مەملەکەتی کەر
Saturday, 01/02/2020, 11:10
هەندێك جار ئەڵێم کە کەر ڕازیە
ئیتر چیم داوە خەمی بۆ بخوم
بەردەوام جووتێ باری لە پشتە
کێڵان و گێرەش پشتی کردووە کۆم
ئالیکی جۆ بێ یا برسی و شەکەت
دەبێ هەر بڵێم ئای لە خانە خۆم
خۆ من تەمەنم گشتی بۆ کەر بوو
کەریش جووت لووشکەی لەبارە بۆ خۆم
کە دەستاودەستی پێ ئەکرێ بۆ بار
ناچارم منیش بە دووایا بڕۆم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست