نمونە قێزەونەكانی شین لەگەڵ میللەت و گۆشتخواردن لەگەڵ دەسەڵات
Thursday, 27/02/2020, 20:36
نوسەری ناوداری عەرەب و جیهان (محەمەد ماغوت) لەبارەی دووڕوویی رۆشنبیرە موزەیەفەكانەوە ئەنوسێ: لەناو دارستانی گەلانی شەرقدا گیانلەبەران ئەوەندەی ئەبنە قوربانی فروفێڵی رێوی و چەقەڵ و كەمتیار و راوچی، ئەوەندە نابنە خۆراكی شێر.
ئەم دەربڕینە بۆ واقیعی ژیان و گوزەرانی هەرێمی كوردستانیش هەر راستە.
هەر پێشهاتێ لە كوردستان بێتەئارا كۆمەڵێك نەخۆشی سیاسی وەك داردەستی دەسەڵات تێكەڵاوی كۆمەڵگا ئەكرێن تا جوانترین ئومێد و باشترین هەلومەرج بەجۆرێ ناشرین بكەن كە میللەت بروای بە هیچ گۆڕانكاریەك نەمێنێ.
نمونەیەكی دیاری ئەم نەخۆشیە دوای سەرهەڵدانی نارەزایی خەڵك دەرهەق بەزوڵم و زۆری دەسەڵاتدارانی كورد، ئەو هێلكە پیسانەی دەسەڵاتن كە بەناوی چالاكوانی مەدەنی بەشداری نارەزایی خەڵك ئەكەن بەڵام ئەركی سەرەكیان جاسوسی بەسەر خۆپیشاندەران و بڵاوكردنەوەی پروپاگەندەی پیسوپۆخەڵە. ئەگەر كەمێ لەو چالاكوانانە وردبینەوە یەكسەر دەستیان ئەكەوێتە روو كە چۆن بەناوی چالاكوانیەوە بەرۆژ شیوەن لەگەڵ میلەت ئەكەن، بەڵام بەردەوام خزمەتكاری حیزبەكانی ناو دەسەڵاتن كە نمونەیەكیان كەنێر عەبدوڵایە.
ئەم خانمە بە رۆژ بەناوی چالاكوانی مەدەنیەوە سەربە هەموو كونێكدا ئەكات و بۆ ئەوەی كۆڕی قسە گەرمتر بكات سەرقاڵی زەمی دەسەڵاتە بەتایبەت هاورێ ژنەكانی لە یەكێتی ژنان كە چۆن هەمویان تەڵاقدراون، بەڵام چوار ساڵ لە لبستی یەكێتی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بووە و هەر بەهۆی حیزبەوە تێوەگلانی لە گەندەڵیەكانی زانای قایمقامدا بۆ دێزەبەدەرخۆنە كرا. لە دوا هەڵبژاردنیشدا كاندیدی ژمارە -37-ی یەكێتی بو بۆ پەرلەمانە كارتۆنیەكەی كوردستان. لە سایەی حیزبدا باشترین شوقەی لە شوقەكانی گۆیژە بەدیاری وەرگرتوە.
ئێمە لێرەوە هەوڵ ئەدەین یەك بەیەك ئەو میرابۆیانە بە خەڵك بناسێنین تا دەریای جوانی رۆشنبیری و مەعریفە بە هیچ گەرایەك ژەهراوی نەبێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست