کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوبادیش لە خیانەتدا چۆتەوە سەر باو و باپیرانی

Tuesday, 04/02/2020, 23:22


ئەگەر قوباد كوڕی دایكوباوكێكی بێ واسیتەی هەرێمی كوردستان بوایە، وەك هەزاران گەنجی تر دوای پركردنەوەی چەندین فۆرم لە چاوەروانی دامەزراندن و هەلێكی كاردا ئەبو!
بەڵام ئەفسوس! بە مەلەی دایكوباوكی دوو جار لەسەر یەك ئەبێتە جێگرێكی بێ دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم، بێ دەسەڵات لە ئاست خزمەتی جەماوەر و پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەڵام تەماعكار و ترسنۆك لەئاست پارە و بارزگانی نەوت و گاز و جگەرە و ئەلكهول و ئۆتۆمبێل.
نمونەیەكی بێ غیرەتی قوباد تاڵەبانی ببینن، نوسەرێكی دەرباری ماڵباتی بارزانی كە حامید گەوهەریە، كتێبێكی پڕ لە سوكایەتی و جنێوی لەسەر ئیبراهیم ئەحمەد و هێرۆی كچی و جەلال تاڵەبانی نوسیوە بەناوی خیانەت لە ئیبراهیم ئەحمەدەوە تا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەم جنێونامەیە بە تیراژی 10.000 دە هەزار دانە لە چاپخانەی پەروەردە و لەسەر ئەركی وەزارەتی دارایی چاپ كراوە! ژمارەی سپاردنی لەو وەزارەتی رۆشنبیریە وەرگرتوە كە پڕە لە مودیرعامی یەكێتی و بێ باكانە بەناو كتێبخانەكانی كوردستاندا پەخش و بڵاوكراوەتەوە. بێ ئەوەی قوباد تاڵەبانی بڵێ ئەرێ ئەو دەیان ملیۆن دینارە چۆن لە باخەڵی حكومەت بۆ كتێبێ بەفیرۆ ئەدرێ؟ كەی ئەركی وەزارەتی پەروەردەیە جنێونامە چاپ بكات؟
بێ غیرەتی قوباد تاڵەبانی گەیشتە ئاستێ كە توانای تۆماری دەعوایەكی قانونیشی نەبو بە رۆحی وەرزشیەوە هەموو سوكایەتیەكانی بە دایك و باوك و باپیر و كەسوكارەكەی قبوڵ كرد تەنها لەبەرئەوەی دوای دوو خول جێگری، سبەی بە راوێژكاری مەسعود و مەسرور قبوڵی بكەنەوە
دڵشاد مەلا سەعد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە