کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سرنجێکی سەرپێیی لە سەر گووتارێکی دوکتورسیڤان سەعید

Friday, 27/03/2020, 3:37


 سەردێڕی بابەتێکی بەڕێز سیڤان ئەمەی خوارەوەیە:(کلیکی سەردێڕەکەی بکە)
چەمکی ئازادی لە دنیابینیی کەجەکەدا
------------------------------
بەڕێزیان شڕۆڤەی لە سەر ئامانجەکانی کە،جە،کە، کردوە بۆچۆنیەتی پێگەیشتن بە ئازادی ورزگاریی نەتەوەی کورد.ئاماژەی بە چەند خاڵێک کردوە کە مرۆڤ پێویستە شێلگیرانە خەباتی بۆ بکا تا بتوانێ خۆی / ئازاد / بکا. ووێنەی مرۆڤێکی ئازاد بژی.بێ گومان رەچاوکردنی ئەو خاڵانەی کە رێبازیی سەرەکی کە،جە،کەن، هەرواهاسان نییە.ئەوڕیبازە وەک رووبارێکی رەوانن بەرەو ئامانجەکانی نەتەوەی کورد. ئەوڕووبارە دەبێتە چەم ودەڕێژێتە دەریا،دەریاش لە کۆتاییداخۆی لە ناو قووڵایی ئێقیانوسەکان دەدۆزێتەوە.ئەوەی ئامانج وڕێگوزەریی کە،جە،کە، بۆ نەتەوەی کوردودونیای مرۆڤایەتیی.ئەگەر ئەو ڕێبازە لە رستەیەکی کورتدا بگونجێنین ئەوەمان بۆ دەسەلمێ کە بڵێین: مرۆڤەکان ئازاد دێنە سەردونیا،دەبێ بە ئازادیش بژین.لە بەشێک لەو وتارەدا ئاماژە بە کەسیکی ئایینی وموسڵمان کراوە بە ناوی مەڕحومی ئەحمەد موفتی زادە.هەرلەووتارەداباسی بەرێز ئۆجەلان وشەهید سەکینە جان سزیش کراوە.رێگوزەریی فەلسەفی وفکریی ئۆجەلان وشەهید جانسزدەگەڵ رێکاریی باوەڕوفکریی مەڕحومی موفتی زادە زۆر لێک جیاوازن.ئایا ئەو سێ کەسەی کە ناویان لێرەدا هاتووە،توانیوانە خۆیان ئازاد بکەن؟بە ئازادی ژیاون؟بۆ گەیشتن بە ئازادی کام رێگوزەریان هەڵبژاردوە؟
لە گواستنەوەی قسەی ناوداران وگووتنی مەتەڵدا جوابە جەنگیی نییە.بەرپرسایەتی ئەو گووتنانە لە ئەستۆی من نییە، بەڵام من ئیزن بە خۆم نادەم کە پاشەکشەیان پێ بکەم.چون گووتن ونووسین ئازادە،ئەوەی کە جێگای ئاماژەیە،ئەوەیە کە مرۆڤی ئازاد چۆن بیر لە هەڵوێستی ئازادوژیانی ئازاد دەکاوهەڵیدەسەنگێنێ.
پۆل فریدمەن دەڵێ:ئایینی ئیسلام بە مانای تەسلیم بونە لە بەرابەر خودادا.
ژان ژاک ڕۆسۆ دەڵێ: بیستوومە دەڵێن خودا قسەی کردوە، بەڵام من گوێم لێ نەبووە.
ئۆجەلان لە زیندانی تاکە کەسیی ئیمڕاڵیدا دەڵێ: بڕۆن خۆتان ئازاد بکەن. من ئازادم.
سێ کەسایەتی ناودارلە سێ رەوانگەی وێکچووباس لە مرۆڤی ئازادوژیانێکی ئازاد دەکەن.راستەوخۆ ئیشآرە بەوە دەکەن کە مرۆف ئازاد لە دایک دەبێ وبە ئازادیش دەبێ بژی.لێڕەدا بە هیچ جۆڕیک مەبەست بێ ڕیزیی کردن نییە بە ئایین وباوەڕمەندانی ئایینی.باس لە خۆرەهاکردن وباس لە ئازادیە،باس لە مانای چەمکی ئازادیە.باس لە فەلسەفەی ژیان وبووژانەوەی ئازادیە.فەریدمەن وئۆجەلان وژان ژاک ڕۆسۆوسەکینە جانسزچۆن باوەڕیان بە ئازادی ومرۆڤی ئازاد هەبوو،تا ئەوکاتەی کە ژیان، بۆ ئازادی تێکۆشان.بەڵام کەسایەتیەکی وەک ئەحمەد موفتی زادە کە خۆی بە ئازادیخواز دەزانێ وبۆی تێدەکۆشاوگیانی خۆی لە سەردانا،توانیبووی ئازاد بژی؟چەمک وجەوهەریی ئازادی لە چیدا بینیبوو؟رەخنەکەی من لە سەر وتارەکەی بەرێز سیڤان لێرەدایە،ئایامرۆ ڤی باوەرمەندودیندار بە ئازادی ژیاوە وباوەڕی بەو ڕێبازە هەیە کە ئازادی بکا؟ئەدی ئەو کەسانەی وەک موفتیزادەکان بیر ناکەنەوە،ئازاد نین؟باوەڕیان بەئازادی نییە؟

موفتی زادەکان رێبازیی فکریی سەیدقوتب

سەیدقوتب وئەبولعەلاموودی وعەلی شەریعەتی وموفیزادەچوار ناوداروناسراوی خاوەن مەکتەب ورێبازیی فکرین وکە هەرکامیان لە سەر رێکاریی واتای ئیسلام بە مانای تەسلیم بوونە،ساڵهای دوورودرێژ خەباتیان کردوە وگیانی خۆیان لە سەر داناوە.ئەوکەسانە ئازادیی لە روانگەی ئۆجەلان وجاسزو وژان ژاک رۆسۆوپەل فریدمەن،نابینن.لەوناو ئەو چوارکەسەدا تەنیا موفتیزادەیە کە داهێنەری ئایین ودین وتەریقەت نییە،بەڵكوم
لە سەررێبازیی کەسایەتیەکی ناسراوی وەک سەید قوتب خۆی ڕاهێناوە.ئەبولعەلاوشەریعەتیشی وەک مامۆستای خۆی زانیوە.هەرکام لەو کەسایەتیانە ئەگەر باسی ئازادی ڕادەبڕین وپرسی چآرەسەریی کێشەی کوردیان دەگەڵ بکەی،هیچکات ئیزنت پێنادەن باس لە نەتەوەیەکی ٥٠ میلیونی بکەی کە ساڵهای خاك وزمان وکولتورودین وئایینی بریندار کراوە.
بەرێز سیفان لەو وتارەی خۆیدا دەڵێ:
کاتێك موفتیزادە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئازاد بووە،گووتوویە: مەڵێن ئازاد بوم،بڵێن مورەخەس کراوە. هەروەها گۆیا دەبێ موفتیزادە گووتبێ،تەواوی قودڕەتی عالەم بکەوێتە کار بۆ زیندانیی کردنی کەسێکی ئازاد، ناتوانێ زەڕڕەیەک لە ئیرادەی ئازادیی کەم بکاتەوە.هەروەک دەزانین مەڕحومی موفتیزادە دا‌ێنەرو ڕاهێنەریی مەکتەبی قورعان بووە لە شاری سنەوشآرەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان.وناوچەی سووننە نشینەکانی دیکە.
ئەو ئازادیەی کە موفتی زادە بووبەهۆی ئەوەی دە ساڵ لە سەری زیندانی بکرێ وپاشآن کە ئازاد بوودەرکەوت کە نەخۆشکراوە وگیانی لە دەستداوکۆچی دوایی کرد،زۆر جیاوازە دەگەڵ ئەو ژیانە ئازادەی کە لە سەر ڕێبازیی فکریو فەلسەفیی یونانی کۆن لە ڕێگای سوقڕات وئەرەستوووبیرمەندانی ناوداری دەکە بونیاد نراوە.موفتیزادەکان باوەڕیان قەزاوقەدەروهەڵکەوتەی چارەنووس هەیە،بەڵام تێکۆشەریی ئازادی لە سەر رەنج وماندووبون وئازارو شکەنجەو زیندان لە دووی ئازادیدا وێڵە.
موفتیزادەکان وشەریعەتیەکان تائەو کات باوەڕیان بەئازادی هەیە کە ئازادیی دەست بۆ بیروباوەڕی ئەوان ڕانەکێشێ.نموونەی هەری زیندوولەو سەردەمەدا سەرکەوتنی شۆڕشی ئێڕانە بە سەر دەسەڵاتی پادشآییدا،پێش ئەوەیە کە خومەینی بگەرێتەوە ئێڕان ودەست بەسەر دەسڵاتدا بگڕێ دەیگووت:رۆژنامەو رادیومێدیاحیزب وسازمانە چەپەکان وکومونیستەکانیش ئازادن کارو چالاکیی خۆیان بە ڕێوە بەرن.بەڵام سەردەـێک کە دەسەڵاتیان قۆرخ کرد ئەو قسانەی خۆیان وەبیر خومەینی هێناوە کە لە پاریس کردبووی: زۆر لە سەرخۆ گووتی ئەوانەی کە گوتوومە هەموویان / خودعەبووە / .بۆیە لێیان پەشیمانم.ئاوێ بێنەو دەستان بشۆ.موفتیزادەوموفتیزادەکان ئەگەر باوەڕیان بە یەکسانیی ورزگاریی گەلان هەبێ لە چوار چێوەی هزرو ڕامانی خۆیان تیف تیفەی دەدەن.هەرکاتیش کار بگاتە ئاستێکی ئەستەم وهەست بە وە بکەن کە ئایین ودینەکەیان بەرەولاوازیی دەڕوا،پەنا بۆ گووتنی پێغەمبەرانوکتێبی ئاسمانیی دەبەن ودەڵێن ئێمە هەموومام ئیخوانولموسلیمینین وبرای یەکترین.نابێ باس لە کێشەیەک بکەین بەناوی کێشەی کورد.نابێ بیر لە ئازادیی مرۆڤەکان بکەینەوە چون لە ئایەتە پیرۆزەکاندا باسی ئازادی مرۆڤەکان بە روونی دیاری کراوە.بۆ گەیشتن بەئازادی مرۆڤەکان، پەنابردن بۆ دینێک بۆ دژایەتی کردنی دینێکی دیکە وەک ئەوە دەچێ بە پای پەتی ولە گەرمایەکی ٥٠ دەرەجەدا بە تینوویی لە جادەی قیرەتاوکراوبەرەو تراویلکە هەنگاو بنێی.تارادەیەک کە تینوویایەتی هەرەست پێبێنێ وگیان بسپێری.
رەوانشاد، موفتی زادە وموفتیزادەکان بە رەچەڵەک ورەگەزکورد بون.بەڵام زیاتر باوەڕیان بە سەیدقوتب وشەریعەتی وئەبولعەلاموودی هەبووە تاکێشەی کورد ورێگوزەریی ئازادی.بۆیە دونیابینیی کە،جە،کە ودونیا بینیی ئۆجەلان و سەکینە جانسزوژان ژاک رۆسۆو پۆل فریدمەن،دونیایەک جیاوازن دەگەڵ دونیابینیی موفتیزادەکان.ئازادی لە چوار چێوەی کتیبێکدا خۆی نادۆزێتەوە،ئازادیی هەرئاوا هاسان بە دەست نایە.ئەوەیە جیاوازیی لە نێوان چەمکی دوودونیا بینیی.بەباوەرێ من مرۆڤی باوەڕمەند بە ئایین وتەریقەت نە خۆی پێ رزگار دەبێ،نە دەتوانێ نەتەوەیەک رزگار بکا.لەو رێگوزەرەدا مێژوویەکی دوورودرێژمان هەیە کە دووبەشە بەشێکیان ٢٠٢٠ ساڵە دڕێژەی هەیە،بەشێکی دیکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ١٤٠٠ ساڵ لەوەی پێش.

پێناسەیەکی کورت لەسەر سیڤان سەعید:

سیڤان سەعید پڕۆفیسۆڕی یاریدەدەرلە بەشی مێژووی شارستانییت وسەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە زانکۆی شآنشی لە وڵاتی چین.نووسەریی کتێبی وەرچەرخانی بزاوتی رزگاریخوازیی کوردستان،لە پ،ک،ک،وە بۆ کە،جە،کە،کە لەلایان دەزگای رۆتلێجە بڵاو کراوەتەوە. دوکتور سیڤان سەعید دوکتورای لە سیاسەتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆ ئیگزێتەر لە بریتانیا وەرگرتووە.

پێناسەیەکی کورت لە مەڕحومی ئەحمەد موفتی زادە:

ئەحمەد موفتی زادە،لە ساڵی ١٣١٣ هەتاوی لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.لە ساڵی ١٣٧١ لە تاران کۆچی دوایی کردوە.موفتیزادە باوەڕمەند بووە بە ئیسلام و رێکاریی ئیسلام ناسی.ئەو لە رێبەرانی ئایینی سیاسی ئێڕان بووە کە ماوەیەکی زۆر لە زیندانەکانی شای ئێڕان وکۆماری ئیسلامیدا بەند کراوە.
سندووقی کورستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە