٨ کۆنترین ھەسارە کە تاوەکو ئێستا زانیومانە
Sunday, 09/02/2020, 14:15
لە ئینگلیزیەوە : شەماڵ عەلی
مرۆڤ ھەر لە سەرەتاوە سەرقاڵی دۆزینەوەی ھەسارە و ئەستێرەکان بووە . ئەمەش بە ڕوونی لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان ئەبینرێ کە ئێمە ئەمڕۆ ئەتوانین دیاری بکەین . لە میانەی سیستەمی خۆر کە ئەتوانرێ بە چاو ببینرێن جگە لە ٣ ھەسارە وەکو ( ئۆرانۆس و نیپتۆن و پلۆتۆ ، پلۆتۆ ئێستا بە ھەسارە حساب ناکرێ) کە لە دەرەوەی توانای مرۆڤ دایە و لەم بارەدا پێویستیمان بە تەلیسکۆب ئەبێ بۆ بینینیان.
لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا . زاناکان و ئەستێرەناسەکان ئەتوانن چاودێری ئەو ھەسارانەش بکەن کە لە دەرەوەی سیستەمی خۆر دان . لە ماوەی گەڕانیان دا ، ئێمە تەمەنی سیستەمی خۆری خۆمان ئەزانین لەوانەیە کە کۆنیش دەربکەوێ بە ٤بلیۆن و ٦٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوپێشە . کۆنترین ھەسارەش لەچاو ئێمەدا جوپیتێرە کە دوو یاخود سێ جار بەتەمەنترە . . لەگەڵ ئەوەش دا ھیچ ڕێگایەک نییە بۆ ئەوەی تەمەنی تاوەکو دڵنیابین لە دروستی تەمەنی کۆنترین ھەسارە لەم لیستەدا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشا بەڵگەی تەمەنیان بەھێزن و زاناکانیش بەردەوام تاوەکو ھەموو ساڵێک ھەسارەی کۆنتر بدۆزنەوە .
تەمەن : ٤،٦ بلیۆن ساڵ . یەک ملیۆن ساڵ لە دوای خۆرەوە پێک ھات.
شوێن (سیستەمی خۆر) : سیستەمی خۆریمان . پێنجەمین ھەسارەی کۆمەڵەی خۆرە ، گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری .
دووری لە خۆرەوە : ٥٨٨ ملیۆن کیلۆمەتر (٣٦٥،٣٧) میل.
چەشنی ھەسارە : زەبەلاحی گازی.
دۆزینەوەی : دیار نییە . مانگە سەرەکیەکەی لە ساڵی ١٦١٠ یا دۆزرایەوە.
وا پێشبینی ئەکرێ کە ھەسارەی جوپیتێر یەکەمین ھەسارەی دروستبووی سیستەمی خۆریمان بێت بە دوا بە بەدوای دروستبوونی خۆر بە یەک ملیۆن ساڵ وە پێنجەمین ھەسارەی سیستەمی خۆرە و گەورەترینیشیانە ، خاوەنی گەورەترین مانگیشە لەگەڵ ٧٩ مانگی دیکەشدا لە ئێستادا.
٧- ھەسارەی TRAPPIST-1
تەمەن : لە نێوان ٥،٤ بۆ ٩،٨ بلیۆن ساڵ لەمەوپێش
شوێن (سیستەمی خۆر) : بورجەکانی Aquarius . گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری .
دووری لە زەویەوە : ٣٩ بۆ ٤٠ ملیۆن ساڵی ڕووناکی.
چەشنی ھەسارە : Seven terrestrial planets.
دۆزینەوەی : ئەستێرەکە دۆزرایەوە لە ساڵی ١٩٩٩ ، سێ ھەسارەیان لە ساڵی ٢٠١٥ تێبینیکران. لە ساڵی ٢٠١٧ دا ھەر حەوتیان جەختیان لێ کرایەوە.
کاتێک کە ھەسارەی TRAPPIST-1 دۆزرایەوە زاناکان وا پێشبینیان کرد کە تەمەنی تەنھا ٥٠٠ ملیۆن ساڵ بێت . لەگەڵ ئەوەشا دەرەنجامەکان ئەوەیان سەلماند کە تەمەنی لە ڕاستیدا لە نێوان ٥،٤ بۆ ٩،٨ بلیۆن ساڵ لەمەوپێشە .لە حاڵی ئێستادا ڕوون نییە کە ئایا کام لەو حەوت ھەسارەیە پشتگیری ژیان ئەکات
٦- ھەسارە کێلپەر Kepler-452b
تەمەن : ٦ بلیۆن ساڵ.
شوێن (سیستەمی خۆر) : بورجەکانی Cygnus . گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری .
دووری لە زەویەوە : ١٤٠٠ ساڵی ڕووناکی.
چەشنی ھەسارە : Super-Earth exoplanet.
دۆزینەوەی : ئەستێرەکە دۆزرایەوە لە ساڵی ٢٠١٥.
ئەم ھەسارەیە Kepler-452b لە ساڵی ٢٠١٥ دا دۆزرایەوە کە بووە ھۆیی نانەوەی ھەرایەکی گەورە لەلای زانایان و کۆمەڵگای زانستیەوە ، یەکەمین ھەسارەیە کە لە زەوی بچێت (لە ناوچە ئارامەکە) بێت .
Kepler-452b شەست ئەوەنەی زەوی گەورەترە لە ڕووی قەبارەوە . ھێشتا ئەبێ توێژینەوەی زیاتر بکرێ لەسەر ئەم ھەسارەیە کە تەئکید بکرێتەوە لە توێژینەوەیەکی سەربەخۆدا کە ئایا ھەسارەی Kepler-452b وەکو زەوی شیاوە بۆ نیشتەجێبوون؟!.
٥ - 51 Pegasi b
تەمەن : ٦.١ بۆ ٨.١ بلیۆن ساڵ.
شوێن (سیستەمی خۆر) :51 Pegasi in the constellation Pegasus. گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری.
دووری لە زەویەوە : زیاتر لە ٥٠ ساڵی ڕووناکی .
چەشنی ھەسارە : جوپیتێری گەرم (زەبەلاحی گازی)
دۆزینەوەی : ساڵی ١٩٩٥.
دۆزینەوەی 51 Pegasi b لە ساڵی ١٩٩٥ دا یەکێک بوو لە ھەرە دۆزینەوەی پڕ بایەخەکان لە مێژووی دۆزینەوەکانی گەردوونناسی دا. لەو کاتەوە دوو ناوی تریشی لێنرا Bellerophon لەگەڵ Dimidium بەردەوام بوون لەوەی کە بە ناوی خوایەکی یۆنانیەوە ناوبنرێ لەلایەن ئەستێرەناس جیفری مارسی . وە ئەم ھەسارەیە بە ٤ ڕۆژ سوڕانەوەیەک بە دەوری خۆیا تەواو ئەکات و
لەم دوو سەدەیەش دا کە دۆزراوەتەوە رونیان کردۆتەوە کە ڕوەی لە خۆرە یەکەمین ھەسارە بووە کە لە دەرەوەی خۆری خۆمان بێت وە بەقەدەر نیوەی ھەسارەی جوپیتێرە .
٤ - HD 80606 b
تەمەن : ٧.٦ بلیۆن ساڵ.
شوێن (سیستەمی خۆر) : بورجەکانی Ursa Major . گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری .
دووری لە زەویەوە : ١٩٠ ساڵی ڕووناکی .
چەشنی ھەسارە : جوپیتێری گەرم (زەبەلاحی گازی).
دۆزینەوەی : ساڵی ٢٠٠١
یەکێکە لە سەمەرەترین ھەسارەکان کە لە ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن تیمێک کە سەرپەرشتی ئەکرا لەلایەن مایکڵ مایۆر و دایدۆر کیۆلۆز . ئەم ھەسارەیە کاتێ ڕووی لە خۆر ئەبێ بە شێوەیەکی خێرا بەشی سەرەوەی گەرم دادێ تاوەکو ٢٠٠٠ پلەی فەھرەنایتی .
٣ - 55 Cancri e
تەمەن : ١٠.٢ بلیۆن ساڵ.
شوێن (سیستەمی خۆر) : بورجەکانی Cancer . گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری .
دووری لە زەویەوە : ٤٠ ساڵی ڕووناکی .
چەشنی ھەسارە : تاوەکو ئێستا نەزانراوە.باوەر ئەکرێ کە پێکھاتەکەی کاربۆن بێت.
دۆزینەوەی : ساڵی ٢٠٠٤.
ئەم ھەسارەیە بۆ یەکەمجار دۆزرایەوە لە کاتێکت دا کەوا چاودێری 55 Cancri e یا ن ئەکرد ئەو کاتەی کە دۆزرایەوە ھەواڵ و ڕیپۆرتە زانستیەکان ئەیانوت کە ڕووی ئەم ھەسارەیە ئەڵماسە لەبەر ئەوەی لە کاربۆن پێکھاتووە بەڵام لە ٢٠١٣ دا ئەستێرەناسەکان کەوتنە گومانەوە و ئەم بۆچونە کەوتە بەر باس و گومانی کرایە سەر کە لەسەر ڕووی ھەسارەکە بورکان ( لە زمانی کوردی دا وشەیەک نییە بۆ lava flow بە تەواوی بەو شلەمەنیە ئەوترێ کە لە گڕکانەکانەوە یەتە دەرەوە و ڕێ ئەکات )یەتە دەرەوە ئەم ھەسارەیە ڕوویەکی بە بەردەوام شەوە و ڕوویەکی بەردەوام ڕۆژە ناجوڵێت بەرگی ھەسارەکە وەکو زەوی وایە بەڵام دوو ئەوەنەی بەرگی زەوی ئەستوورترە.
٢ - Keppler-444 Planets
تەمەن : ١١.٢ بلیۆن ساڵ.
شوێن (سیستەمی خۆر) : ئەستێرەی کێڵپەر ٤٤ نزیکی بورجەکانی ڵایرە . گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری .
دووری لە زەویەوە : ١١٧ ساڵی ڕووناکی .
چەشنی ھەسارە : پێنج ھەسارەی دەرەوەی زەوی.
دۆزینەوەی : ساڵی ٢٠١٣ تێبینیکرا و ساڵی ٢٠١٥ جەختی لێ کرایەوە.
لە ساڵی ٢٠١٥ دا ئەستێرەناسەکانی ناسا بۆ یەکەمجار ڕایان گەیاند کەوا ھەسارەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە نزیکەی دوای ٢ بلیۆن ساڵ لە دروستبوونی ڕێگای شیری ئەمیش دروستبووە ئەویش ناوی کە پێنج سیستەمی ھەسارەییی ھەیە بە ناوی کێڵپەر -٤٤٤ کەوا مەزەندە ئەکرێ تەمەنی ١١ بلیۆن و ٢٠٠ملیۆن ساڵ لەمەوپێش بێت. بچوکترینیان ھێندەی ھەسارەی مارس و گەورەترینیشیان ھێندەی ھەسارەی ڤینۆس ئەبێت
١ - PSR B12620-26 b
تەمەن : ١٣ بلیۆن ساڵ.
شوێن (سیستەمی خۆر) : بەشێکە لە ناوەکی M4 لە ھەسارەی دوپشک . گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری .
دووری لە زەویەوە : ٥.٦٠٠ ساڵی ڕووناکی .
چەشنی ھەسارە : ھەسارەی جۆڤیەن (زەبەلاحی گازی).
دۆزینەوەی : ساڵی ١٩٨٧ تێبینیکرا و ساڵی ٢٠٠٣ جەختی لێ کرایەوە.
ھەسارەی دەرەوەی ناسراو بە PSR B12620-26 b یەکێکە لە ھەرە ناسراوترین ھەسارەکانی گەردوون. وا مەزەندە ئەکرێ تەمەنی ١٣ بلیۆن ساڵ بێ ( واتە دروستبونی دوای تەقینەوە مەزنەکە Big Bang بێت بە نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن ساڵ) دوای زیاتر لە دوو دەیە توێژینەوە زاناکان سەرقاڵی بوون تاوەکو بیسەلمێنن کە ھەسارەیەکە لە سیستەمەکە ئەوەبوو لە ساڵی ٢٠٠٣ تەئکیدی لێ کرایەوە بە یارمەتی تەلیسکۆبی ھابڵ لە بۆشایی ئاسمان .
ناویش ئەبرێ بە جوپیتێری گەرم ھەمان تایپە بەڵام ٢.٥ جار گەورەترە لە جوبیتێر .
سەرباری ئەوەش زاناکان ھێشتا سەرقاڵی دۆزینەوەی زیاترن .
http://www.oldest.org/geography/planets/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست