کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پلان و نەخشەکێشان و تەڵاقدانی مێرد لە شاری سلێمانی!

Wednesday, 11/03/2020, 22:49


سەندیکای پارێزەران پێویستە فریای پیشەی پارێزەریی بکەوێت!

 پارێزەر، ئازاد رەشید، ناسراو بە "ئازادی حەپسە"، وەک وێنەکەی لەسەرەوە دیارە، پلانی بۆ ئەو ژنانە هەیە، کە هێشتا لەناو ماڵی خۆیانن و لەگەڵ مێرد و منداڵەکانیان دانیشتوون، مارەییەکانیان زۆرە: 100 – 200 –  300 ... هتد مسقاڵ یان لێرەیە، ئەم پارێزەرە کاری نەخشەکێشان و پلاندانیان بۆ دەکات کە چۆن داوای جیابوونەوە و تەڵاق بکەن لە مێردەکانیان و مارەیەکەیان لێ وەربگرن.
ئەم پارێزەرە، 3 – 4 مانگ  پێش ئەوەی ژنەکە لە ماڵی مێرد دەربچێت و داوای تەڵاق بکات نەخشەیان بۆ دەکێشێ کە چۆن مێردەکانیان توڕە بکەن و ئیستفزاز بکەن لە ماڵەوە و دەنگی مێردەکانیان تۆمار بکەن بە مۆبایل لە کاتی توڕەبوون و جنێویان پێدان و لێدان و... هتد. ئینجا تۆمارەکانی بۆ بەرن و ئەویش لە مەحکەمە ئیشیان بۆ لەسەر بکات بۆ جیابونەوەیان. تا ئێرە کەمێک کارەکە ئاساییە، چونکە بە پێی یاسای عێراقی، ئافرەت دەتوانێ داوای جیابوونەوە بکات لە مێردەکەی و هەموو مافێکی خۆی (مارەیی پێشەکیی و پاشەکی) و بژێویی (نەفەقە) ی خۆیی و مناڵەکانیشی لە مێردەکەی وەربگرێت، ئەگەر ژنەکە زیانی پێگەیشتبێت، زیان وەکو (جنێودان، لێدان ... هتد.) ئەگەر بەڵگەیش هەبوو بۆ  ئەو زیان پێگەیاندنە. 
بەڵام ئەوەی ئەم پارێزەرە دەیکات، ئەوەیە کە ئازادی حەپسە، تەنها بۆ ئافرەتانی خاوەن مارەیی زۆر.. کاری نەخشەکێشان و هەندەسەی جیابونەوەی دەکات، کە لەبەرامبەردا لەگەڵ ئافرەتەکاندا گرێبەستی  وەرگرتنی نیوەی مارەیەکە دەکات بۆ خۆی.  بۆ نمونە لە کەیسی ئافرەتێکدا، کە شکاتی لە مێردەکەی کردبوو، لای ئەم پارێزەرە بۆ جیابوونەوە ماوەیەک لەمەوبەر، زانیبووی ئافرەتەکە مارەییەکەی 500 لیرەیە، دەعواکەی لە ئافرەتەکە کڕیبوووە بە دەفتەرێک.
ئەم پارێزەرە، لە کاتی کارکردنی لە دادگای سلێمانی و یاخود لە ئۆفیسی کارەکەی، نزیک مزگەوتی "کۆڵەک" لە شاری سلێمانی، کە هەمیشە دوو ئافرەتی لای راست و چەپی گەنجی لەگەڵە، بەتایبەتی ئەو کاتانەی کە دەچێت بۆ دادگا و خۆی بادەدات پێیانەوە.
شایانی باسە کاری ئەم پارێزەرە، تەنیا دانانی نەخشە و هەندەسەی تێکدانی خێزانەکان نییە، چونکە بوونی خێزانەکان بنەمای درووستبوونی کۆمەڵگە و شارستانیەتە و تێکچوونیشیان نەمانی هەردووکیانە. ئەم شێوازە لە کارکردن نائیتیکی و ناپرۆفێشناڵی و گەندەڵکارییە، مەترسی دروست دەکات بۆ ئاسایشی خێزان و کۆمەڵگا.  
کاری پارێزەری ئەوە نییە، هەموو ڕۆژێک بچیت بۆ دادگا، دوو کچی دەم و پل بۆتۆکس کراوت لەگەڵدا بێت، دانەیەکی لای دەستی چەپت و دانەیەکی لای دەستی راست بڕوات ، لاسایی موعەمەر قەزافی بکاتەوە.
بۆیە پێویستە سەندیکای پارێزەرانی سلێمانی و لایەنەکانی پەیوەست بەم بابەتەوە، بەگژ ئەم شێوازی کارکردنی ئەم پارێزەرە و هاوشێوەکانیدا بچنەوە پێش ئەوەی ببێتە نەریت و عادەت بۆ پارێزەکانی تر و مەترسی زیاتر بۆ ئاسایشی خێزان و کۆمەڵگا بگەیەنێت و ئابرووبردنی کاری پارێزەری ببرێت. 
راز ئەحمەد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە