کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەلی کوردستان راپەرینێکی تر قەرزدارە!.

Thursday, 05/03/2020, 17:17


راپەرینی بەهاری ۱۹۹۱ (5 / 3 / 1991)  کە دژی ستەم و زوڵمی رژێمی بەعس کرا لەلایان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،یەکێکە لە شانازیە هەرە گەورەکانیگەلی کورد بەگشتی و خەڵکی رانیە و دەوروبەری بەتایبەتی.
بەڵی راپەرین شانازییە چونکە لەلایان کەسانێك کراوە کە خاوەنی شکۆ و کەرامەت بوون ئەوان هەرگیز بۆ دەسەلات و سەروەت و سامان ئەوراپەرینەیان نەکرد بەڵکو بۆ ئازادی ،قارەمانانە هاتنە گۆرەپان و زۆرێکیش لەو پێناوەدا گیانی خۆیان بەخشی،ئەوانەی بروایان بەراپەرینهەبوو هەتاکو دوا هەناسەی ژیانیان هەر لەسەر هەمان پرەنسیپ مانەوە،نەسەرەوت و سامان نە پلە نەیگۆرین،بەڵام ئەو کەسانەی ئەوسالەپەنا جوڵانەوەی راپەرین خۆیان پەنا دابوو راپەرینیان بە خەیاڵ و مەحاڵ دەزانی هەرگیز رۆژێك بروایان بە راپەرین نەبووە هەر بۆیەش ئێستازۆر خراپتر لە سەرکردەکانی رژێمی ئەوسای بەعس مامەڵە لەگەڵ خەڵک دەکەن و زوڵم لە چینی خوارەوە دەکەن،کە دڵنیام رۆژێكچارەنووسی ئەوانیش هەمان چارەنووسی سەدام و دارودەستەکەی دەبێت.
راپەرین بەری خەباتی خەلکی دلسۆز و پاك و نیشتیمان پەروەرە بۆیە ناکرێت بێ بایەخ بکرێت ،کە ئەمە مەرامی سەرانی کوردایەتیئێستایە،تەنانەت نایانەوێت یادی راپەرینیش بکرێتەوە چونکە ئەوان دەترسن لە ئاشنا بوونی نەوەی تازە بەم رووداوە مێژووییەیگەلەکەمان،نەبادا رۆژێك ئەو رقە پەنگ خواردووەی خەڵک لەرووی خۆشیان بتەقیتەوەو کۆشك و تاراجی جووت بنەماڵە بێننە خوارێ.!
راستە ئەوانەی راپەرینیان کرد لەبەرەکەیان نەخوارد بەڵکو داهاتەکەی بۆ چەند بنەماڵەیەك بوو،ئەوانەی ئێستا لە هەرەمی دەسەڵاتن ئەو کاتخۆیان و خێزانەکانیان لە کەرجی ئێران باغداریان دەکرد و مناڵەکانیشیان لە ئێران و بەریتانیا لە خوێندن و کەیف و سەفا بوون،ئێستاشداهاتی سەر زەوی و ژێر زەوی وڵات تاڵان دەکەن بۆیە گەلی کورد راپەرینێکی تر قەرزدارە!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە