هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر یه‌كێتی به‌بیانۆی وڵاتپارێزی له چه‌واشه‌یه‌ك زیاتر نییه
Monday, 13/04/2020, 18:57
تێبینی کوردستانپۆست: لە بڕوابوونمان بە ئازادیی رادەربڕین، کە تەنیا مەرجمان لەسەر خوودی کەسایەتیی نووسەرەکان هەیە، لێرەدا ئەم نووسینەی بەڕیز کاک تاگور بڵاودەکەینەوە، هەرچەندە ئێمە لەم یەک دوو رۆژی داهاتوودا راپۆرتێک لە سەر کەیسی رادەستکردنەوەی مستوفای مڵاودەکەینەوە،، تێیدا هەندێک زانیاریی بڵاودەکەینەوە و هەڵوێستی کوردستانپۆستی تێدا روو دەکەینەوە. (چاوەڕوان بن).
--------------------------------------
هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر میسیۆنی سلێمانی له‌سه‌ر كوردانی رۆژهه‌ڵات، چه‌واشه و كویربینیه نه‌هیچی تر
من دانشتووی شاری سڵیمانیم له باشور، هیچ په‌یوه‌ندیێه‌كم دوور و نزیك به‌م حزبه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه و هه‌ڵایه بۆ سه‌ر ئه‌م میسیۆنه به‌پاساوی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی دووره له ڕاست بینی، هیچ نه‌بێت له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات..
له‌ڕاستیدا بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ستاتۆپارێزی و كۆنتڕۆڵكردنی شه‌قامی پرۆپاگه‌نده‌ی دژبه‌ر و راگه‌یاندنی لایه‌نی هه‌ولێر زۆڕ شاره‌زان و هه‌لبه‌ت ناجه‌وانمه‌ردن.
له بابه‌تی له سێداره‌دانی كاكه (مسته‌فای سه‌لیمی)ش سودێكی یه‌كجار زۆڕیان بینی. ئه‌وانه‌ی كه ساده و بێ ئاگان خودی ئێمه‌ی چالاكوان و لایه‌نگرانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و دڵسۆزی نیشتمانین، بێگۆمان له‌هه‌مویان زیاتر یه‌كێتیش. ئه‌وانیتر ده‌زانن چۆن شه‌پۆلی كۆمه‌ڵگا كۆنترۆل بكه‌ن و ده‌ستیان بخه‌نه یه‌خه‌ی یه‌كتری.
پارتی به به‌ڕه‌ڵاكردنی كه‌سایه‌تێیه‌كی وه‌كو (عه‌لی جه‌وانمه‌ردی) به سیسته‌ماتیك ئامانجێكی هه‌یه، ئه‌ویش ڕێگری له یه‌كێتی كورد و ڕێگری له به‌هێز بونیانه، ئامانجی وێران كردن و شكاندنی كه‌سایه‌تی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و زۆڕ جاریش بۆ شكاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی یه له‌ناو مێشكی كۆمه‌ڵگه‌ی باشور و به‌شێكی زۆڕینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌لات و گه‌لی كورده به‌گشتی.
لێره‌وه ئاستی خیبره‌یی هێزی شه‌ڕی دژه‌پرۆپاگانده‌ی هه‌ولێر كه ده‌توانێت ته‌نیا به یه‌ك كه‌س كه ئه‌و هنده كاریگه‌ری هه‌بێت، ده‌بێت ببینرێت. جیا له‌مه كه له‌سه‌رانسه‌ری مێژوودا پارتی به‌ده‌یان جار كه‌سایه‌تی شۆڕشگڕی كوردی ڕاده‌ستی ئێران و تورك كردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، كه‌س به‌بیری نایێت. سه‌یری ئه‌م سه‌یر وسه‌مه‌ره‌یه بكه‌ن، بۆ ئاشكراكردنی یێك كه‌سی ناجه‌وانمه‌رد و چه‌واشه‌كاری وه‌كو (عه‌لی جه‌وانمه‌ردی) چۆن ده‌بێت هیچ كه‌س پلانێكی گونجاوی نه‌بێت؟ لێره‌دا لاوازی و وێرانی یه‌كێتی و هه‌تا ته‌ڤگه‌ری ئازادیش ده‌بینرێت. با ئه‌مه له‌وێ بێت، به‌ڵام بۆ كه‌سانی چالاكوان و خاوه‌نی گیانی به‌رپرسیاری كه‌سێك نییه بیر له‌مه بكات كه نزیكی300 هه‌زار خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات ئێستا له سنوری ڕۆژهه‌ڵات به كۆڵبه‌ری بێت، به كرێكاری بێت، به پرۆژه‌ی كاری و بازرگانی و هه‌ر شێوازێك بێت زۆڕ به ئارامشێكی ته‌واو نان ده‌خۆن و بژێوی ژیانی خۆیان دابین ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سنوری پارتی بوبایا، ئایا ئه‌مانه ده‌یانتوانی كار بكه‌ن؟ ئێستا تاكێكی ڕۆژهه‌ڵات بیه‌وێ له دهۆك كار بكات بۆ ته‌نانه‌ت 6 مانگ، یه‌ك ملیۆن تا 2 ملیۆن ده‌بێت باج به ده‌سه‌ڵاتی دهۆك بدات، ئه‌ویش به ڕێژه‌یی قه‌بوڵیان ده‌كه‌ن و بچوكترین كێشه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به گرانترین ئه‌شكه‌نجه و سوكایه‌تی دیپۆڕتیان ده‌كه‌ن، بۆ نموونه دۆخی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا له‌سنوری پارتی ئه‌مه به‌ساڵانێكه خۆی به‌رچاوه.
به‌ڵام له سنوری سلێمانی له پێنجوێن بگره تا سنوری خانه‌قین یه‌كێتی ده‌رفه‌تی بژێوی ژیان و هه‌ڵی كاریان بۆ ده‌یان هه‌زار كوردی ڕۆژهه‌ڵات ڕه‌خساندووه. له‌م سنوره گومرگ و بازاری سلێمانی ڕاسته 80 % گرێدراوی ئینتاجه‌كانی ئێرانه، به‌ڵام 50% پێشكه‌شی كوردی ڕۆژهه‌ڵات كراوه، ئایا له دهۆك ئه‌م هه‌لی كاره 80% به تورك دراوه یان به كورد؟ تا ئێستا هزاران كوردی باكور له سنوری دهۆك و هه‌ولێر شاربه‌ده‌ر كراون یان ڕاده‌ستی توركیا كراون یان له سنوری رۆژئاوا به‌ره‌ڵا كراون.
به‌ڵام له سلێمانی ئه‌مه به‌ساڵانه به‌چاوی خۆمان ده‌بینین كوردانی ڕۆژهه‌ڵات چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵیان ده‌كرێت، جارێ ئه‌وه‌ی كه بۆ خه‌ڵكی رۆژئاواش كردیان، با هه‌ر بمێنێت. ئه‌و كه‌لوپه‌لی هاورده‌ی كه له ئێرانیش كه ده‌نێردرێنه سلێمانی هه‌ر هه‌مویان له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاورده ده‌كرێن، واتا ئه‌مانه ئه‌و ڕاستیانه نین كه ده‌بێت به‌چاوێكی وژدانی ببینرێت؟ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هاوسه‌نگیانه نه‌بینێت به‌ڕاستی ده‌توانێت ببێته ئاوازێك له زۆڕنای به‌كرێگریراوێكی وه‌كو (عه‌لی جه‌وانمه‌ردی) كه بۆكه‌له‌یه‌كی دروستكراوی پاراستنی پارتیه تایبه‌ت بۆ ئاژاوه، ده‌یانه‌وێ بكه‌نه به پیاوێكی گه‌وره و ئیش وكارێكی زۆڕیان پێیه له ئاینده‌دا. ئه‌م پیاوه ده‌ستسازێكی ناراسته‌وخۆ و سیسته‌ماتیك كه به‌رامبه‌ر هه‌ر هێزێكی كه‌مێك بۆنی یه‌كگرتنی تیا بێت كردوویانه به سیمبول، ئایه یه‌كێتی یان ته‌ڤگه‌ری ئازادی ناتوانن ده‌یان كه‌سایه‌تی نه‌ك هاوشێوه‌ی ئه‌م ناجه‌وانمه‌رده، به‌ڵكو پاك و خاوێن و ڕاستگۆ به‌جورێك وه‌كو سه‌ربه‌خۆ به‌م كاراكته‌ره فڕه‌ده‌نه مه‌یدانی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوین؟ خۆی شێوازی هاوڕێیانی خۆمان بووه به بازنه‌یه‌كی پاك و پیرۆز و خوداوه‌ند سیفه‌ت كه هه‌ر به بچوكترین خاڵی ناكۆكی یان كه‌موكورتی هه‌ر كه‌س و لایه‌نه‌ك به‌ته‌واوی ڕه‌شی ده‌بینن و له‌خۆیان دووری ده‌كه‌ن و له به‌هه‌شتێكی ته‌سك و داخراودا له‌ده‌وری خۆیان ئه‌سورێنه‌وه و تاك به تاك كه‌سایه‌تی ناوخۆیان په‌راوێز ده‌خه‌ن و له خۆیان دوور ده‌كه‌نه‌وه، كه گوایه خۆیان پیرۆزن و فڕه‌دراوه‌كان شه‌یتان و تاریكن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانج و داخوازیه‌كی شه‌فافمان هه‌بێت بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه وێرانه. بۆچی ده‌بێت لایه‌نێكی وه‌كو ته‌ڤگه‌ر له ده‌یان به‌ره‌ی نه‌چاری شه‌ڕ بێت؟ له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌كان و هه‌تا ئێمه‌ی لایه‌نگر و سه‌دان كه‌سانی كه له‌وان زیاتر باجمان داوه و له‌وان زیاتر دڵسۆزین و له‌وان زیاتریش له‌سه‌ر كارین؟ نامه‌وێ زوڕ بچمه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه زوڕ دوور و درێژه و ناوی ته‌ڤگه‌ری ئازادیش به‌رهه‌می خوێنی ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی خوداوه‌ندئاسای كورده.
به‌دبه‌ختیمان ئه‌مه‌یه كه‌س تا ئێستا بیر له سه‌ری مار نه‌كردووه، به‌س خه‌ریكی یه‌كتر خواردنن و یه‌كتر ڕه‌شكردنن. سه‌ری ماریش رۆژ به‌رۆژ هه‌ر ستورتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت و ورگیشی به‌رفراوانتر ده‌بێت و زیاتر گه‌نج و وڵاتپارێزانی ئه‌م نیشتمانه ئه‌شكه‌نجه و قوت ده‌دات، شاربه‌ده‌ر و وڵاتبه‌ده‌ر و بێكار و سه‌ركوتیان ده‌كات، ده‌می قه‌پات ده‌كات یان ڕاده‌ستی توركیان ئه‌كات. یان ده‌كوژێت هه‌ر هیچ كه‌سیش ئاگای لێ نییه.
ئێستا هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه ده‌ستهه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌ر له‌سه‌ره‌وه بگره تا خوارێ هه‌مویان فۆڕمالیته‌یه‌كن له سه‌خته‌كاری، جاشایه‌تی، دزی و گه‌نده‌ڵی و كوردفرۆشی و ئۆپۆرتونیستی.، به‌ڵام ئیتر هه‌موو كه‌س ئه‌مه‌ش ده‌زانێت كه له رۆژنامه‌وانانه‌وه بگره تا چالاكوانان و ڕۆشنبیرانه‌وه و به ته‌ڤگه‌ری ئازادیشه‌وه، هه‌مویان وێرانن له بێ ڕێكخستنی، لاوازی، به‌ڕه‌ڵایی، بێ ئیستقراری و باڵ باڵێنی و لاوازی كه هه‌میشه دژ به یه‌كتر له مه‌یدانن و هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ری و یه‌كێتی و به‌رگری كردنی هه‌رێم به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی نیانه.
كازم شوكری (تاكۆر)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست