کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو راپۆرتە هەواڵی کورت و گرنگ

Monday, 06/04/2020, 2:56


هۆکاری داخستنی بەتەواوی، ئاشکرا بوو!..

دوای ئەوەی حکومەتی تەزویری پارتی، بڕیاری داخستنی بەتەواوی شاروشارۆچکەکانیدا ، دڵەراوکێ کەوتە ناو خەڵکییەوە ، نەزانرا هۆکارە سەرەکییەکە لە پشت ئەو بڕیارە چییە؟
سەرچاوەیەکی ئاگادار پێێ راگەیاندم کە هۆکاری سەرەکی لە پشت ئەو داخستنە ، گواستنەوەی ٧٠٠ تیرۆریستی داعش بوو بۆ چیای قەرەچوغ کە ئیمڕۆ بە ئەنجام گەیشت ، دواین پاسی پڕ لە تیرۆریستانی داعش پێش سەعاتێک گەیشتە شوێنی مەبەست . سەرچاوەکە گوتی رەنگە پارتی ژمارەی دیکە لە چەتە تیرۆریستەکانی داعش بگوازێتەوە ناوچەکە.
دەبێ بوترێت پێش مانگێک پێش ئێستا ، چەتەکانی داعش بە پشتیوانی پارتیو دەزگای جاسوسی میت ، هێرشیان بردە سەر کەمپی شەهید رۆستەم لە مەخمور ، لێ هێرشەکە لەلایەن خەڵکی کەمپەکە تێکشکێنرا.
---------------

هەردوو رژێمی ئیسلامی سیاسی تیرۆریست، بێچارەن!

هەردوو رژێمی ئێران و تورکیا کە نوێنەرایەتی ئیسلامی سیاسی تیرۆریست دەکەن بێچارەن .کۆرۆنا بۆتە فاکتەرێکی دیکەی کاریگەر بۆسەر بێچارەییان.
ئێران و تورکیا، ئیخوان و ویلایەتی فەقیە لە رءکەوتنی ستراتیژیدان، یەک ئەوەی دیکە تەواو دەکات ، دیاریکردنی سنوری نێوانیان لەسەر حسابی گەلانی ناوچەکەیە بەتایبەتی کورد.
تورکیا هێز رەوانەی ئیدلب دەکات و لە رێگای گروپە تیرۆریستەکان شەڕ دەقەومێنێت، لە بەرامبەریشدا ئێران لە رێگای رژێمی سوریا ئەو باڵەی سەربەخۆیەتی، هێرش دەکاتە سەر ئاسایشی بارۆس لە قامیشلۆ شەرڤانێکی ئاسایش شەهید دەکات، ئێران دەیەوێت بڵێت من تەنها لە عێراق شەڕ دژی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ناکەم ، ئەوەتا لە سوریاش شەڕیان دەکەم.
لە عێراقیش بە هەمان شێوە، تورکیا لە رێگای پارتی و داعش، ئێرانیش لە رێگای حەشدی شەعبی و گروپە تیرۆریستەکانی دیکە، دەیانەوێت سنوری نێوان خۆیان دەستنیشان بکەن و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانیان بکەن.
دوو رژێمی بێچارەی تیرۆریست بوونەتە بەڵا بەسەر گەلانی ناوچەکە بەتایبەتی گەلی کورد.
پەکەکە دەستەوەستان نییە، ئەمەریکا هەنگاوێک چۆتە پاش بۆ ئەوەی لێدانەکانی کاریگەرتر بن..لە ماوەی دابێت گۆرانکاریی روودەدەن، سەرلەنوێ هاوکێشەی ناوچەکە بە شێواز و قورساییەکی دیکە دادەرێژرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە