ستافی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان:
• نوێنەری حیزبی شیوعی: (پەخشان زەنگەنە) ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان . (ئەم ژنەی سەرەوە، کە شانی کڕێشاوی نێجیر دەتەکێنێت).
• نوێنەری پارتی: (فلۆرین گۆرگیس) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی ئەنجومەن و بەڕێوەبەری گشتی ئیدارە و دارایی، پێشتریش بەڕێوەبەری گشتی بوو، لە ئێستاشدا ماوەی نۆساڵە بەھەمان شێوە بەڕێوەبەری گشتی و ئیدارە و دارایی لەبەر دەستی خۆیەتی.
• نوێنەری پارتی (کۆسار کەریم): نوێنەری پارتیی بەڕێوەبەری گشتی و پێشتر لە سکرتاریەتی ئافرەتان بووە.
• نوێنەری یەکێتی: (ئەمەل جەلال) بەڕێوەبەری گشتی، بێوەژن.
• نوێنەری یەکێتی (روناک فەرەج) بەڕێوەبەری گشتی. لەگەڵ روناک رەئوف دایکی بەرهەم لە رێکخراوێکی ژنان کاری دەکرد.
• نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان : (پەروین حسن)، کۆمەڵێک نهێنی لەگەڵ پەخشاندا هەیە، پەخشان چاوپۆشی لێیکردووە، بەپێی ڕێنمای یاسایی دەبێیت بەڕێوەبەری گشتی بڕوانامەی لە بەکالۆریۆس کەمتر نەبێیت.
• نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی: (ئەدیبە عەبدل) تەنھا تا شەشی خوێندوە.
• نوێنەری یەکگرتوی ئیسلامی : (دڵخواز عبدللە).
لە ماوەی ڕابردوو ھەردوو پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان : ئاشنا عبدللە و دابان محمد، لە ڕێگای دیوانی چاودێری دارایی توانیمان ئەم زانیاریانە بەدەست بهێنن :
• ئه‌نجومه‌نێك كه سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، زیاتر له 700 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخانكراوه
• 90 هه‌زار دینار دراوه به‌سێتێك كۆكا كۆلا
• نزیكه‌ى 3 ملیۆن دینار دراوه به كه‌مالیات و سوراو
• زیاتر له 3 ملیۆن دینار دراوه به وه‌رگێڕانى ڕاپۆرتێك
• 70 ملیۆن دیناریش بێ خاوه‌ن و 200 ملیۆن دیناریش ساڵانه بۆ موچه‌ى چه‌ند كه‌سێك.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان، كه ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له ماوه‌ى ڕابردودا و به پێى ڕاپۆرتى لیژنه‌ى چاودێرى دارایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران زیاتر لە 720,250,000 (حه‌وت سه‌د و بیست ملیۆن و دوسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار) دراوه به ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان، به‌پێى نووسراوى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان پاره‌كه له داهاتى فرۆشتنى نه‌وت بووه و خراوه‌ته سه‌ر ژمارى بانكى 20175، سه‌ربارى وه‌رگرتنى سلفه‌ى جۆرا و جۆرى حكومه‌ت و به‌خشینه ناحكومه‌یه‌كانى وه‌ك یوئێن و ڕێكخراوه‌كانى تر...
بۆ خه‌رجیه‌كان تەنیا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خۆى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كڕین بووه، له‌یه‌كێك له پسوله‌كاندا له كۆى زیاتر له 1 ملیۆن دینار، 720,000 هه‌زارى دراوه به 8 سێت كۆكا كۆلا، هه‌ر سێتێك 90 هه‌زار كه‌وتووه، نزیكه‌ى 3 ملیۆن دیناریش دراوه به كه‌مالیات و له ناویشیاندا سوراو و کەلوپەلی پێویستی ژنانە.
بۆ وه‌رگێڕانى ڕاپۆرتێك، زیاتر له 3 ملیۆن دینار دراوه به كۆمپانیایه‌ك، كۆمپانیاكه ئیشى گه‌یاندن و بازرگانى گشتیه، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن خۆى كارى وه‌رگێڕانى بۆیان كردوه و بۆ هه‌ر لاپه‌ڕه‌ك نزیكه‌ى 35 دۆلارى وه‌رگرتوه، کە به‌پێى یاسا، فه‌رمانبه‌ر بۆى نییه كارى فه‌رمانگه‌كه‌ى به پاره بكات.
پسوله‌ى خه‌رجكردنى 75 ملیۆن دیناریش بێ سه‌روشوێن بووه و كه‌س نه‌یزانیوه چۆن هاتوه و چۆن خه‌رج كراوه، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه چه‌ندین كه‌سى هه‌یه به پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و ساڵانه زیاتر له 200 ملیۆن دینار موچه‌كه‌یانه....
1. پێش دووساڵ دیوانی چاودێری دارایی ھەروەک ھەموو دامودەزگاکانی حکومەت بە رێکەوت سەردانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان کرد، بە دوایدا ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلیان دا بە ئەنجومەنی وەزیران، نەک بۆ سزادان بەڵکو داوای داخستن و ھەڵوەشانەوەی ئەو ئەنجومەنەیان کرد، ئەویش لەبەر فەسادی ئیداری و فەزاحەت و گەندەڵی، ھەڵبەت جیا لەوەی چەندین ملیۆن دینار و دۆلاریان لەم حکومەتە وەرگرتوە، لە ھەمان کاتدا بگرە زیاتریان لە رێکخراوە جیهانییەکان و ڕێکخراوەکانی پارێزگاری لە مافی ژنان و ئافرەتان وەرگرتوە، لە ڕاپۆرتەکەدا نووسرابوو، کە ئەم ئەنجومەنە ھیچ زانیاریان نەداوەتە حکومەت، تەنیا لە نێوان پەخشان زەنگەنە و فلۆرین گۆرگیسی بەڕێوەبەری گشتی ئیدارە دارایی ماوەتەوە و شاردوویانەتەوە، ھیچ کەسێکی تر لە ئەنجومەن بۆی نەبووە زانیریی لەسەر حساباتی ئەنجومەن بکات.ھەڵبەتە ڕاستە نوێنەری لایەنەکان بەشدارن، بەڵام تا ئیستاش کەس بۆی نییە زانیاریی لەسەر شێوازی پارە و حسابات و ئیشوکاری ئەنجومەن وەربگرێت، یان دەستی تێبخات. (بڕوانە ئەم لینکە بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان):
ئەندامەکان بەم شێوەیە دزیی و گەندەڵییان کردووە:
لە دوای تەخشان و پەخشان زەنگەنە، زەنگەنە، یەکەم دزی ناو ئەم ئەنجومەنەیە.لە ماوە ئم دەساڵەدا دزییەکانی لە ژمارە نایەت..بە یارمەتی و پێسنیاری ئەمەل جەلال دوای لەسەر جەم ڕاگەیاندنەکانی ناو هەرێم کردووە، بەتایبەتی لەرۆژنامەنووسان کە قسە لەسەر ئەنجومەن نەکەن، تەنانەت داوەتی نانی بەیانی کۆمەڵێک لە چالاکوانی ژنی کردووە، ھەتا خۆپیشاندان ڕیک بخەن بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و ھەوڵبدەن پەخشان بمێنێتەوە.
فلۆرین گۆرگیس سێودین بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانما، کە بەرپرسی ئیدارە و حساباتە لە هەمان کاتدا سه‌رۆكی رێكخراوی دیانا بۆ رۆشنبیریی وه‌رزشی، ئاگاداری سەرجەم گەندەڵیەکانە و ئێستا بۆ خۆشی بۆتە خاوەنی کۆمپانیا و خان‌و ڤێلا.سەیارەی وەرگرتوە فۆرت سفرکیلۆمتر.
ئەمەل جەلال جیا لەوەی سەیارەی وەرگرتوە شوقەی لە شوقەکانی زەکەریا وەرگرتوە ئیفادی سەرجەم وڵاتانی دنیا ئەو بۆی دەچێت.ئەمەل بۆتە محامی و دەمڕاستی ئەنجومەن، پەخشان چاوپۆشی لە هەموو کارە دزێوەکانی دەکات.
کۆمەڵی ئیسلامی نەکشاوەتەوە لە حکومەت و چاوپۆشی لەو هەموو گەندەڵیی و دزییە کردووە، بەتایبەتی گەندەڵی ئەدیبە، کە بە ئیمتیازی بەڕێوەبەری گشتی دانراوە، ئەم ژنە نەخوێنەوارە سەیارەی فۆرت و شوقەی وەرگرتوە لە شوقەکانی زەکەریا.
یەکگرتوی ئیسلامی بەناوی ئۆپۆزسیۆن بەشدارە لە حکومەت و چاوپۆشی کردوە لە گەندەڵی و شوقەی وەرگرتوە وسەیارەی فۆرت سفرکیلۆمتری وەرگرتوە.
نوێنەری پارتی کۆسار کریم سەیارەی فۆرت سفر کیلۆمتری وەرگرتوە.
پەروین حەسەن ؛ نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان، وەکو پەخشان زەنگەنە گەندەڵە، جیا لەوەی بۆخۆی باش دەزانێیت ئەنجومەن گەندەڵ و پەرلەمنتارەکانی بزوتنەوەی بە بەڵگە ئاشکرایان کرد فەزاحەت و گەندەڵی ھەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی شوقەی زەکەریا و سەیارەی فۆرت و موچەی بەڕێوەبەری گشتی لەدەست نەچێیت، پشتگیری پەخشان زەنگەنە کرد و ئامادەنەبوو بایکۆتی ئەنجومەن بکات.
شایەنی باسە ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان، ئێستا چوار لیژنەی لەسەرە:
1. لیژنەی دیوانی چاودێری دارایی.
2. - لیژنەی پەرلەمنتارەکانی گۆڕان.
3. لیژنەی دەستەی دەست پاکی.
4. لیژنەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
تێبینی:
لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو، جگە لە بەھەدەردانی سەدان ملیۆن دۆلار و تەخشان و پەشان کردن ئەم ئەنجومەنی دزانە ھیچ دەست کەوتێکیان بۆ ژن و کچی کورد بەدەست نەھێناوە، بگرە کێشەیان زیاترکردووە بەپێی قسەی کەس نەبێیت بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی دیوانی چاودێری دارایی.
ژنێکی چالاکوان