کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باشترین کابینەی حکومەت !

Tuesday, 28/01/2020, 23:08


لەدوای دروست بونی حکومەتی نوێ دەست بەکار بونی مسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت ئەو ئەرکەی پێ سپێردرا ،کەسێکی ئەمنی و دەزگای پاراستن زیرەک و لێهاتوو لەکارو پیشەی خۆی داڕشتنی پلانی کوشنن و بێ سارو شوێن کردنی ڕۆژنامە نوس

لەو ڕۆژەی مسروربارزانی جڵەوی حکومداری وەر گرتوە هەفتانە و مانگانە سیناریۆ لەسەر سیناریۆ داڕێژراوە بۆ مەشغوڵ کردنی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی لەچاوی هاوڵاتیانەوە خۆی قوتار بکات ناچار پەنای بردۆتە تۆڕە کۆمەڵایەتیاکان گەرم کردنی باس و خواسی دژایەتی دین و هونەرمەند و ڕۆژنامەوسان و کوشتنی نادیار و چەندان پلانی تر

زۆربەی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە دوای هاشو هوشی راگەیاند ن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکەون بەتایبەت بیرو هۆشیان ئەدەن بە چاویان و ئەکەونە داوی سیناریۆکانی مەسرورەوە کە دەزگای پاراستن داڕێژەری پلانەکانە

لە ئیستادا دەبێ هاوڵاتیان هۆشیار تربن نەکەونە داوی پاراستن چاوکراوەترانە بڕیار لەسەر وێنەو ڤیدیۆکانی تۆرەکۆمەڵایەتی و هەواڵەکانی راگەیاندن بدەن

لە هەرێمی کوردستان زیاد لە دوو هەزار ریکخراو هەیە ڕۆژێک لەڕۆژان بۆ باشتر کردنی ژیانی تۆی هاوڵاتی هاتنە سەر شەقامەکان ؟ لەێرەدا بارزانی بچوک باش لەهاوڵاتیانی ئەم هەرێمە گەیشتوە سیناریۆی دژایەتی دین باشترین بژاردەیە بۆ زیاتر مەشغوڵ کردنی تۆ نەوت و کارەباو ئاو موچەت لەبیر باتەوە باشترین کابینەی حکومەت لەسیناریۆ نوسیندا

ئاکام محمود

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە