کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامی (بەرەی خەڵک) بۆ دۆخی ئێستای هەرێم

Thursday, 23/01/2020, 20:14


بەداخەوە دەسەڵاتی تاڵان ، لە هەموو کایەکاندا بیر و خەیاڵی مرۆڤی ئەم بەناو هەرێمەی کرمێ کردووە ، لێرەشەوە توانیویەتی لە گەمەی تاڵان و تاوانی خۆیدا براوە بێ و خەڵکیش بکاتە تەماشاکاری گەمەکانی و کەم تا زۆر خەڵک خۆی بکاتە ئامڕازی چەوساندەوەی کۆمەڵگا .

ئێمە وەک بەرەی خەڵک... ساڵانێکە جاڕمان داوە کە تەنها هەڵوەشاندنەوە و پاکسازییکردنی ئەم دەسەڵاتە ، هیوای گۆڕانکارییەک بۆ خەڵک دەهێنێتە پێشەوە ، چونکە ئەم دەسەڵاتە و ئامڕازکانی بەربەستی بەردەم ئازادیی و بەختەوەریی مرۆڤی کوردن ، نەک هەر بۆ ئەم پارچەیە بەڵکو بۆ بەشەکانی تری خاکمان بووەتە سنبولی قێزەونیی نائومێدیی .

حزبەکانی هەرێم ، تێکڕا لە بازنەی ڕاگرتن و پاراستنی دەسەڵاتدا (گەمە بە کەرامەت و هەستی خەڵکی دەکەن) و (خەڵک تەنها وەک ئامڕازی بەدیهێنانی ئامانجەکانی خۆیان دەبینن) و باکیان بە ئازار و گرفت و مەترسییەکانی سەر ژیان و بژێویی و کەرامەت و تەندروستیان نییە...!! بۆیە خەڵک دەبێ خۆی لە گڵاوبوون بە گوتاری درۆینەی حزبەکان بەدوور بگرێ و نەبێتە پلیکانە بۆ هەڵکشانی پێڕەکانی قازانج و پۆست ..!!

بەرەی خەڵک ، هەموو بانگەشە و یاسا و دامەزراوەی حکومەتیی و پەرلەمانیی و دادوەریی ژێر سایەی ئەم جۆرە لە پێڕی خیانەت ... بە بەتاڵ لە ڕەوایی دەبینێت .
لێرەوە ( چاکسازیی و ڕێکەوتنی حزبەکان و حکومەتی هەموومان و هەرێمێکی بەهێز ) لە بەخشینەوەی وەهم و گەمژاندنی کۆمەڵگا نەبێت هیچ شتێکی تر نییە جگە لە تەڵە و داوی بەردەوامیی دەڵاڵەکانی حزب بۆ درێژەدان بە دەسەڵات و خەساندنی زیاتری ئیرادەی ئازادی خەڵک .

بەرەی خەڵک بە خەڵک دەڵێت : هەڵوەشانەوەی (٢٩) ساڵ تاڵان و داگیرکاری ماڵی خەڵک و موڵکی گشتیی و دزینی ملیارەها دۆلار و ڕیسواکردنی کەسایەتی مرۆڤی کورد... تاکە ئەندێشەی ئێمەیە بۆ ڕوانین و هەڵسەنگاندنی دەسەڵاتێک کە سەروچاوەکانی تەنها سێدارە و بەندیخانە و داماڵین لە کوردبوونیان قابیلە .

بەرەی خەڵک
۲ ڕێبەندان ۲۷۱۹ / ٢٢ - ١ - ٢٠٢٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە