کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردایەتی بنەماڵەی بارزانی!

Monday, 09/12/2019, 21:30


ئەوەی کە ئەو بنەماڵە نیگریسە باسی لێدەکەن وخۆیانی پێهەڵدەکێشن مافی بە مێژووەوە نییە. ئاکارەکانی ئەو بنەماڵەیە ژیاننامەی سەراسەرلە خۆفرۆشی و خەیانەتە لە ئاست دۆزی کورد. کاتی خۆی لە مهاباد کە قازی محەممەد لە ناو شاردا و لە ژوورێکدا بە فەرمانی سەرهەنگ هومایونی دەستبەسەر کرابوو، زۆر زوو مەلا مستەفای بانگ دەکردە لای خۆی و پێی گووت: (سەرۆک عەشیرەیەکی عێڕاقی لێڕە چی دەکات؟)
ئەو ترسنۆکەیان لە لای کورد کردبوو بە قارەمانێکی بێ هاوتاو وسیاسەتمەدارێکی لێهاتوو. مەلای قەسساب زۆر زوو بە سەرهەنگ هومایونی گووت:
(ئەتۆ ئەمانم بدە، من لێرە دەڕۆم!).
هومایونی گووتی:
(سەرەتا پشتگیریی خۆت بۆ ئەرتەشی شای ئیڕان دەرببڕە، پاشآن لە بەر چاوم لاچوو!)
مەلا زوو ئەماننامە و پشگیریی خۆی بە خەتتی خۆی بۆ هومایونی نووسی و قازی محەممەد و شاری مهابادی بەجێ هێشت!
ئەو کەسانەی کە خۆیان بە نووسەر و رووناکبیر و زانکۆکاریی کورد پێناسە دەکەن، بوونەتە کۆیلەی بنەماڵەی بارزانی، خەتای خۆیان نییە. تەنیا دووشت ئەوانەی گێژکردوە: (پارە ومووچەی مانگانە) دەگەڵ (نەزانیی). ئەو چین و توێژە لە داگیرکار مەترسیدارترن. لەوەتی هەن هیچکات غیرەتی ئەوەیان نەبووە رەخنە لە سیاسەتەکانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بگرن.
زانکۆیەک کە کوڕی نێچیروان بارزانی بەرپرسایەتیی پێ بدرێ، دەبێ مامۆستاکانی ئەو زانکۆیە خاوەنی چۆن مێشکێک بن کە گەنجێکی ساویلکە دەستوریان لەسەربدا!

کوردایەتیی بنەماڵەی بارزانی:

ئەو رستەیەی کە لە دوایین چرکەکانی ژیانی پڕ لە ئاواتی شۆڕشگێڕانەی نەمر (سلێمان موعینی) پێی گووترا لە لایان مەلا مستەفای قەسساب بووە، کە پێی گووت:
- ببەن ببەن ئەو سەگبابە بکوژن!
هەر لەوێ لە بەرچاوی خۆی تیرۆڕیان کرد و جەنازەکەیان رادەستی ساواک وشای ئێڕان کرد!
ئەوە بەشیکی کەمە لە کوردایەتیی ئەو بنەماڵەیە. باسی قیادەمووەقەتیش زۆر کراوە، کە چییان بە سەر سەرهەڵدانی کورد هێناوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
بە باوەڕی بنەماڵەی بارزانی هەر تاکێکی کورد بۆ رزگاری کوردستان تێبکۆشی دەبێ سزا بدرێ! ئەوە سەرمەشقی ژیاننامەی ئەو بنەماڵەیەیە. بە دەیان بنکە و بارەگای سەربازیی تورک لە سەر حیسابی بەرپرسانی بنەماڵەی بارزانی کراونەتە مۆڵگەی داگیرکاری تورک، کەچی شۆڕشگێڕێکی کورد کاتێک لە شەڕی داعش لە رۆژئاوای کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ باشووری وڵات، لە لایان ئاسایشی بنەماڵەی بارزانی زیندانیی دەکرێ یان دەڕفێندرێ! تەنیا تاوانی ئەو کەسانە پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستانە لە هەر بەشێک لەو خاکە بریندارەی کە جوغڕافیای کوردە و وڵاتی بابو پیرانی نەتەوەیەکی دابەشکراوە.
دوو پێشمەرگەی دێرین بە ناوەکانی (عەزیزی میمکە) و (شاباز جاف) بە بڕیاری میتی تورک وی ارمەتیی پیاوەکانی سەر بە ئاسایشی بنەماڵەی بارزانی کاتیك لە شەڕی داعش و کوردکوژەکانی سەر بە ئەردۆغان دەگەڕێنەوە باشووری وڵات، یەکسەر  زیندانیی دەکرێن! گوناحی ئەو کەسانە تەنیا ئەوین وخۆشەویستیە لە ئاست خاکی کوردستان. ئەرکی پێ سپێردراوی بنەماڵەی بارزانیش دووپات کردنەوەی ئەو رستەیەی باوکیانە کە بە نەمر (موعینی) وتێکۆشەرانی دیکەی کوردی گووتوە!
تکا لە تەواویی مێژوونووس و رووناکبیر و پێنووس بە دەستی کورد دەکەم، ئەگەر بۆیان دەگونجێ تەنیا وتارێک لە سەر دڵسۆزیی و لە سەر نیشتمانپەروەریی بنەماڵەی بارزانیمان بۆ بنووسن، تا خەڵكی پێ وشیارکرێتەوە،
من زۆر گەرام هیچم وەگیر نەکەوت، خێرتان دەگاتێ ئێوە بینووسن و بڵاوی بکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە