کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەزیحەیەکی وەزیری ناوخۆ بڵاودەکاتەوە

Tuesday, 07/04/2020, 15:06


بەپێی ئەو نوسراوەی وەزارەتی ناوخۆ کە ئیمزای ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرەو بەزمانی ئینگلیزی نوسراوە ناوبراو داوای ڕادەستکردنی هاوکاریەکانی لەڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی کردوە بۆ ئەوەی هاوکاریەکانی خۆی ڕادەستی دەزگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات.
لەنوسراوەکەدا ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ دوای لەڕێکخراوی نێودەوڵەتی (UNHCR) بؤ بەهاناوەچونی ئاوارەكان کردوە کە لەڕێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی یەوە یارمەتیەکان بگەیەنێتە دەست ئاوارەکان لەهەرێمی کوردستان.
لەهەموو جیهاندا (UNHCR) ڕاستەوخۆ لەڕێی تیمەکانی خۆیەوە هاوکاری دەگەیەنێتە ئاوارەکان،بەڵامملەهەرێمی کوردستان بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە کەسەر بە نەتەوەیەکگرتوەکانە ناچار کراوە هاوکاریەکانی ڕادەستی دەزگای خێرخوازی بارزانی بکات کەسەر بەپارتیە.
لەساڵانی ڕابردووشدا پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لەو ڕێکخراوە خێرخوازیە عەرەبیەکان کرد کە هاوکاریەکانیان لەڕێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانیەوە بگەیەننە هەرێم و ئەمەش بوە هۆی ئەوەی کە ڕێکخراوی ڕابیتەی ئیسلامی کەساڵانێک کاری خێرخوازی دەکرد سەرجەم سەرچاوە خێریەکانی لێبسەندرێتەوەو ڕادەستی ئەو دەزگایەی پارتی کران.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە