دەستبردن بۆ مووچەی شەهیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ژێر هەر ناونیشانێک بێت هێلی سوورە
Wednesday, 15/01/2020, 1:09
ئێمە وەک کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان وێڕای دەستخۆشیمان لەو هەنگاوانەی کە دەنرێن بۆ پاککردنەوەی لیستی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڵام نیگەرانین لەوەی کە لە بەشی دووەمی یاسای چاکسازی لە ماددەی دووەم و خاڵی سێیەم هاتووە:
لە کاتی مردن یان بڕینی مافی دارایی سەرجەم میراتگرانی شەهیدان یان ئەنفالکراوان و قوربانیانی جینۆساید کە بۆ لەمەودوا بە گویرەی یاسای خانەنیشینی بەرکار ئەو میراتگریە دەستنیشان دەکرێت، ئەو مافە داراییە کۆتایی پێدیت و ناگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە.
ئەو ماددەیە پیچەوانەی یاسایی ژمارە(٩) ماف و ئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەرچووە و یاسای هەموراکراوی ژمارە(٧) ساڵی ٢٠١٣ یە، وە بە جێبەجیکردنی هەزاران خیزان لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەکانیان دەبڕدرێت، بۆیە ئێمە لەو رێکخراو و کەسوکاری سەهیدان و ئەنفالکراوان کە لە خوارەوە نامان هاتووە داواکاری:
-پەرلەمانی کوردستان یاسایی ئیمتیازی شەهیدان تیکەڵی پرسی چاکسازی نەکات.
- نابێت ئەو بڕگەیە لە یاسایی چاکسازی دەنگی بۆ بدرێت.
دواجار دەڵێین بڕینی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لای ئیمە هێلی سورە و قەبوولی ناکەین.
1-رێكخراوی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە
2- كوردستان بێجینۆساید
3- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
4-تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
5- تۆڕی ئایكان بۆ نەهێشتنی چەكی ناوكی
6- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ
7- هەڵمەتی دادپەروەری
8- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك كوردستان
9- رێكخراوی مانەوە بۆ شەهید و ئەنفال
10-رێكخراوی چاوی ئەنفال
11-رێكخراوی چواردەی چوار
12-رێكخراوی شەهیدانی سەنگەر
13- رێكخراوی ناسنامە
14-كۆمەڵەی داكۆكی كار لە پرسی ئەنفال
15-رێكخراوی زیندانیانی ئەنفال لە گەرمیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست