کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگێک بۆ یەکێتی سیاسی کوردستانی

Tuesday, 18/02/2020, 10:59


پێوویستە بابەتی دۆزی کورد لە ڕوانگەی سیاسی کوردستاندا ڕوونبکەینەوە، ئەویش ئەوەیە بە ڕاستی ئێمە وەک کورد لە ھەرچوار پارچە چارەسەری بۆ دۆزەکەمان لە سنووری داسەپاوی ئەمڕۆدا دەگرینە دەست؟ یان پێداگری لە سەر کوردستانی گەورە دەکەینەوە؟ مەبەست سنوورەکان نەھێلین؟ ھەرچەند سەرکردایەتی سیاسی کورد بانگەشەی بۆدەکەن،بەلام لە واقعدا جیاوازە، چونکە سەرکردایەتی سیاسی کورد لەسەربنەمایی پارچەکان سیاسەتی خۆی داڕشتووە ھەوڵدەدەن چارەسەری دۆزەکە بکەن. ھەرچەند دۆزی کورد لایی داگیرکەران یەک دۆسیەی سیاسیە. ئەگەر ئەمە بۆچوونی گشتی سەرکردایەتی کورد بێت، کەوایە برەودان بە پرۆژەی یەکێتی نەتەوەی ئەنجام بەخش دەبێت و لایەنەکان ئامادەن یەکێتی نەتەوەی بونیاد بنێن!؟ کەوایە بۆچی لە دووڕیانی بێ چارەسەری چەقیان بەستووە!؟ بۆچی بیر لە پرۆژەیەکی سیاسی و گووتارێکی چارەسەری ناکەنەوە!؟ بۆچی یەکێتی نەتەوەی دەستەبەر ناکەن!؟ کە ھەموویان دەڵێن دەرمانی دەردی چارەسەری دۆزی کوردە!؟ کەوایە کێ ڕێگرە!؟

ھەموومان دەبێت دەرک بە ڕاستیەک بکەین تێکۆشان بۆ یەکێتی نەتەوەی لە ڕوانگەمان بۆ ئەوەیە کە کوردستان خاوەن مێژوو و جوگرافیایەکی خۆیەتی واقعە پرانسیپیەکی ژیانیە، بەڵام خولانەوە لە ناو بازنەیەکی بئ ئەنجام، ماندووبوون و بێ ھیوای پێش دەخات. ئەگەری بەرکەوتەکان زیاتر دەکات. بەڵام دەبێت ئەوەشمان لەبیرنەچێت کە تێکۆشان لە پێناو ژیانێکی شایستە و ئازادەنە کە مانایی کۆمەڵگای ئازاد و دیموکراتیکە مانادار و گرنگە، بۆیە بیرکردنەوە و تێکۆشان بە ڕێوڕێبازی نوێ واتایی خۆی ھەیە و لە تاقیکردنەوەی میکانیزمی سیاسی نوێ نەترسین، چونکە ئێمە ھەمێشە لە ڕوانگەی ترس و بێ ھیوای گرنگی دەدەین بە پرسی یەکێتی نەتەوەی.

لەناوخۆدا ھەموو دەزانین کە سەرکردایەتی کورد باوەری بە مۆدێلی دەولەتی کوردی نییە، ھەرچەند بانگەشەی بۆ دەکەن، وەک چەکی فشار بەکاری دێنن، کەوایە دەبێت ئەقڵی سیاسی سەرکردایەتی کورد باوەر بە گۆڕینی کارەستەکانی سیاسی بێنێت کە لەسەر مۆدێلی دەوڵەت تاکوو ئەمرۆ فەرزی دەکەن، گۆڕانکاری ڕیشەیی بکەن لە دونیا بینیە سیاسیەکەیاندا، بۆ گەشتن بە چارەسەریەکی مایندە باوەڕ بە پرۆتۆکۆڵی سیاسی سەردەمیانە بێنن، پێداویستیەکانی بئافرێنن. لە سەربنەمای چارەسەری سیاسەتی دیموکراتی و مافی سیاسی نەتەوە خۆیان ڕێک بخەنەوە و گەڵاڵەی سیاسسەتێکی نوێ بکەن.

بە مەبەستی گەشتن بەستراتیژەی (نوێ)کە کۆیی گشتی کێشەکانی تێدا چارەسەر دەبێت، دەبێت ھەنگاوی ھەنوکەی بە تەکتیک و میکانیزمی نۆێ پەیرەو بکەین. کە بکەوێتە خزمەتی و لێک نزیک بوونەوەی ھەموان ، لەگەڵ ھەلومەرجی نێوخۆی و نێودەوڵەتی ھەرێمی بگونجێت، کە خزمەت بە دۆزی کوردستان بکات. بۆئەمەش یەکێتی سیاسیانە گرنگی خۆی ھەیە، کە خاڵە ھاوبەشە سیاسیەکان یەک بخەین. ئەو کاتە ھیچ لایەن و ھێزێک لە پێگەی خۆی ناترسێت، دەتوانێت توانا و ھێزی خۆی بە کرداری بەشداربکات. لێرەوەش ئیرادەی سیاسی ناوخۆ پێشدەکەوێت و کاریگەری ھێزە ھەرێمیەکان لاواز دەبێت، دەستوەردانەکان بەرتەسک و بێ کاریگەر دەبن.

بێگومان ھەر پارچەیەک بە شێوەیەک لە شێوەکان بە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی کاریگەریان لە سەریەک ھەیە، لە زۆر کاتدا دۆسیەکان تێکڵاو دەبن و داگیرکەران لاوازی پارچەیەک وەک ھەڕەشە بۆ سەر پارچەکانی تر بەکاردێنن، بۆیە گرنگیدان بە مۆدێلی سیاسەتی کۆنفیدراڵ ئەنجام بەخشە و دەتوانێت نزیک بوونەوەیەک بەھێز لە نێوان لایەنەکان بخوڵقێنێ و ئەو چەقبەستنە سیاسیەی نێوان ھێزەکان بەلاوەبنێ، دەرچەیەک بۆ گفتوگۆ بکاتەوە. لێرەوە کۆتایی بە قۆناخی شەڕی سارد و پلانگێریە جاسوسیەکان دێت، کە ھیچی لە شەڕی خوێناوی نێوان لایەنەکان کەمتر نەبووە، کە دەزگا موخابەراتیەکان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە پشتی پەردەوە لایەنەکان دژی یەکتر بەکاری دێنن.

بابەتی چارەسەری لە پارچەکان گرنگی خۆی ھەیە، لە باشوور فیدراڵی و باکوور کۆماری دیموکراتی و رۆژئاوا خۆسەری دیموکراتیک و ڕۆژھەڵات پێدەچێ ئەیالات بێت، بۆیە میتۆدە سیاسیەکان لە بابەت چارەسەری گرنگە، کە تاکتیکی و ستراتیژی لە خۆی بگرێت، ھەموو خاڵە سیاسی و دەستووریەکان لە بەرچاو بگرێت.

ئەگەر مۆدێلی یەکێتی سیاسی بگرینە دەست شێوازەی چارەسەری دەتوانێت زەمینەی ڕەخساو بۆ نزیک بوونەوە بەرجەستە بکات. کە بتوانێت ڕاچاوی واقعی سیاسی باش بنکۆڵ بکات و بەرکەوتەکان بەلاوە بنێت، لە ئاستی ھەرێمیش بەھانەکانی دوژمن کە شەڕی ئێمەی پێ فەرز دەکەن لە ژێر ناوی پارچە کردنی ووڵات بێ مانا و بێ کاریگەر بکات.
لە سەر ئەم بنەمایە سەرکردایەتی سیاسی کورد خاوەن دیدێکی ڕوون دەبێت، بۆ چارەسەری دۆزەکەی و خاوەن پرۆژەی خۆی دەبێت، کە کورد داوای چارەسەری سیاسی و ژیانێکی دیموکراتیانە دەکات لە چوارچێوەی سنوری ئەمرۆدا. ھەرپارچەیەک یەکێتی سیاسی و یاسایی خۆی دابڕێژێت. لەسەر بنەمایی دەستوری ناوەند بە ڕاچاوکردنی سیستەمی سیاسی مەدەنی و دیموکراتیک و وەبەستەبوون بە مۆدێلێک کە ھەموان لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی بێ نەک زۆرینەو کەمینە.

بۆیە سیاسەتی کۆنفدراڵ گرنگە، بتوانین پرۆژەی سیاسی چارەسەری دۆزی کورد لە نێوەندە جیھانیەکان لەسەر بنەمایی سیاسی داڕێژێ بۆ ئەوەی دەرچەیەکی چارەسەری سیاسی بۆ دۆزی کورد بکەینە ئەمری واقع بۆیە مۆدێل و چەمکی کارکردن گرنگە، کە کورد خاوەن دیدێکی سیاسیە بۆ چارەسەری دۆزەکەی لە ھەرچوارپارچە، داگیرکەرانیش ملکەچ بن بۆ سیاسەتێکی دیموکراتیک و چارەسەری کێشەی کورد.

لەگەل ئەوەشدا پەرتەوازەبوونی ڕوانگەی سیاسی سەرکردایەتی کورد بۆتە کێشە بۆ خەڵکی کوردستان بزاوتێکی جەماوەری نییە کە ڕێگر بێت لەم کارەساتە سیاسیە، ھێڵێکیان بۆ دیاری بکات کەوایە دەبێت قبوولمان بێت چەند ھێزی ئەساسی ھەیە دەتوان ئەم قۆناغە تێپەڕێنن ئەگەر بیانەوێت کۆک بن لەسەر پرتۆکۆڵێکی سیاسی بە دروست کردنی کۆمیتەک نەخشە ڕێگایەک ئامادە بکەن لە ژێر ناوی چارەسەری دۆزەی کورد و بۆ جیھان ڕابگەیەنن کە کورد چی دەوێت و دەیەوێت چۆن چارەسەریەک پێش بخات تاکوو بتوانێت کۆتایی بە ئەقڵیەتی داگیرو کاولکاری بێنێت و ڕێگایەکی نوێ بۆ چارەسەری دۆزەکەی لەسەر بنەمایی دەستەبەرکردنی ناسنامەی کورد و کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە