زمانی کوردیی و چەند کێشەیەک (بەشی 3)
Thursday, 27/02/2020, 14:25
حەزدەکەم قژەکانم هەتا ئاسمان درێژبنەوە !{ حەزدەکەم قژم لەزەوی بخشێت. قژ بەرەو خوار درێژدەبێتەوە نەک بەرەو ژور}.
زۆر خۆش بو بۆنی دایکم رابکێشم.{ بۆنی دایکم هەڵمژم }.
دەستەکانت بخەرە گیرفانت { مەبەستی ئەوەیە دەست بکە بەگیرفانتدا و پارە بدە }.
(نوسەر) یش هەیە وشەی نەرڤوز بە نێربوز تێگەیشتووە!{ نەرڤوز وشەیەکی ئەڵەمانی یە، واتای شپرزە،بێئارام}.
نوسەری ناسراویش هەیە نوسیوێتی : .. گوایە عێراق بەچەند دڕینێکی یاسای نێودەوڵەتان هەستاوە{مەبەستی لە وشەی خەرق(خرق)ی عەرەبی یە و بەکوردی دەبێتە پێشێلکردن نەک دڕاندن}.
ئەمە وانی یە، تۆ زۆر خراپ لەمن گەیشتویت. { لەمن تێگەیشتویت}.
رژێمی شا، رێی سنووری زەوی نێوان عێراق و تورکیای بۆ چەکدارەکانی(قیادەی موەقەت) شل کرد.{ ئاسانکرد }.
قسە شەرمەزارەکانی{ قسە بێشەرمەکانی }.
قژی دەسڕی{ قژی وشک کردەوە } .
شانەکانت راتەکاند { شانەکانت راتەکاند }.
وانە بێژیکی زانکۆ بە پلەی دکتۆرا (دکتۆر تەرەقە) دەڵێت : .. بەمەرجێ تەرخانی تایبەتی خۆی نیە..(مەبەستی لەوەیە بواری پسپۆڕیی خۆی نییە(مجال الاختصاص).
یاریزانەکە دەستی بە راهێنانەکانی سەر یاریگا کردەوە ! {چاکبۆتەوە}.
جلێکی بەگوڵی لەبەردابو(مەبەستی لە گوڵدار یا گوڵگوڵە) .
ئەوەی ئەم کارەی کردووە بۆ هەمیشە لێی ناگەڕێم .{ هەرگیز لێیناگەڕێم}.
تێکەڵاوکردنی وشەی نێچیر و نێچیروان.{ نێچیروان، نێچیر راودەکات}.
هەست بەوە دەکەیت تۆ باشتری؟{ هەست دەکەیت باشتریت؟}.
نانی نوێ {نانی گەرم}.
هەزارانی پێش ئەو ئەشکەنجە دراون .{پێش ئەویش هەزاران کەس ئەشکەنجە دراون}.
جگەرەکە دەخاتە دەمیەوە{جگەرەکە دەنێت بە لێویەوە، مژێک لە جگەرەکە دەدات}.
تۆ بۆچی ناگری؟{تۆ بۆ ناگریت؟}.
بەر لە هەزاران ساڵ پێش ئێستا { بەر لە هەزاران ساڵ یا پێش هەزاران ساڵ }.
خەیاڵتان ئاسودە بکەن{ ئاسودەبن،خەمتان نەبێت}.
ئەو هەڵوێستەی ئەمەریکا دواکەوتووە(مەبەستی لەوەیە کە درەنگە).
خاڵی بۆتەوە لە ئەخلاق! { بێڕەوشت}.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست