دوعا یان سوپاسگوزاری؟
Thursday, 23/01/2020, 21:53
دوعا یان سوپاسگوزاری؟
زۆرێک لە ئێمە هەر لە منداڵیەوە گوێ بیستی ئەوە بوین کە لە ماڵەوە دایکو باوکمان دوعا دەکەن بەشیک لە دوعاکانیان تەرخان دەکەن بۆ دوعا کردن لە کافرو بێ دینەکان..یان لە ڕۆژانی هەیندا زۆر جار گوێبیستی ئەوە بوین کە مەلاکان دوعای خراپ لە کافرو بێ دینەکان دەکەن..
لە راستیدا بۆ دروستکەر من و تۆو دیندارێکی ئیسلام یان یەهودی هیج جیاوازیەکیان نیە ، تەنها ڕەفتارەکانمان لەیەکترمان جودا دەکاتەوە..
چۆن دوعاو نزا بکەیت بۆ ئەوەی دروستکەر گوێت لێ راگرێت و داواکاریەکانت بهێنێتە دی؟
حەتمەن ئێمە دەبێت ئەوە بزانین تۆ ناتوانیت داوا لە دروست کەر بکەیت و بڵێیت دەمەوێت بەیانی ملیۆنێکم بدەیتێ ، ئەم داوایە هەرگیز نایەتە دی..یان داوای ئەوە بکەیت کە بەیانی لەخەوڵسایت سەیارەیەکی ئاخر مۆدێل لە حەوشەکەدا بێت..ئەمانە هەرگیز نایەنە دی..
تۆ دەبێت فێری ئەوە بیت گفتوگۆ لەگەڵ دروستکەردا بکەیت! لەسەر بنەمای ئەم سێ خاڵە:
- سوپاس گوزاری
- پێزانین
- هەست کردن بە ئازارو خۆشی خەڵک
گرنگە شتێکت هەبێت کە دەستت لێ دا بیری دروکەرت بکەوێتەوە لە ناخەوە سوپاسگوزار بیت، نمونە بەردێک بێت یان ملوانکەیەک بێت هەرشتێک بێت گرنگە کە دایم پێت بێت و هەرکاتێک کە دەستت بەری کەوت یر لە دروستکەر بکەوەو سوپاسگوزار بە..محاولە بکە لە ناخەوە حەزەکانت دیاری بکەیت...
بۆ نمونە من چی دەکەم؟ بەیانیان زوو کە دەچم بۆ کار، زۆر جار نانی بەیانی لەناو سەیارەکەمدا دەخۆم، بەڵام پێش ئەوەی دەست لە نان و شیرەکەم بدەم، سوپاس گوزاری دروسکەردەکەم کە ئەم بەیانیە وەک هەموو بەیانیەکانی تر لە خەو هەڵساوم و بۆم هەیە ڕۆژێکی تریش لە دروستکراوەکەی ئەودا بەسەر ببەم،سوپاس گوزارم کە خاوەنی لەشیکی ساغم، سوپاس گوزارم کە لە منداڵیەوە ڕێنمایی کردم لە ژیاندا و ڕێگا باشەکانی نیشان داوم، سوپاس گوزارم بۆ دوێنێ کە ڕۆژێکی باشم هەبوو، سوپاس گوزارم کە دروسکەر ڕێگەی پێداوم لە دروسکراوی ئەودا دەورێک ببینم... سوپاس گوزارم بۆ ئەو ئۆکسینەی کە هەڵیدەمژم، سوپاس گوزارم بۆ ئەو هەموو جوانی دارو درەختو سەوزاییە، سوپاس گوزارم بۆ ئەو ڕێگایەی کە بەسەریدا دەڕۆم..پاشان دوای ئیش کە دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە ، حەتمەن یەکسەر دەچم خۆم دەشۆم بەهەمان شێوە سوپاس گوزاری دەردەبڕم بۆ ئیمڕۆ، پاشان چنگم دەکەمەوە و پڕی دەکەم لە ئاو سوپاسی ئاوەکە دەکەم کە بۆم هەیە بەکاری بهێنم..بەم شیوەیە پێش خەوتنیش هەر سوپاسگوزاریەک بە مێشکمدا بێت دەیکەم.. ئەمە وا دەکات هەمیشە ڕۆژەکانم خۆش بێت ، زۆرینەی خواستەکانم دێنە دی واتە بەس خوازیاری شتێک بم خواستەکەم دێتە دی، نەک ئەوەی من داوای بکەم..وە چەندەها نمونەم هەیە کە لە منداڵیەوە خوازیاری هەرچی بوبیتم بۆم هاتۆتە دی..ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە من دەتوانم لەگەڵ دروستکەر گفتوگۆ بکەم و ئەو گوێ بیستی سوپاس گوزاریەکانمە..دەزانێت ناخم چی تێدا و چۆن دەژیم..
وەک پێشتر باسم کرد ئێمە هەموومان وزەین وە هەمومان فەرکوێنسی تایبەت بە خۆمان هەیە، هەموشمان سەرچاوەی یەک وزەین، واتە ئەگەر من داوا لە دروستکەر بکەم کەسێکی یەهودی لەناو بەرێت وەک ئەوە وایە من داوا لە دروستکەر بکەم بەشێک لە خۆم لەناو ببات، بۆیە هەرگیز ئەو داوایانە قبوڵ نیە لای دروستکەر..واتە دەبێت داوای شتێک بکەیت کە پەیونەدی بە خۆتەوە هەبێت نەک بە کەسانی ترەوە..داواکاریش بە خواست و دەبێت خۆشت لەگەڵ خواستەکەت هەولێ بۆ بدەیت نەک بەوەی بڵێیت من بیست دەفتەرم دەوێت بۆ سبەی ئیوارە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست