کۆرۆنا باشترین دەرفەتە بۆ لە ناوبردن و لەگۆڕنانیان
Monday, 06/04/2020, 0:52
لەلاى تاکى کورد بێ ئەخلاق بەو کەسانە ئەوترێت کە کارى لەشفرۆشى ئەکەن و ئەخلاق تەنها لەنێو لینگى ژناندا ئەبیننەوە، بێ ئاگا لەوەى کە زۆر ئاکار و رەفتار و هەڵسوکەوت هەڵوێستى مرۆڤەکان هەیە، کە زۆر زۆر لەکارى ئەو سۆزانییانە خراپترە. لاى من چەمکى ئەخلاق تەنها رووکەشێکە بۆ پەردەپۆشکردنى کارى خراپ و ناڕەواو دزیى بێ رەوشتى و سوکایەتى کۆمەڵێک بەناو بەرپرس و وەزیر و گزیر، ئەگەرنا لەناوەرۆکدا ئەخلاق لەچوارچێوەى دەسەڵاتى سەرانى باشووردا وجودى نییە وشتێک نابینین بە هەڵسوکەوت و رەفتارى ئەو کەسانەدا بە ئەخلاق بیچوێنیت.
ئەخلاق. مرۆڤبوونە، ئەخلاق هاوکارىیە، ئەخلاق لێبوردەییە، ئەخلاق بەهاناوە چوونە، ئەخلاق هەست کردنە بەئێش و ئازار، ئەخلاق بیستنى ناڵەى دەردەدارە، ئەخلاق هەست کردنە بە برسێتى وهاوارى مناڵان، ئەخلاق شەرمەزار بونە لەبەردەم کارى ناقۆڵادا، ئەخلاق ناسنامە و کەسایەتى مرۆڤەکانە، وەلى لەم باشووردەدا من ئەو چەمکە بەنامۆ دەبینم، هەست ناکەم لاى ئێمە شتانێک هەبێت ناوى ئەخلاق بێت،ئەوە چ ئەخلاق و ئاکارێکە، تۆ لەسەر حسابى هەژار و گەداى میللەتەکەت ببیت بە پەرلەمانتار و وەزیر و گزیر، کەچى ئێستە فەرامۆشیان بکەیت؟ ئەو ئەخلاقە لەکوێیە کاتێک سەرانى حیزبەکان لە گوندو لادێکان بوون هەمووئەرکو خزمەتێکیان لەسەر ئەوان بوو ، ئەوان بەم رۆژەیان گەیاندن، کەچى ئێستا خۆیانیان لێ نامۆ ئەکەن؟ ئەو ئەخلاقە چەندى بەچەندە کاتێک پاسەوانێکى نەگبەت و داماو پاسەوانى شێخ جەعفەر و مەلا بەختیار و فازڵ میرانى و داوێن پیسەکان ئەکات، ئەوانیش بەدزییەوە ئەچن لەگەڵ ژنەکەیدا رادەبوێرن،. ئەوسا ئەیانوت نیشتمان دایکە،،شەرەفە، ئەخلاقە، کەچى ئێستا ئەوا ئەبینم جەعفەر و ماکەر و قالە و مەسە بەنوێژى نیوەرۆ ئەو دایکە ئەگێن. ئێمەش چەپڵەیان بۆلێدەدەین کارى چەپەڵ و ئابڕو بەرانەیان بۆ بە چالاکى و سەربەرزى و شکۆمەندى دەزانین.
هۆ فەرمانبەرى گیرفان بەتاڵ، ئەى کرێکارى بێ کار و برسى، مامۆستاى پاشکۆ خراو،دڵى چیتان بەم نیشتمان وخاکە خۆشە؟ لەوەتەى ئێوە هەن هەر لە نەبوونى وقەیران و ترس و دڵە راوکێدا بوون، جاران لە سەدام و دار و دەستەکەى زراوتان تۆقیبوو،ئێستا لە پاراستنى مەسرور و زانیارى لاهور؟ لەوەتەى بیرمانە تێر بەسکى خۆمان نانمان نەخواردوە، بەرگێکى جوانمان نەپۆشیوە. ناوماڵێکى هاکەزایى وگەرموگوڕمان نەبووە،کولانەى مریشکێکیان پێ رەوا نەبینیوین،هەمیشە هەر لەژێر جەور و ستەم و فەلاقە و تێهەڵداندا بووین، هەرچى هەستاوە یارى بەکەرامەت وناموس و کەسایەتیمان کردوە، بەوە ئەڵێیت ژیان؟لاى من مرۆڤایەتى و ژیان ناگاتە ئاستى تاکێک پێلاو کاتێک ئەبینی خێزانێک لەتاو نەبوونى مناڵەکانى ئەبەخشێت؟ پێشمەرگەیەک لەتاو نەدارى خۆى ئەکوژێت. کاسبێک بۆ شیر و قووتى مناڵەکەى دزى ئەکات.تۆ سەیرى ئێستا ئێمە لەوپەڕى بێ حاڵى و نەداریداین، نە مووچە نە خۆراک نە پێداویستى هیچمان نى یە،لەم سەردەمى پەتاى کۆرۆنایەدا، لەتەواوى وڵاتان حکومەت کەوتۆتە خۆى و هاوکارى و کۆمەک بەسەر خەڵکانى وڵاتەکەیدا ئەبەخشێت، کەچى ئێمە هیچ،ئەوەى خێرخواز و دەوڵەمەندان نەیکەن،حکومەت بەباى خەیاڵیدا نایەت، ئیدى ئازیزم لێت مەعلوم بێت کەتۆ لەم خاک و وڵاتە زیادەیت و ببیت یان نەبیت هیچ لەمەسەلەکە ناگۆڕێت.
ئیتاڵیا کە دوچارى ئەو نەخۆشییە بوو،ئەستێرەکانى پۆرن و مافیاکان کەوتنە خۆیان و بەهەموویان کۆمەک و هاوکاریان بۆ وڵاتەکەیان کۆکردەوە، کەچى لاى خۆمان رەوشت بەرزەکان بنەماَلەى مەلازادە (مەلا مچە) و شێخە هیچەکان (شێخەکانى تاڵەبانى) ، ئەو هەلەیان قۆستەوە و جگە لەدزین و مووچە خواردن هەستاون بازاڕیان قۆرخ کردو ،هەرچى شمەک و کەلوپەل و خۆراکە نرخیان لەسەر ئێمەى هەژار وکرێکار و حەماڵ و عەرەبانچى چەند قات گران کردووە، ئێستا تێ ناگەم کام لایەنەیان بێ رەوشتە؟ سەرانى کوردى دڵسۆز و نیشتمان پەروەرى خۆمان ،یان پۆرنۆ و مافیاکانى ئیتاڵیا؟ تاوانە بەوانە بڵێیت بێ ئەخلاق ،چونکە ئەوەتا ئەوانەى کە لەش فرۆشى ئەکەن و ئێمە پێیان ئەڵێن بێ رەوشت، ویژدانیان جوڵاوە پێیان نەنگ وشەرمە هاوڵاتیانیان لەبرسا بمرن، کەچى مەسرور وحکومەتە بێ عارەکەى، قوباد و دارو دەستەکەى بیر لەوەدەکاتەوە چۆن لەم نەهامەتییەداخەڵک بڕەتێننەوە.
حزبەدەسەڵاتدارەکان خاوەنى ملیۆنان دۆلار و پارەى خەوتوون،هەموو مانگێک لەسەر حسابى میللەت بەدزینى نەوت و گومرگ و داهاتى ناوخۆ و خورادنى خراپ و ماوە بەسەرچوو،و سەرانەو باج بە ملیۆنان دۆلاریان دەست دەکەوێت، دەى ئەگەر تۆزێک شەرەف کەرامەت و ئەخلاقیان تێدایە، با بۆ یەک مانگ یان تا ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین هاوکارى و دەستگیرۆى خەڵک بکەن و بەدەنگیانەو بێن، بەڵام ئەو پیشەى کەسانێکە کەناکەس بەچەنین ،دڵیان بۆ مرۆڤ و خەڵکەکەى ئەسوتێت، نەک خوێڕیلەو داوێن پیس وناکەس بەچە،نازانم چ ناوێکیان لێ بنێم و بڵێم چى وەرە سەرۆکى حکومەت، میللەتەکەت لەو پەڕى هەژارى و نەداریا بێت،موچەى یەک دووساڵت خواردبن، دەستت بۆ پارەى کەم ئەندام و نەخۆشانى شێرپەنجە و بێوەژنان و هەتیوان بردبێت و دزیبێت، کەچى باکت نەبێت ، بەوەشەوە نەوەستیت بیر لەوە بکەیتەوە جارێکى دیکە قوتى خەڵک ببڕیت و هەژاریان کەیتەوە، ئەگەر بەئاستەم ئەخلاقت تیا بوایە، یەکەو راست ئەتوت من ناچمە ژێر بارى ئەو بارودۆخەوە واز لەو پۆستە دێنم، یان وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى خوێندکارەکەى نەوشیروان وگردەکە،هەست بە تکانى ئابڕو و کەرامەتت ناکەیت،؟!کاتێک دەبینیت هاووڵاتییەکى شارەکەت لەتاونەدارى و برسیەتى مناڵەکانى ئەفرۆشێت؟کوا ویژدان کوا هەست کوا مرۆڤ بوون؟ ئەى تۆ ریوەلە پیسەکەى بەناو وەزیرى پێشمەرگە شۆرشە فەنى ،توخوا تۆپینت باشتر نى یە و، سەرى لووتى خۆت رەش کەیت و حاشا لە پۆست و پلە بکەیت، کاتێک گوێ بیست ئەبیت کە پێشمەرگەیەک لەتاو ئیفلاسى خۆى ئەکوژێت،وەڵاهى ئەگەر تۆزێک شەرەف وناموست تێدا بوایە، ئەبوایە پاش ئەو تۆش خۆت بکوشتایە.و کۆتایت بەژیانى خۆت بهێنایە.
ئەمرۆ بۆ ئەوانەو با بیخۆن، بەڵام هاوڵاتى بەڕێز، موچەخۆرى کاسە بەتاڵ، کاسبى موفلیس، مامۆستاى پەراوێز خراو، پێشمەرگەى هەمیشە قەرزدار،من دڵنیام و لام روونە کە ئەم کۆرۆنایە ئەبێت بەخێر و بەرکەت و بەهۆى ئەو زوڵم و زۆر و دزى و ناعەدالەتیەى سى ساڵە لێمان دەکەن ، ویژدان و هەست و غیرەتمان ئەبزوێت و لەگۆڕیان دەنێین، و ئەیان سڕینەوە بەرەو زەلکاوى مێژوویان دەبەین، ئەوەى گرنگە کە تەخت و تاراجیانمان روخاند، هەستت نەجوڵێت و بەزەیت بەکەسدا نەیەتەوە. با بەدەردى بەعسیەکانى ئەمنە سوورەکەو فرقەیان بەرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست