مەسعود بارزانی بەچ سیفەتێک کۆنە پیشمەرگە و زیندانی سیاسیەکی لەگەل داعش ومادەی هوشبەرەکان زیندانی کردوە!؟
Sunday, 29/12/2019, 22:15
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیجی ١٧ شوبات دەستی کەوتوە ، پیشمەرگەی دیڕین و زیندانی سیاسی ( ئیدریس سەلیم مەخموری) کە لە ٨/٠٥/٢٠١٩لەبازگەی مەخمور هەولێر ، بێ هیچ هۆکاریکی یاسایی و ئاگادارکردنەوەی پێشتر هیزیکی پاراستن ( ئاسایش ) رفاندویەتی وابۆماوەی ٧ مانگ دەچێت لەئاسایشی گشتی لەلای عیسمەت ئەرگوشی زیندانیکراوە ، بێ ئەوەی پەراوی دادگای بۆبکرێتەوە ، یان تومەتیکی ئاراستە بکرێ ! جگە لەوەی بەبنەمالەکەیان گوتوە کە ئەو ئەندامی تەڤگەری ئازادیە و نابێت ئەندامی ئەو پارتە بێت لەکاتیکدا ئەو حزبە مولەتی یاسایی هەیە و پەرلەمانتاری لەپەرلەمانی عیراقە . بەلام بەپێی بەدواچونەکانی مالپەری ١٧ شوبات ، هۆکاری سەرەکی بۆئەوە دەگەریتەوە کە پارتی هەول دەدا دەنگی ئازادەکان خاوەن ئیرادەی خۆیان نەبن و تەسلیم بەسیاسەتی ئەو بن ، بۆیەشە لەماوەی ئەو ٧ مانگەدا بەهیچ شیوەیەک نەدراوەتە دادگا و هیج تومەتیکی ئاراستە نەکراوە و دۆسیەکەی لای ژوری رامیاری سەید موحمەد و نەجمەدین کاکەیی پاراستنە .
پێشێلکاریە مەترسیەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر ئیدریس سەلیم مەخموری
ئەوەی جیگای سەرنج و پیشێلکاری مەترسیداری مافی مروڤە ، کەنابیت هیج زیندانیەک لە کاتی دەستگیرکردنی لە ٤٨ کاتژمیر زیاتر لەزیندان بمینیتەوە ، بێ ئەوە ی پەروەندەکەی ئاراستەی دادوەر نەکرابێ ، بەلام ئەوەی جیگای ترسناک و سوکایەتی و تاوانە کە ئەو پیشمەرگە دێرین و خاوەن پیداویستی تایبەتیە (ئیدریس سەلیم) لەهۆلێک زیندانی کراوە کەپڕە لەتومەتبار بەمادەی هوشبەر و جەکداری دەستگیرکراوی داعش . هاوکات شیوەی زیندانیکردنەکەیان زۆر جیگای پیکەنین و تراژیدیایە ، کەلەهولێکی ئاسایشی گشتی ٦ بە ٨ مەتری دەیان خەوێنن کە لەنیوان ١٤٠ بۆ ١٧٠ زیندانی تیایە ، بەمەش شوینی نوستنیان نەک نیە بەلکو وەک مەرو مالات و کارتون سەفتیان دەکەن کەهەریەکەی دەبێت لەلاتەنیشتیک بخەوێ وە لەکۆتایشدا ٢ ئاسایش دین رێکیان دەخەن و بەپێلاقە ڕیکیان دەخەن و کەرامەتیان دەشکینن
ئیدریس سەلیم کێیە ؟
دەبیت بلێن کەئیدریس سەلیم خۆی وبنەمالەکەی یەکیک لەو بنەمالە دەگمەنانەی ناوچەی قەراج کەندینانەوەن کەهەر ٥ برا ی لەسەرەتای ٨٠کانی سەدەی رابردودا بونەتە پیشمەرگە و لەم پیناوەدا ٢ برای بەناوی موشیر وعومەر لەشاخدا شەهید بونە هاوکات خۆی و ٢ براشی بونەتە خاوەن پیداویستی کەریژەی کەم ئەندامی ئیدریس سەلیم بریندار بونە تایبەت جونکە هەر سیکیان جەندین جار برینداربونە و خودی ئیدریس ٦ جار لەپیشمەرگایەتی و جاریکیش خۆبەخشانە جووە شەری داعش بەسەختی بریندار بوە کەریژەی کەم ئەندامیەکەی % 68 و هاوکات لەسالی ١٩٨٣ لەکاتی پیشمەرگایەتی لەیەکیک لەخالەکانی پشکنینی بەعس لەنزیک گوێر دەستگیردەکری و دوای ئەشکەنجدانیکی زۆر بەسزای زیندانی هەتا هەتایی سزادەدری و دوای ٤ و ٨ مانگ بەرلیبوردنیکی بەعس دەکەوێ
بەلێ ئەم کۆنە پیشمەرگەیە تیکۆشەر و زیندانیە سیاسیە و بەتەمەنە ٥٨ سالە کەخاوەن پیداویستی تایبەتیەی کە ٧ جار لەشاخ و شەری داعشدا برینداربووە ، ئیستا بەبریاری مەکتەبی مەسعود بارزانی ،کەکەس نازانێ ج سیفەتیکی یاسایی هەیە ماوەی ٧ مانگە سوکایەتی پێ دەکرێ وتەمەنی لەزیندانی دەباتە سەر بێ ئەوەی هیج تاوانیکی کردبێ و لەهەموو ئەوانە قێزەوەنتر و لەگەل داعشەکانیان زیندانی کردوە ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست