کۆرۆناو حکومەت وبەنزین
Thursday, 27/02/2020, 14:40
لاى هەمو کەس ئاشکرایە ئەم نەخۆشیە دورنیە دەستێکى لە پشت بێت بۆبەرژەوەندیەکى تایبەت کە کارى بازرگانى بەشێکى گەورەى سەرهەڵدان و دروست کردنى ئەم نەخۆشیە بێت کەوا مرۆڤایەتى پێوە گیرۆدە ببێت بەتایبەتى وڵاتانى تازە گەشە سەندو یان وڵاتانى جیهانى سێهەم چونکە دەوڵەتانى زلهێز هەمیشە لەکەمین و فێڵدان بەرانبەر یەکترى بۆیە تەوەقوع دەکرێت لەپشت بەرهەم هێنەرانى ڤایرۆسی کۆرۆنا وە وڵاتانى زل هێزو دەزگا ئیستخباراتى و جاسوسیە کان بونیان هەبێت ،سەبارەت بەو قەیرانەى کەلەسەر بەنزین دروست بوە ئەمیش جۆرێکى ترە لە بازرگانى ئەو تۆڕە گەورە یەى کە دونیاى بازرگانى داگیر کردوە بەڵام ئەحوکمەتۆکەیەى لاى خۆمان واى کردوە بەردێک لەئاسمان بەرببێتەوە یەکەم پشکى بەر ئێمەى کورد دەکەوێت بەهۆکارى دەبەنگى و ساویلکەیی قیادەى سیاسیەوە کەئەوەندە خۆش باوەڕن بەدەست دەوڵەتانەوە مێکوتى ساوەرن نوێنەرمان دەچێتە داڤوس وەدەچێتە بەرلین وەدەچێتە بوغدادى موفڵس کەچى بەدەست بەتاڵى و بە دۆڕاوى دێنەوە موچەى فەرمان بەرانیان پێدابین ناکرێت نوقڵانەى ئەوە لێدەدەن خانو بەسەر کرێنشین دابەش دەکەن مافی پەنا بەرى دەدەنە پەنا بەران کە چى ڕۆژنیە گەنجى ئەو نیشتمانە بەهۆى بێکارى و نادادیەوە ڕێگەى هاتو نەهات نەگرنە بەرو نەبنە خواردنى ماسیە کانى دەریای ئیجە ئەم بۆرە سیاسیانەش دەڵێن وڵات شامى شەریفەو کۆرۆنا توخنى ئێرە ناکەوێت هەمو پاڵیان داوەتەوەگەنجەکانمان لێرە بەگەنجى و جوانى دەڕۆن لەو سەر مەیت و جەنازە کانمان نادەنەوە هەر ڕۆژەو قەیرانێک دروست دەکەن ڕۆژێک غاز نیە ڕۆژێک کۆرۆنا ڕۆژێک بەنزین هەر ڕۆژەو خەڵکى بەبەزمێک سەرقاڵ دەکەن موچە نادەن قەیران دروست دەکەن بۆئەوەى دانیشتوان نەیان پەرژێتە سەر هیچ بۆئەوەى موچە بیر خەڵک بەرنەوە و سیستمى پاشەکەوت وەکو خۆى بهێڵن دێن و قەیران لەدوى قەیران دروستى ئەکەن کەبەدڵنیایەوە ئەم بەزمى بەنزینەش شانۆگەریەکى ناشرینى دەسەڵاتى سیاسیە خەڵکى ئەم وڵاتە و مەلاى مزگەوتو هێزە دینەیە کان کەشێکى گەورەى ئەم کۆمەڵگەیەن دێن لەسەر شانۆیەک قسە دەکەن کەچى ئەو هەمو ناعەدالەتى و گەندەڵیە نابینن کەئەم هێزە سیاسیانە ڕۆژانە بەدیارى پێشکەش بەئێمەى ئەکەن ڕۆژێک بۆکەڵە کانى دەسەڵات خەڵکى بە دەیوس وەێف دەکەن ڕۆژێک زیناکار ڕۆژێک بەزمى هەناسەو ڕۆژێک بەسەگ دەمان چوێنن نازانین ئێرە دۆزەخە یان نیشتمان یان گەندەڵ ئاوا یاخود سیستمى بریتیش کاونسڵ ئاخر هەروەزیرەوبەمیزاجى خۆى دێت و سیستمى پەروەردە لەبنەوە هەڵدەتەکێنێت دانەیەکى ترمان بۆئیستراد خاێ دەکات ئیتر عالیم و زانایانى ئێمە چۆنى بەسەرەو خوارى دونیا نابینن لێرە موحازەرەیەکى زانکۆ کە دکتۆرێک بۆچەندین ساڵ دەخوێنێت ژیانو تەمەنى هەمو دادەنێت بە3000کەچى سەعاتێکى گەعدەى گۆرانى بێژێک 20000$ڕاگەیاندن کارو گۆرانى بێژ دەبنە پارلەمان تار خەڵکى سیاسی و ئەکادیمى پاکەت ئەفرۆشن پشولەدوازدەى شەو ئیعلان دەکرێت وەک بەختیار عەلى دەلێت نەخوێندەواربەدەمانچەیەکەوە تاپلەى سەرۆک کۆمار دەڕوات کەچى مامۆستایەکى زانکۆ پاقلە دەفرۆشێت مامۆستا شێرزاد حسن دەلێت ئەگەر گەنجێکت دى لەسوچێک کتێبی خوێندەوە خەڵک پێی دەلێت ئەو ...... خەریکى چیە؟ ئێرە لەهیچ شوێنێکى دونیا ناچێت چونکە لەهیچ جوگرافیایەک بونەوەرى وەک ئەم میلەتە نیە بۆیە هەر ئەم هێزە سیاسیانەى لێدەر دەچێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست