کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵۆئارام و هەندێ نوسینى لەسەر ( روح ) گیان

Wednesday, 11/12/2019, 21:33


تائیستا چەند بابەتێکم لە کوردستانپۆست بەرچاو کەوتووە لە نوسینى بەڕێز (هەڵۆ ئارام ) کەهەندێک لە بابەتەکانى جێگەى دەست خۆشیە و هەندێکى کەشیان بە تایبەتى ئەوانەى کە باس لە روحى مرۆڤ دەکەن جێگەى هەڵوێستە و وەڵامدانەوەن  لەبەر ئەوەى بابەتەکانى لە بوراى ڕوحدا کەوتۆتە ئەو گێژاوەى کە ئەفسانەو ئایینەکان تێ کوتون تەنانەت ئەمانیش نەیان توانیوە ڕڕڤەیەکى زاستى بکەن و خۆیان لێ دزیوەتەوە نمونە ئاینى ئیسلام بەو شێوەیە باس لە بونى روح دەکات کە دەڵێت ((وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ ۖ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا ﴿ أية 85 ألاسراء﴾   واتە کاتێک لە پێغەمبەرى ئیسلامیان پرسیوە دەرباەرى گیان بەم ئایەتە وڵامى داونەتەوە کە هەرکەسێک ئەم ئایەتە بخوێنێتەوە ئەوەى لا ڕوون دەبێتەوە کە خۆدزینەوە یە لەپرسى روح هیچ نەزانینە لەبارەیەوە ، ئاینەکانى کەش لە ئاینى ئیسلام باشتر و زیاتر یان نەزانیوە ، گومانى تێدانییە کە لەوەتەى بونەوەر پەیدابووە ، لەلای هەموو بوونەوەرەکان جوڵەو هەڵسوکەوت و لەدایک بوون و مردنى هەموو بونەوەرەکان جێگەى تێڕامان و پرسیار بووە تائێستاش بەدەر لە ڕوو زانستیەکەى هیچ وڵامێکى دروست بۆ ئەم پرسە نییە ، بەتایبەتى لە لایەن ئایینەکانەوە ، بونى روح و الله دوو جمکن کە هەرگیز ناتوانرێت لەیەک دابڕێن ئەگەر هەریەکێک لەم دووانە هەبێت ئەویکەشیان دروستە هەبێت ، بە پێچەوانەوە نەبونى یەکێکیان واتە ئەویکەشیان نییە ، جا لێرەوە من باس لە الله ناکەم ئەمە باسێکە دورو درێژەوە جەدەلێکى زۆر هەڵئەگرى و دێمەسەر باسى ( روح ) ەکەى کاک هەڵۆ ئارم و ئەوانى دیکەش ، وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە هیچ کەس و ئاینێک تائێستا نەیان توانیوە بوونى روح بەسەلمێنن و هەر چیەکیان ووتوە تەنها لە بیرو بۆچون و ئەفسانە زیاتر نەبووە ، ئەى باشە زانست چۆن باس لە ڕوح دەکات ، گومانى تێدانیە زانست دەڵێت بونەوەرەکان لە تاک خانەوە گەشەیان کردووە تاگەشتۆتە ئەمڕۆ و بەردەوامیش لە گەشەکردن و گۆڕاندان ، بونەوەرەکانیش بە ووزە دەژین و لە ئەنجامى ووزەى خانەکانەوە هەموو هەڵسو کەوت و جموجوڵێک دەکەن ، مرۆڤ کە دروست دەبێت ووزە لە دایکیەوە وەردەگرێت و داوى لەدایک بوونى لە پێداویستیەکانى دەرەوە ووزە وەردەگرێت  تائەو کاتەى کە لەشى بەرەو لەناوچون دەچێت هەڵدەوەشێتەوە بۆ ئەو پێکهاتانەى کە بە دریًژانى ژیانى وەریگرتوە داوتر تێکەلڕ بە مادەکانى گەردوون دەبێتەوە ، ئەمەش لە ئەنجامى لەکارکەوتنى ئەندامێک کە لێى پێک هاتووە یان چەند ئەندامێک ، زانست بەهچ شێوەیەک ئاماژە بەهیچ شتێک نادات کە بونەوەرەکان پێ بژین لە پێکهاتە ماددەییەکان زیاتر نەبێـت ، هیچ شتێک بەدەر لە ووزە کەلە خانەکانەوە دەردەپەڕن هیچ شتێکى ناماددى لە پێکهاتەى دروستبونى بونوەردا نییە ، لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە باشە بونەوەرەکان کە لەماددە پێکهاتبن و لە پێکهاتەیاندا بەدەر لەمادە نەبێت هیچى تر نەبێـت وەک زانست دەڵێت ، ئەى کەواتە روح روڵى چیە ؟ پرسیارێکى تر لەوەتەى مرۆڤ هەیەو لە ناوئەچێت ، لەڕووى زانستیەوە هەچ کات جیابونەوەى ئەو ڕۆحەى کە ئایینەکان باسە دەکەن گوایە پێ دەژین ، نەبۆتە هۆى مردن و لەناوچونى تەنها یەک تاقە بونەوەر ، بەپێ زانست لەناوچون  و مردنى هەر بونەوەرێک هۆکارێکى زانستى ماددى لە پشتەوەیە ، هیچ مردنێک نییەکە هۆکارێکى دیار و بەرچاوى نەبێت ، بۆ تائێستا نەمانبیست و نەمان دیوە کەکەسێک بەبێ هۆکارێک مردبێـت وتەنها هۆکارەکەى نەمانى روح بوبێـت لەوجەستەیەدا ؟ تائێستا هیچ مردنێک بەهۆى  روحەوە نەبووە لەکاتێکدا ئاینەکان روح بە داینەمۆى ژیان دەزانن ،پرساریکى دیکە ، چەنەدین بونەوەر وەک کرمەکان و ڤایرۆسەکان و ئیسفەنجى دەریا ئەمانە گەر بکرێن بەچەند بەشێکەوە نامرن بەڵکو هەربەشەى خۆى دەبێـت بە بونەوەرێکى لەخۆى چوو ، ئەى ئایا لەم کاتەدا ئەوانەى باوەڕیان بەبونى روح هەیە ، ئایا روحى ئەو بونەوەرانە پارچە پارچە دەبێـت ؟ یان  روح لەبەشە سەرەکیەکەیدا دەمێنیتەوە بەشەکانى دیکە پێویستیان بە روح نییە ، کە ئەمەش بێ وەڵامە و هیچ لۆژیکى  وزانستى نییە ، لە کۆتایدا بەڕێز هەڵۆ ئارام بەم بۆچونو لێکدانەوە نازانستیانەى بیەوێـت یاخود نەیەوێـت ، بەخۆى بزانێت یاخود لە بێ ئاگاییەوەبێت ، خۆى خزاندۆتە خزمەت بە ئایینەکان و ئەوانەى بەناوى الله و روحەوە مرۆڤەکان تەفرەدەدەن ، چەواشەیان دەکەن ، تێبینیشم بۆ کوردستان پۆستى بەڕێزیش ئەوەیە ، ئەبوایە ئێوەى بەڕێز ڕێگایەکى ڕێک و ڕوونتان هەلبژاردایە بەتایبەتى لە بوارى زانستدا ، ئەو بابەتانەتان فلتەرکردایە کە لەگەلڕ ئەقلڕ و لۆژیک و زانستدا نایەنەوە . لەگەلڕ ڕێزى بێپایانم بۆ سایتەکەتان و هیوادارم بەڕێز هەڵۆ ئارام بە سنگێکى فراوانەوە وەریبگرێـت . 
 زانست خوازێک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە