بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مەسعود بارزانی دوو بڕیاری دەرکرد
Thursday, 26/03/2020, 1:53
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا و وەستانی هەموو چالاکییەکانی ناو هەرێم، بەو بۆنەیەوە مەسعود بارزانی بە ناوی باره‌گاى بارزانى بڕى 1000 دۆلارى بۆ هه‌ر بنه‌ماڵەیەکی كى بارزانى ته‌رخان كرد، ئەویش بۆ پێداویستییەکانی رۆژانەیان کە لەم کاتەدا گوایە پێویستییان بە کڕینی خواردن و پێداویستییەکانی ژیانە.
هەروەها سەرچاوەکە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە له رۆژى 22-3-2020 به‌بڕياريكى تايبه‌ت له بارەگانی بارزانى ته‌واویى كه‌ل و په‌له‌كانى ناو بارەگەکەش به پاره‌ى خه‌لك كراوه ئيستا مەسعود داگيرى كردوه ناوى ناوه باره‌گاى بارزانى تيدا سه‌رپه‌رستى هه‌مووبرياره‌كانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌ريم و حكومه‌ت ده‌كات و راسته‌وخو ژماره‌ى حيسابيكى تايبه‌تى هه‌يه له بانكى كوردستان مانگانه زياتر له 6 مليۆن دۆلارى ده‌چيته سه‌ر ئه‌م پارەيه ته‌نيا مەسعود خۆی ده‌سته‌لاتى خه‌رج كردنى هه‌يه جگە لەوە له رۆژى 22-3 به‌رياريكى تايبه‌تى هه‌ر بنه‌ماليكى بارزانى ناوچه‌ى بارزان 1000 دۆلارى پى ده‌درێت بۆ خه‌رجى تايبه‌ت به‌و دۆخه‌ى كه دروستكراوه له كوردستان له برياره‌كه‌دا هاتوه به‌هۆى بارودۆخي هاتۆته پيش بريارى هاوكارى درا بۆ ناوچه‌ى بارزان له‌هه‌مان برياريشدا له‌خاليكى تردا هاتووه داوا له ده‌زگا خيرى خوازى بارزانى كراوه خۆراكى تايبه‌ت بدات به‌وكه‌سانه‌ى نزيكين له پارتى و ته‌واوى كاره‌كانى بۆ نزيك كردنه‌وه‌ى خه‌لك له‌پارتى به‌كاربێنيت .
نۆما ديانى
پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست