دەڤری فڕیو چیە و لە کوێوە هاتوە؟
Monday, 23/12/2019, 18:54
دەڤری فڕیو کەشتیەکی ئاسمانیە کە لە چەند قەبارەیەک پێک هاتوە..واتە هەیانە زۆر بچوکە و بۆ کاری خێراو نەبینراو بەکار دەهێنرێت هەیانە زۆر گەورەیە کە بە دایکی دەڤرەکان ناودەبرێت..هەیانە قەبارەکەی سەدەها جار لە قەبارەی زەوی گەورەترە.
لە مێژوی مرۆڤایەتیدا دەڤری فڕێو لە سەرانسەر جیهان بینراوە هەتا کاتێک کە ئەمریکا هێشتا نەدۆزرابۆوە لە لایەن کۆڵۆمبۆسەوە دەڤری فڕیو لە ئەمریکا بینراوە، لە ئەفریقا بە هەمان شێوە قەبیلەیەک هەیە کە دەڵێن زیاتر لە ٩٠٠ ساڵە دەڤری فڕیو هاتوچۆیان دەکات و تەواوی وینەکانیان پاراستوە..لەئوسترالیاو سکەندەناڤیا و تا دەگاتە چینو یابان بەهەمان شێوە، کەواتە هەموو دەڤرێکی فڕیو دەستکردی ئەمریکا نیە.
|
ئاسمانی نورمبێرگ ئەڵمانیا |
لە ١٤-٤-١٥٦١دا لە ئاسمانی شاری نورمبێرگی ئەڵمانی شەر دەبێت و دەڤرێک دەکەوێتە خوارەوە.
یەکەم دەڤری فڕیو کە لە روسیا بینراوەو تۆمار کراوە لە ساڵی ١٩٠٨ دا بوە لە سیبریا .
یەکەم دەڤری فڕیو کە لە چین بینراوەو تۆمار کراوە لە ١٥-٣-١٩٥١ دا بوە.
یەکەم دەڤری فڕیو کە لە یابان بینراوە لە ساڵی ١٨٠٣ دا بوە.
یەکەم دەڤری فڕیو کە بینراوە لە باکوری ئەفریقا بینراوە کە میسری ئەمڕۆ دەکات ١٤٤٠ ساڵ پێش زاین بوە.
یەکەم دەڤری فڕیو کە لە ئیتالیا بینراوە ٢١٨ ساڵ پیش زاین بوە.
یەکەم دەڤری فڕیو بە ئاسمانی ئاسیاوە بینراوە ٧٤ ساڵ پێش زاین بوە.
یەکەم دەڤری فڕیو بە ئاسمانی باسل لە سویسرا بینراوە لە ساڵی ١٥٦٦ دا بوە.
با درێژە بە لیستەکە نەدەم مەبەست لەو ساڵانە ئەوەیە کە کاتێک دەڤری فڕیو سەردانی زەوی کردوە هێشتا مرۆڤ خەریکی شەڕە شمسیر بوەو خاوەنی هیچ تەکنەلۆژیەک نەبوە.
ئێستا بۆمان دەرکەوت کە بونەوەری دەرەکی زیاتر لە ٣٥٠٠ ساڵ لە مێژوی تۆمار کراو هەیە کە سەردانی زەویان کردوەو دەیکەن.
ئایا ئەم دەڤرانە چۆن دەفڕن وچۆن دەتوانن هەزارەها ساڵی تیشک ببڕن و بگەنە سەر زەوی ، لە کاتێکدا کە دەردەکەون بۆ ماوەیەکی زۆر کورتەو دواتر دیار نامێنن؟!
دەڤری فڕیو تەکنەلۆژیایەک بەکار دەهێنێت کە پێی دەڵێین دژە ڕاکێشانی زەوی (دژە گراڤەتی) ئەم تەکنەلۆژیایە بە جۆرێک جیوە کاردەکات کە جیوە کە لە شوێنێکی پەستێنراودا دەسورێتەوە پاش سوڕانەوەو دەوری تەواو هێزێکی کارەبایی لێ دەدرێت ئەمە دژە گراڤەتی دروست دەکات..واتە کەشتیەکە چەندگەورە بێت هیچ کێشی نامینێت .. جۆرێکی تریش هەیە کە دەڵێن بە تەنی ١١٥ و١١٦ کار دەکات(Elements)، لە کاتێکدا ئێمە لەسەر زەوی تەنها ١١٢ تەنی کیمیاوی دەناسین.هەڵبەتە تەنی ١١٣ و ١١٥ لە ٢٠٠٤دا لە لایەن زانایەکی روسیەوە دۆزریەوە ،واتە ئێستا ئەم ژمارەیە گۆڕدراوە.
|
نەخشەی تەنەکان |
نهێنی دەڤری فڕیو کە دەتوانێت مەسافەی خەیاڵی ببرێت و بگەڕێتەوە بۆ هەسارەکەی خۆی ئەو نهێنیە لە کورسی و کۆنترۆڵەکەیدایە.. ئەم دەڤرانە دوو جۆر کۆنترۆڵیان هەیە یەکێکیان کە لە کورسیەکەی بەستراوە ئەو کەسەی کە لەسەر کورسیەکە دادەنیسێت دەتوانێت بە بیرکردنەوەیەک لەمسەری کەون بچێت بۆ ئەوسەری کەون واتە مەسافەو کات دەوری نامێنێت..
جۆرێکیشیان هەیە کە کۆنترۆلەکەی لەسەر مێزێکی بەرزە بە بەرزی مەترو بیست سانتیم چەند دوگمەیەکی لەسەرە و گرنگترینیان نیوە تۆپێکە کە لە ناو لەپی دەستدا جێگای دەبێتەوە ، دەستی لەسەر دادەنییت و کۆنترۆلێ دەڤرەکە دێتە لای تۆ، واتە بیر بکەوە کە تۆ دەتەوێت بچیتە سەر مانگ لە ماوەی چرکەیەکدا لەسەر مانگیت..بە هەمان شێوە بەکار دێت بۆ دوری ملیۆنەها ساڵی تیشک.
ئێستا پرسیار لای تۆی خوێنەر ئەوەیە ئایا ئەم دەڤرانە لە کوێوە دێن و بۆچی دێن؟
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە من هەمە تا ئێستا زیاتر لە ٨٦ جۆر بونەوەر سەردانی زەویان کردوە و هەر یەکەیان بە جۆرێک دەڤری جودا یان تەکنەلۆژی جودا هاتون..پێش ئەوەی مرۆڤ پێشکەوتن بە خۆیەوە ببینێت ئەوان سەردانی زەویان دەکرد و چاودێریان دەکرد وەک باخچەیەکی ئاژەڵان و بە ئارەزوی خۆیان دەستکاری جینەکانی مرۆڤیان دەکرد، هەربۆیە ئەمڕۆ هەموو مرۆڤێک نزیکەی ١٢% جینەکانی جینی بونەوەری دەرەکیە.
ئەم دەڤرانە لە دوری ٤٤ ساڵی تیشکەوە تا دەگاتە دوری ٣ ملیۆن ساڵی تیشک سەردانی زەوی دەکەن.. نزیکەی ٢٢ جۆریان لەسەر مانگ و مەریخ بنکەیان هەیە و هەمیشە چاودێری زەوی دەکەن و بە هەما هەنگی ئەمریکا ئەم کارە دەکەن و مرۆڤ دەبەن بۆ سەر مانگ و مەریخ بۆ تاقی کردنەوە لە تاقیگەکانی سەر مانگ و مەریخ تاقی کردنەوە لەسەر جینەکان دەکەن.
ئەمریکا وڵاتێکی تازەیە لە چاو وڵاتانی تردا و مێژوەکەی زۆر تازەیە، لە ساڵی ١٥٠٧ دا بۆ یەکەم جار ناوی ئەمریکا لە قارەی ئەمریکا نرا، لە لایەن خەریتەوانی ئەڵمانی مارتین واڵدسیمولەر..
چۆن ئەمریکا کەوتە دروست کردنی دەڤری فڕیو؟
لە سەرەتادا ئەڵمانیا لەساڵی ١٩٣٥دا دەستی کرد بە کۆپی کردنی دەڤرێکی فڕیو کە پارچەکانی دەست ئەڵمانیەکان کەوتبون، لە ساڵی ١٩٣٩ دا ئەڵمانیا توانی بەسەر کەوتووی دەڤری فڕیو دروست بکات، یەکەم بنکەی لەسەر مانگ دروست کرد بە یارمەتی درەیگۆکان کە خۆیان بە خاوەنی زەوی مانگو مەریخ و تەواوی کۆمەڵی خۆری خۆمان دەزانن.
|
بنەکەی سەرمانگ تایبەت بە نازیەکان |
پاش روخاندی ڕژێمی هیتلەر ئەم تەکنەلۆژیایە برا بۆ ئەمریکا و پەرەی پی درا..لە ساڵی ١٩٤٧ دا لە ئەمریکا بەهەمان شێوە دەڤرێک کەوتە خوارەوە و ئەمریکا توانی سودمەند بێت لەو تەکنەلۆژیایە..ولە کاتەوە ئەمریکا خۆی دەڤری فڕیو بەرهەم دەهێنێت هەتا کار گەیشتۆتە ئەوەی کە ئەمریکا دەڤری فرێو دەفرۆشێت بە بونەوەری دەرەکی..لەبەر ئەوەی مرۆڤ توانیویەتی زۆر پەرە بدات بە تەکنەلۆژیاکە..
|
بۆب لەزار بنکەی ٥١ نیڤادا |
ئەمە کورتەیەکی زۆر کورت بوو لە سەر دەڤری فڕیو لە کوێوە دێن چۆن دەفرێت کێ دروستیان دەکات لەسەر زەوی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست