کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چین كۆرۆناش تێك دەشكێنێت

Friday, 07/02/2020, 13:04


شەست رۆژە نەخۆشی كورونا بەرۆكی بە چینیەكان گرتووە, شارە بوكی وهان و چەندین شاری كردووە بە تارمایستان و چۆڵانەو وێرانەیەكی ترسناك, ئەو شەقامە جوان و بازاڕە رەنگاو رەنگ و باڵە خانە بەرزانە لە ترسی ڤایرۆسی كورونا بەرگی سامناكیان پۆشیوە, خەون بەوە دەبینن بەچن بە قوڵایی زەویدا, ئەو خەڵكە داهێنەرو ئیش كەرو بە جوڵەیەشی لە ماڵەوە لە دڵەڕاوكێ و ترس و خۆفدا زیندانی كردووە, لە هەموو تارمایی و مرۆڤێك دەڕەوێنەوە, وڵات بە سامناكی و خەڵكەكەی دەم پێچ و ترساو لە هەموو شتێك دەبینرێن, وڵاتێك نەیارانی بە چەك و پارەو ئابلوقە لە هەقی نەدەهاتن, ئێستا لە رێگای شەمشەمەكوێرەیەكەوە دەیانەوێت پشتی بە زەویدا بدەن و گرەو لەسەر دەردومەینەتی زیاتری بۆ دەكەن تاكو دوری كەنەوە لە خەونە گەورەكانی, لێ نازانن ئەژدیها رابوو لە خەو ترس نازانێت, ئەمساڵ خەونی بە كۆتاییهێنان و بە سفركردنی هەژارییەوە دەبینی و و لە 2025 پڕۆژەی لە چین دروستكراوەو ئیتر پرۆسیسەرو رەقائیق ی دەرەوەی ناوێت كە روحی پیشەسازی نوێ و شۆرشی چوارەمی پیشەسازییە, هەواوی رچە رێگاكەی شكاند, بووە پێشەنگی بەرەو روبونەوەی رۆژئاوا, گەورەترین كەماسییە بۆی لە خولی بەرهەم هێناندا, وا دانرابوو لە 2034 ببێتە وڵاتێكی پێشكەوتوو, وە بەرهەمی نەتەوەیشی بكەوێتە پیش هەمووانەوە, لە ساڵی 2049ش وەكو هێزێكی خاوەند سوپایەكی گەورەی بەهێزی جیهانی و وڵاتێكی دەوڵەمەند دەربكەوێت تیایدا داهاتی تاك تا ئاستی وڵاتانی دەوڵەمەندی جیهان بەرزبێتەوە, ئەمە خەونی سەرۆكەكەی شی بینگە پێش كۆرۆنا, كە لە دوای ماوتسی تۆنگەوە لە هەمووان چەپتر و بەهێزتر و كاریگەرتریشە, لە هەمووانیش خاوەند رۆشنبیریەكی هەمە لایەنەی مەوسوعیترە, هێمن و لەسەر خۆ مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكان دەكات, قورس و سەنگین تاكە كەسە لە جیهان وایكردووە هەموو جارەكان ترامپ بە ناچاری تەلەفۆنی بۆ بكات و لە دەرگاكەی بدات نەك ئەو, ئەو سەرۆكەی موچەی چارەكی موچەی پەرلەمانتارەكانی ئێمەیە لێ بەهێزترین كەسی جیهانیشە, ئێستا لەشەڕ لە گەڵ ڤایرۆسدا نەیاران لە نزاو پاڕانەوەوە تا ترساندن خەون بە چۆك پێدانییەوە دەبینن, تەنانەت ئەوانەشی هەموو جلوبەرگ و تا قیبلەنەماو مێزەرەكانی سەریشیان, بە پێچراوەیی و ئامادەكراوی چینییە, نزاو رجا بۆ نغرۆبونی دەكەن, لێ نازانن شەڕ لەگەڵ زیرەكی دەستكرد, نەیار هەمیشە بەشی دۆڕانە .
كە كۆمۆنیستەكان دەسەڵاتیان گرتە دەست , بەرهەمی نەتەوەیی چین تەنها67,91 ملیار دۆلار بوو لە ساڵێكدا, وەلێ ئێستا خاوەند ئابورییەكی زەبلاح قەبارەكەی 14,140,163 ترلیۆن دۆلارە" بێ هۆنگ كۆنگ و ماكاو تایوان", واتا 2076 جار زیادی كردووە لەوكاتەوە, وە زیاتر لە دووجاری داهاتی نەتەوەیی هەر 57 وڵاتە ئیسلامیەكەی جیهانیشە,ساڵانەش بە ئەندازەی وڵاتێكی وەك توركیا ئابوورییەكەی زیاد دەكات, چین لە ساڵی 1986 هاتە ناو یانەی ئابووری ترلیۆن دۆلارەوە, لەو ساڵە بەرهەمی نەتەوەییەكەی گەیشتە 1,037,062 دۆلار.
لە دووشەمەی ڕەشی 3ی ئەم مانگە كە دەرگای بازاڕی پشك كرایەوە, یەكسەر هاڕەی كرد رو لە خوار, لێ دوایی ئارامی گرت لە زیانی 393 ملیار دۆلار راوەستا, 5,8 جاری كۆی بەرهەمی نەتەوەیی چینی لەساڵی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایەن شوعییەكانەوە ئەو رۆژە كۆرۆنا زیانی دا, لێ كۆڵی نەداو بازاڕی پشكی دانەخست, لە بڕی دوعاو نزاو هانا بردن بۆ ئەفسانەكان زیرەكی دەستكرد كەوتە جەنگەوە بەرامبەر بە كورۆنا, داهێنانەكان كوتنە بواری جەنگی دەستەو یەخەوە, رۆبۆت و زیرەكی دەستكرد لە شەقامەكان بە خێرایی سەرسوڕهێنەر هاووڵاتیان دەپشكنن و نەخۆشەكان رادەگرن و دەیاندۆزنەوە, لەناو نەخۆشخانەكانیش رۆبۆتەكان هەموو كارەكانی چارەسەری ئەنجام دەدەن, لە پاككردنەوەوە تا پشكنینی قوڕگ و چارەسەركردن و دیاریكردنی چارەسەری, دروستكردنی دوو نەخۆشخانەكەش لە ماوەی 9 رۆژدا بونە هێمایەك بۆ بەرەو روبونەوە و دەرخستنی ئیرادە, چینێك پارساڵ 36% بازاڕی پشكی سەركەوت و یەكەمی جیهان بوو, 3ی مانگ بە ترسەوە دەرگای بازاڕی پشكی كردەوە, كۆرۆنا چاركی ئەو دەستكەوتەی لوش دا, بەڵام رۆژانی دواتر پڕیكردەوە, چین تا دێت دەوڵەمەندتر لە رۆژی پێش خۆی دەردەكەوێت, سامانی وڵات ئێستا بایی 63,83 ترلیۆن دۆلارە, لە ساڵی 2003ەوە كە سارس شەڕێكی تری بەسەردا سەپاند , 8,52 جار ئابوورییەكەی زیادی كردووە , ئابوورییەكەی لە 1,660,29 ترلیۆن دۆلارەوە بەرز بۆتەوە بۆ 14,140,163 ترلیۆن دۆلار, هاوكات ژێرخانەكەی تۆكمەترو پێشەنگی شۆڕشی پیشەسازی چوارو جی 5 یشە هەنووكە, لەوكاتە زۆر زۆر بەهێزتر و دەوڵەمەندتریشە.
چین دوای كۆرۆنا, كە پێشبینی دەكەم زیانە گیانییەكانی 10 جار زیاتری سارس بێت, بە توانایەكی زیاترو خەون گەورەترەوە دێتەوە مەیدان, شەڕ چەندە گەورەو مەترسیدار بێت وێڕای زیانەكان, تونای بەرگری و داهێنان زیاتر دە كات , ئەمە وانەیەكە چینیەكان لەدوای رێپێوانی مەزنەوە هەمیشە لێوەی فێر بوونە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە