نیشتیمان
Thursday, 27/02/2020, 14:39
سەردەمێك بوو کە نیشتیمان
وەکو باراش ئەکرا لە ئاش
سەدامیەکان ئەیانهاڕی
توێكلەکەیان ئەدا بە جاش
کاتێ کە ئاش خابوور کرا
کەوتە نێوان جووتێ بەرداش
سەرو ژێری کەوتە هاڕین
بۆ پێخواس و ئاغاو قەرداش
نەوت سەوزو زەرد هەڵگەڕا
خواردی سەری مایەو مەعاش
خوێنی ئاڵی شەهیدانیش
بەسەر دوژمن کرا بە شاباش
بەهەشتی تیا کرا بە دۆزەخ
بۆ گەنج و لاو ، سوارچاکی باش
بۆ پاشماوەی شەهیدانیش
بوو بە خەون و خەیاڵی شاش
بۆ پەککەوتەو هەژارانیش
وەك سەیارە کەوتە تەناش
بۆ نامەردو دزیش کرایە
چەکی بانکو پارە بە کاش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست