عیسمەت ئەرگوشی ئافرەتی لەشفرۆش بۆ ئاراسی شیخ جەنگی دەنێرێت
Thursday, 16/01/2020, 0:56
کادیرێکی ئاسایش
عیسمەت ئەرگوشی کە بەرپرسی گشتی ئاسایشی پارتییە، وا بۆماوەی 18 سالە ئەو پۆستەی وەرگرتووە، ئەمە وای کردووە کە بەهۆی پلە ئیداری و ئەمنیەکەی تاوانی زۆر بکات و دەستی خۆی سور بکات بە کوشتنی دەیان و سەدان کەسی بێ تاوان جگە لە ناپاکی و فەسادکردنی ئەو دەزگایەی کە بەڕیوەی دەبات و پڕی کردوە لە پێگەیاندنی کەسانی تاوانبار و ناپاک، جگە لە ئافرەتی لەشفرۆش کە بۆ کاری سیخوڕی بەکاریان دەهێنێت.بەنمونە لەم 18 ساڵەی تەمەنی دەسەڵاتی چەندین جار رێکخراوی تیرورستی قاعیدە و داعش تاوانی گەورەیان لە هەولیر ئەنجام دا ئەم نەیتوانی وەکو بەرپرسێک رێگری لێبکلات و توانای خۆی پیشان بدات، بەتایبەتی لە سەردەمانێک داعش توانی نیوەی کوردستان داگیربکا و نزیکی شاری هەولێریش بوویەوە، تەنانەت تارادەی ئەوەی کە 3 مێر منالی ئیسلامی لەنێو پایتەختی هەرێمدا هەڵسان چەندین کاتژمیر پارێزگای هەولێریان داگیرکرد، بەمە ئابڕ وی هەموو پارتیان برد، ئەمەش هەمووی بە هۆی تاوان و فاشەلی بەڕیوەبردن و ئیدارەیی دەزگای پاراستن و عیسمەت ئەرگوشی بوو، چونکە زیرەکی و لیهاتویی هەردەزگایەکی ئەمنی هەموو وولاتیک، لەوەدایە، کە بتوانی پیلانی دژەکانی پووچەل بکاتەوە و زوو بە هانای هاوڵاتیی و شوێنە ئیدارییەکانەوە بچێت، بەڵام دەزگای ئاسایش تەنیا ئەرکی پاراستنی خۆیان و بنەماڵەی بارزانیی بووە، لەگەڵ ملشکاندنی نەیارەکانی خۆیان، نەک ئەرکی تر، کە ئەویش ئاسایشی هاوڵاتیی و هەرێم بێت.
عیسمەت ئەرگوشی وەکو هەموو دەیزانین کەسیکی قومارچی و شەهوەتباز و سەرسەرییە، هەموو هەفتەیەک دوای دەوام دەچێتە قومارخانە و مەلهاکان بەتایبەتی لە لوبنان، باس لەوە دەکرێ چەند رێستورانێک و هوتێلیکی لە لوبنان هەیە و کاری بەدرەوشتی کۆمەلایەتی تێدا دەکات، بەو تەمەنەوە کە تەمەنی پیرە مەڕێکی ماوە، ئەو پلە سیاسیی و ئیدارییەی هەیەتی بۆ دزیی و فەسادی و بەدڕەوشتی بەکار دەهێنێت، ئاگای لە کاروباری بەڕیوەبردنی دەزگای ئاسایش نەماوە.
عیسمەت ئەرگوشی هەموو هەوڵێکی ئیستای پارە کۆکردنەوەیە بۆ خۆی و زانیاری کۆکردنەوەیە لەسەر نەیارەکانی بنەمالەی بارزانی و دڵخۆشکردنیان بەوەی کە گوایە بۆ بارزانی دڵسۆزە، چونکە ئەو پیشە و کارەی لە هەولێر ئەنجامی داوە و لەو بوارەدا ئەزمونی زۆری هەیە کە لە زۆربەی هوتیلە گرانبەهاکانی هەولێر و دهۆک، پاراستن کامیرای چاودیری بۆ ژووری نووستن و خۆشورین (حەمام) و تەوالێت داناوە، لەکاتی پێویست دا و بۆ ئەوانەی کە زیارەتی ئەو ئوتێلە دەکەن، بەکاریان دەهێنێت، هەر بۆیە زۆربەی ئەندام پەرلەمان و بەرپرسەکانی حیزبەکانی تر کە سەردانی هەولێریان کردووە، دەزگای ئاسایش هەوڵی گرتنی ڤیدیۆی داوە و لەم کارەدا سەرکەوتوو بووە، بەتایبەتی بەرامبەر رەخنەگرەکانی خۆی و پارتی بەکاریان دەهێنێت.
لەم بارەوە دەمەوێت زانیاریەک بۆ خوێنەرانی کوردستانپۆست بۆ باس بکەین، کەعیسمەت ئەرگوشی دوای رووداوەکانی 16ی ئوکتوبەر، کە ئاراسی شێخ جەنگی، چەندین جار قسەی بە مالی مەلامستەفا، گوت بە تایبەتی ئەو کاتەی بە توڕیەیەوە گوتی نەک هەر مەسعود بارزانی، بەڵکو مەلا مستەفای باوکیشی درۆزنە، بۆیە مەسعود و مالی مەلامستەفا زۆر لیی تورەن و دەیانەوێ توڵەی لێ بکەنەوە، ئەم ئەرکەشیان بە عیسمەت ئەرگوشی سپاردووە، لەم بارەیەوە ماڵی بارزانی قسەیان لەگەڵ بەرپرسە ئەمنی و تاوانبارەکانیان کردوە، کە هەر چۆنێک بێت هەوڵ بدەن ئاراس شیخ جەنگی لە نابەرن، بەپیێ زانیاریەکانی من عسمەت ئەرگوشی بە ماڵی مەلاستەفای گوتوە کە ئەو ئامادەیە ئاراسی شیخ جەنگی برازانی تالەبانی و پیاوە سوکەکەی قاسم سلێمانی بۆ لەناو بەرێت، کەچی ئەوا سالێک بەسەر ئەو پەیمانەی عیسمەت ئەرگوشی تێپەڕیوە و چەند ملیۆن دۆلارێکیشی لە ماڵی مەلامستەفا وەرگرتوە، بە بێ ئەوەی تا ئیستا توانیبێتی سەرکەوتوو بێت، پلانەکەش ئەمەیە کە جارێک هەوڵی ئەوەی داوە لە رێگای ناردنی ئافرەتی لەشفرۆشەوە زەفەری پێ بەرن، چونکە ئاراسی شێخ جەنگیش بۆ خۆی وەکو ئەوان کەسێکی سوک و نەفسنزم و داوێن پیسە، رەفتارەکانی منداڵانە و لە رووی کۆمەڵایەتییەوە کەسێکی هیچە و سەرسەریە..
تێبینی: ئەم زانیرییانە تەنیا بۆ مێژووە، کە دەمەوێت بیخەمە بەردەمی خەڵکی کوردستان، تا بزانن ئەم دەسەڵات خەریکی چیە و چۆن خەریکی ملشکاندنی یەکترن و دەزگای پاراستن و ئاسایش هەر ئەمە کارێتی، نەک کاری پاراستن و ئەمنی خەڵکی کوردستان.
کادیرێکی ئاسایش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست