کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عارف تەیفور دەڵێت، کەسمان هێندەی ئەم ئافرەتە دەستمان ناڕوات

Wednesday, 11/12/2019, 13:23


خێڵان مام بەکر ئەو ژنەی کە ماوەی ساڵێكە ناوی دەرکردووە و لەناو ڕێکخستنەکانی پارتی لە سلێمانی قسەی لەسەر دەکرێت و دەستی دەڕوات، هیچ ژنێکی تر وەکو ئەم ئافرەتە بەو ماوە کەمە ناوبانگی دەرنەکردووە، بۆیە پیویستە لێرەدا بە کورتیی سیڤی ئەم ژنەتان بۆ باس بکەم، تا بچێتە نیو لاپەڕەکانی مێژووەوە و لە یاد نەکرێت:
خێڵان چەند ساڵێك بەرپرسی زیادە ڕۆیی بوو لە دەورو بەری ھەولێر،توانی بە بەکارهێنانی پۆستەکەی و بەرتیل وەرگرتن لە چەندین دەوڵەمەند و بەرپرس خۆی دەوڵەمەند بکات، لەوانە بۆنموونە نوری حەمە علی ئەندامی سەرکردایەتی، ئەکرەم دێکۆنی، لیوا ئەحمەد کۆیی، سید ھەژار، دڵشاد حسن نەجار، خالیدی زەرەنگەر، ئەحمەدی ماجد و چەندین بەرپرسی تری گەورە لەگەڵ بازرگان و دەوڵەمەندەکانی تر، ئەمانەش یارمەتییان دا، ئەمە رێگای بۆ خۆش بوو تا بتوانێت تا هاتوچۆی پیرڕەش و پشت سیتەرە و کەزنەزان و کەوڕەبن ، گڕاو ، بەستۆرە و زۆر شوێنی تر بکات، لەوێ مزرەعە و ڤێلا لەسەر زەوی موڵکی حکومەت و سەخەری بۆ دروست بکەن، جیا لەوەی لە ڕێگەی چەند دەڵاڵێکی تایبەت بە خۆی ڕێگەی پێدرا بیر و سیاج بۆ موڵکەکانی  دروست بکەن، لە ھەمان کاتدا وای لە پاراستنی پارتی کرد و  زانیاری پێدەدان، تا بووە جێ بڕوای دەزگای پاراستن.
خێڵان مام بەکر بەو ماوەیەکی کەم  توانی ھۆتێلێک لە ئەڵمانیا بکڕێت و بە کەیسێکی دروستکراو کە بەرپرسانی پارتیی بۆیان هۆنییەوە لە ئەڵمانیا ئیقامە وەربگیرێت، بەتایبەتی بە هۆی ئەو ماڵ و موڵکەی کە بردییە ئەڵمانیا بە بێ سەرئێشە بووە  خاوەنی ئیقامە، لەوانە گوایە مێردی هەیە و بەمەش پیاوێکی راکێشا بۆ ئەوروپا و لەوێوە رەوانەی ئینگلتەرای کرد، لەوێ کۆمپانییەکی شۆرینی سەیارەی بۆ کردەوە (بە باشم نەزانی لێرەدا ناوی ئەو کەسە بنووسم) ئیستا ئەو کەسەش کە گوایە هاوسەرێتی ئیقامەی بۆ ئەویش تەرتیب کردووە و لە ئینگلتەرا سەرقاڵی کردووە.

خێڵان مام بەکر لەلان پاراستنەوە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید کرا، سەرەڕای ئەوەی ئاگاداری کادیرانی پارتیی و پاراستن کرا، کە دەنگی پێی بدەن، بەڵام دەرنەچوو، ئەمەش نیشانەی ئاستی ھۆشیاری و تێگەیشتنی حاڵی ئێستای کادیرانی پارتیە، کە زۆر بێزارن و بڕوایان بە هیچ نەماوە، چیتر پاراستن و پارتی ناتوانن کەسانی نەفس نزم فەرز بکەن لەسەر کادیرانی پارتی و ھاوڵاتیانی کوردستاندا (هەرچەندە کراوە و دەشکرێت).
دوای ئەوەی  خێڵان مام بەکر دەرنەچوو ڕاستەوخۆ کوردستانی بەجێ هێشت و سەفەری کرد، لە تورکیاوە، ئاگاداری پاراستنی کردەوە، کەوا بڕیاری داوە بە یەکجاری واز لە پارتی بهێنێت و هەڕەشەی ئەوەی کرد، کە چاوەڕوان بن، هەرچی شتی ناشرین و خراپەی بەرپرسەکانە بە بەڵگەوە پەردەی لەسەر هەڵدەدەمەوە، باسی دەکەم، بە تایبەتی کە چۆن جیا لە ھەولێر و دەورو پشتی ھەولێر و گوندەکانیشیان لەسەر خۆیان تاپۆ کردووە ، دوای ئەمە یەکسەر ھێمن ھەورامی پەیوەندی پێوە کرد.
هێمن ئەوەی پێڕاگەیاند و وتی: ئێمە دەزانین تۆ لە ھۆتێلێکی پێنج نەجمە لە ڤینیسیایت، هەروەها ھێمن پێی وت، کە تۆ ئێستا لەو ھۆتێلەی، بەمە خێڵان مام بەکر توشی شۆک بوو. بەم پەیوەندییەی ھێمن هەورامی بە خێڵان مام بەکرەوە، جیا لەوەی ئەیترسێنێت و پێشی دەڵێت دەزانین تۆ لە کوێیت، لەهەمان کاتدا بۆ ئەوەشە کە ھێمن پێی بڵێت پێشتر لەگەڵ منیشدا پەیوەندییت هەبووە ....... هتد.
دوای ئەم پەیوەندییە خێڵان مام بەکر دەگەڕێتەوە و پەیمانی ئەوەی پێ دەدەن، کە پۆستێکی باڵای پێ بدەن و هیچ خەم و مەترسی نەبێت، ئەوە بوو لە دوای گەڕانەوە لەماوەی یەک ھەفتەدا کردیان بە ئەندامی مەکتەب ناوەندی و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی و ھەڵەبجە، جگە لەو ماڵ و موڵکە زۆرەی لە هەولێر و دەوروبەری هەیبوو، خانوویەکیان لە گرین ستی بۆ کڕی، هەروەها سەیارەیەکی لاندگرۆز 2019 ی وەرگرت، لەو ساتەشەوە و لەگەڵ دەست بەکاربوونیدا نارەزایی کادیرانی پارتی لەسەرکردایەتی سلێمانی و لقی4 و لقی21 بەرزبۆیەوە.
لەم بارەیەوە نەوزادی قەڵەم وتی: من ژنم نییە تاوەکو تەڵاق بخۆم، بەڵام ئێستا خێڵان دەسەڵاتی لە عارف تەیفور زیاترە و پارتی سوکایەتی بە خەڵکی سلێمانی دەکات.
تەنانەت عارف تەیفوریش هەر هەمان قسەی کردبوو، لە کۆبوونەوەیەکی هێزی خەبات وەکو گلەییکردنێک وتبووی: راستە خێڵانی مام بەکر لە هەموومان زیاتر دەست و ناوگە... دەڕوات، وا ئەم ژنەشیان کردۆتە ئەندامی ئەنجومەن. 
ڕزگار ئەژی گۆران کاندیدی دەرنەچوو
ڕزگاری ئەژی گۆران و شێخ عەتاش وتیان ئێمە هەڵویست وەردەگرین. بەڵام خێڵان مام بەکر چونکە شەیتانە و لێی دەزانی و لە هەموویان زیرەکتر بوو، یەکسەر بە تەلەفونێک سەیارەی بۆ عەتا وەرگرت و بڕی 50 وەرەقەی بۆ ڕزگاری ئەژی گۆرانیش وەرگرت، بە دوایدا ھەردووکیان کڕبوون و قسەیان نەما.
خێلان بەوەش نەوەستا توانی بە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هەولێر و هێمن هەورامی و پاراستن زیاتر بکات، ھاوکاری بۆ فریشەی ئەندامی ئەنجومەن و ھاوژین بەکری بێوەژن وەربگرێت و ئەم دوانەشی بردە ھەولێر، تا هەفتەیەک نەھاتنەوە بۆ سلێمانی، ئێستا ھەر ئیشێک لە لقی سلێمانی وهەڵەبجە بوەستێت و نەڕوات، عارف تەیفور یەکسەر بە خێڵان دەڵێیت و ھەر کات کەسێک بچێتەلای ئیشەکەی پێ نەکرێت ئەڵی بچۆرە لای خێڵان.
عەتا شێخ حەسەن گوتەبێژی بێدەسەڵاتی سلێمانی

بۆ زانیارییتان عارف تەیفور ئەندامی سەرکردایەتی بوو، کە بە فەرمانی مەسعود بارزانی کرا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی سەرکردایەتی سلێمانی و ھەڵەبجە.
خێلان تازە لوتی تەجمیل کردووە و مناڵی نابێیت بڕیار وایە ساڵی تازە لە ئەڵمانیا کۆڵن نەشتەر گەری چاندنی منداڵی بۆدانێن و لە کۆنگرە حیزب بکرێتە ئەندامی سەرکردایەتی .
لە کۆتاییدا خێڵان مام بەکر، کە تەمەنی 30 ساڵە، لە کاری سیاسیی و رێکخستندا 30 ڕۆژ کاری نەکردووە. باوکی لە دەرەوەی وڵات مرد، مامی خێڵان بەدەستی جەبار فرمان کوژرا، بۆیە زۆر لەسەر باسەکە ناڕۆین، تا پارتیش ئاوا هەڵسوکەوت بکات، دەبێیت چاوەڕوان بێت، ئێمەش ئاوا ڕیسوایان بکەین .
---------------------------
تێبینی کوردستانپۆست: بەبێ سانسۆر ئەم زانیارییە دزەپێکراوەی ناو دەزگای پاراستن و پارتیی بڵاودەکەینەوە، تا خوێنەران بزانن چی لەناو ئەم حیزب و دەزگا شومەی بنەمالەی بارزانی دەگوزەرێت، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکار و نهێنییانەی کە بۆتە هۆی ئەوەی میت و سوپای تورک و دوژمن هاتوونەتە نێو نیشتیمانەکەمانەوە و کەس دەنگ ناکات، چاوەڕوانی زانیاریی و هەواڵی دیکە بن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە