی ودوکتورمەحموود عوسمانیش حوزووریان هەبووە.
مەلا مستەفا بەشآی ئیڕان دەڵێ:
ئێمە میللەتی تۆین،مادام تۆلەورێککەوتنە رازیت وقازانجی ئێڕانی تێدایە کە دایکی ئیمەشە،ئێمەش هیچمان لە سەر نییە! ئێمە لە ژێر فەرمانی ئێوەداین، بڵێ بمرە،دەمرین.بڵێ،بژی،دەژین.ئێمە دڵسۆزی ئێوەبوین ودڵسۆزی ئێوەین ودڵسۆزی ئێوە دەمێنینەوە!
ئەوەیە سرووشتی شۆڕش؟ئەوەیە مرۆڤی شۆڕشگێڕ؟بۆ کەس لێپیچینەوەیان لێ ناکا،ئەگەر ئاواترسنۆک وبێ غیرەت بون،ئەدی بۆ هەزاران مرۆڤی کوردتان بە کوشتدا؟سرنج بدەنە ئەو رستانەوئەو وشآنەی کە مەلا مستەفا بە شآی ئێڕانی گووتووە.مرۆڤی کورد شەرم لە خۆی دەکا کە ساڵهایە ئەو مەلایەیان وەک قارەمانێک پێناسە کردوە!پۆختەی ئەو قسە قۆڕانەی مەلا جەهەروناوەڕۆکی رابووردوویەک بووە کە ناویان نابوو شۆڕش!ژیاننامەیەک لەسەرناوی شۆڕش کە ١٤ ساڵی خایاندوهەزاران کەسی بە کوشتدا،کە چی لە ماوەی ١٤ رۆژدا کۆتایی پێهات وکووژایەوە.!
تایبەتمەندیی شۆڕش:
مەرجی یەکەم بۆ هەڵگیرساندی هەر شۆڕشێک شآرەزایو کۆمەڵناسیی ئەو شۆڕشەیە.ئەو کۆمەڵناسیەش بە کەسانی فیداکارولێهاتوووخوێنەدەوارورووناکبیروخۆنەویست هەڵدەگیرسێ.بە شێخ ومەلاوتەریقەت ودەرەبەگ وسەرک هۆزوئاغاوەت هیچ شۆرشێکی ناگاتە ئامانج.بەڵگەش ئەو سەرهەڵدانانەی کوردە کە هەرکام بە شێوەیەک شکستیان هێناوە!
مەرجی دووهەم لە هەر سەرهەڵدان وشۆڕشێکداپرسی ئابوورریەکی بە هێزە،شۆڕش بە بێ ئابووری سەرناگرێ.بۆ ئابووری بە هێزیش بەڕیوەبەرانی شۆڕش دەبێ پشت بە کۆمەڵگاوچین وتوێژەکانی کۆمەڵگا ببەستن.ڕێرەوانی ئەو شۆڕشە لە کەسانی خوێندەوارودیرۆکناس وفیداکار دەبێ پێکبێ.
مەرجی سێهەمی هەر شۆڕشێک ئەوەیە کە خاوەن هێزودیپڵؤماسیەکی سەربەخۆبێ بۆ ئەوەی کە دووژمن نەیانکاتە داردەستی خۆی ومامڵەی سیاسیان لە سەر بەڕێوە نەبا.پەروەردە رێوەبەرانیی شۆڕش لە خوارووی بدەنەی شۆڕش بۆ سەرووی بەدەنەی شۆڕش پێویستیەکی رۆژانەیە.
مەرجی چوارەم،خۆگونجاندنە دەگەڵ ئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی ناوچەوجیهانی دەرەوەیە.بۆ ئەو کارەگرانەش هەمیسان شۆڕش حەوجێی بە مرۆڤی کارامەودوورناس هەیە.شۆڕش وێنەی رێگایەکی پڕ لە هەورازو نشیوە.جار جار کەوتن هەیە،جارجاریش سەرکەوتن.مرۆڤی شۆڕشگێرلە کەوتنەکان ئەزموون وەردەگرێ ولە سەرکەوتنەکانیشدا خۆی نادۆڕێنێ.
رێبەرایەتی هەر شۆڕشێک کاتێک دەگەڵ نەیاری کورد دانوستاندن دەکا پێویستە لە خاڵی بەهێزدالە سەر مێزی وتووێژ دابنیشێ نەک بە لاوازیی بەرەو کڕووزانەوە خۆی پەلکێشی وتوووێژ دەگەڵ دوژمن بکا.
ئەوەی بنەماڵەی بارزانی ناویان ناوە شۆڕشی ئەیلوول،کام یەک لەو تایبەتمەدیانە سەرووی تێدا بووە؟لەوەتی ئەو بنەماڵەی هەن دەستی دۆستیی بۆ کەسانێک درێژ دەکەن کە خەون بە نەمانی نەتەوەی کورد دەبینن!ئەوە بۆچوونی من نییە،ژیاننامەی ئەو بنەماڵەیە کە لە بەر چاوانە.دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی دوای ئەوەی کە سەددامیان بۆ رووخاندین،زۆر ئاشکرایەو لە بەر چاوانە کە چیان بە سەر باشووری کوردستان هێناوە.لە هەموویان تاڵترکاتی خۆی رووداوێک بووکە ناویان نا قیادەمووەقەت بۆ سەرکوتکردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.لاوازیی وبێدەرەتانیی ئەوحیزبانەش رێگایدا کەقیادەمووەقەت سەربکەوێ وئەوان وەبن بکەون!رووداوێک کە ١٤ ساڵ خەڵک بەکوشت بداولە١٤رۆژدا هەرەس بێنێ،ناوی نانرێ شۆڕش.
چەند ئاکاڕێکی قێزەونی مەلامستەفا:
بە کورتیی ئاماژە بە چەندئاکارێکی قڕێژی مەلامستەفا دەکەم کە هیچکات لە لاپەڕەکانی مێژوودا ون نابن.ئەوانە بەشێکی کەمن لەوکردەوانەی کە مەلا مستەفا دژی نەتەوەی کورد بە فیتی دووژمنی کورد ئەنجامی داون.ژیاننامەی ئەو بنەماڵەی تاقە لاپەڕەیەکی باشی تێدابە دی ناکرێ کە مرۆڤی کورد دڵی پێ خۆش بکا.
یەک: ترۆری ئەسعەد خودایاری بە دەستوری مەلامستەفا بارزانی بە دەستی عەبدووڵڵائیسحاقی یان ئەحمەدتۆفیق
دوو:تڕۆری سەددیق ئەنجیری بە دەستوری مەلامستەفا بە دەستی کامیل ئاکرەیی کە لە رێبەرانی پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق لە ساڵی ١٩٦٠.
سێ: کوشتنی دوکتور شوان وسەعید ئاڵچی لە ڕێبەرانی پاڕتی دێمۆکڕاتی کوردستانی تورکیە ،بە دەستوری مەلامستەفا بارزانی.
چوار:کوشتن وتڕۆری خەلیل شەوباش وسلێمان موعینی بە دەستی مەلا مستەفا بارزانی.
من نازانم ئەو بەڵایە سەرکردەی شۆڕش بووە یان ترۆریست؟
دوکتور مەحموود عوسمان کەسایەتیەکی نزیکی مەلا مستەفا بوو،لە کورتە ویدئۆیەکدا لێی دەپرسن،بۆ شۆڕشەکەتان تێک چوووبەردەوام نەبوو؟ لە جوابدا دەڵێ: چۆن شۆڕشەکەمان ،شۆڕشێکی فەشەلولاوازبوو بۆیە تێک ڕووخا وپووچایەوە.
بەڕێوە بەرانیی هەر سەرهەڵدان وشؤڕشێک سەرەتا دەبێ بە شێوەیەکی زانستیی ئاگاداریی رێوڕێبازیی شۆڕشی کۆمەڵناسی بن لە کوردستان ودەرەوەی کوردستان. مەلای مستەفای ماڵوێران کەری کورد کوا لە مانای شۆڕشی کۆمەڵناسیی تێگەیشتووە؟
ئەوەی کە بنەماڵەی بارزانی وەک شۆڕش پێمان دەفرۆشنەوە،لە سەر بنەمای قسەیەکی قۆڕی مەلامستەفا بونیاد نراوە.مەلای موعینی کوژلە رستەیەکدا ئاوا باس لە ژن دەکا:
ژن دەبێ قاپێ خۆ بشوا!شێوێ خۆ لێ نێ!نانێ خۆ بکا! گانێ خۆ بدا!
سندووقی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست